مافی لەباربردن و تێکۆشان لەو پێناوەدا -٢
لە بەشی دووەمی مافی لەباربردن و تێکۆشان لەو پێناوەدا ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شیکاری بۆ دیاردەی لەباربردنی منداڵ کردووە لە جیهاندا.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
دیمۆگرافیا بوارێکی نوێی زانستییە کە بۆ دیاریکردنی ژمارەی خەڵکی ناوچەیەک و لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکانی، بەپێی ڕێژەی لەدایکبوون و مردن و کۆچ و هاوسەرگیری، تەمەن و ڕەگەزی دانیشتووان، ڕێژەی خوێندەواری ئامار بەرهەمدەهێنێت. بوارێکی زانستە کە لە سەدەی ١٨ سەریهەڵدا و هاوتەریبە لەگەڵ گەشەسەندنی سەرمایەداری لە ئەوروپادا، بەڵام دەبینین سەرژمێری و تۆماری ژمارەی دانیشتوان لە سومەر و بابل و میسریش بەجێماوە.
بۆ هەزاران ساڵە دەوڵەتان ژمارەی دانیشتوانی مرۆڤی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان بۆ مەبەستی سەربازی و باج تۆمار کردووە، بەو پێیەی زاوزێ لە جەستەی ژناندا ڕوودەدات، کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون لە سیاسەتی دیمۆگرافیدا پرسێکی زۆر گرنگە. ئێمە تا دروستبوونی کولتووری خانەدان دەتوانین سەرچاوەی ئەمە ببینین، دەتوانین پشت بە پێکهاتەی بنەماڵە ببەستین، واتە کاراکتەری پیاوسالاری، واتای وشەی بنەماڵە لە لاتینیدا بە واتای ژن و منداڵی ژێر دەسەڵاتی پیاو یان ژن و منداڵی کۆیلەی پیاو دێت.
ژنان کاتی لەدایکبوونی کۆرپەکانیان دیاری دەکرد
لەو خێزانانەی کە دایک پێشەنگایەتی دەکرد، ژمارەی منداڵەکان بە لایەنی دایک و ڕەچەڵەکی دایک دیاری دەکرا. هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە لە کۆنترین قۆناغەکانی مێژوودا کۆمەڵگەکانی ڕاوچی-کۆچەر بە سەیرکردنی ئەگەرەکانی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون و جووڵە، ماوەی نێوان لەدایکبوونی منداڵانیان وەک ٤ ساڵ دیاریکردووە. ئەم زانیاریانە زۆر سەرنجڕاکێشن، واتە کاتێک منداڵەکان تەمەنیان چوار ساڵ دەبێت و دەتوانن بە تەنیا هاتوچۆ بکەن، دەتوانن منداڵێکی دیکە بهێنرێتە دنیاوە، بۆ ئەمەش چەندین شێواز بەکاردەهێنرێت. لە هەمووی گرنگتر پەیوەندی سێکسییان بەو پێیە ڕێکدەخەن، بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانی گیا بەکاردەهێنن و لە کاتی سوڕی مانگانە و شیرپێدان ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنەبەر. جیابوونەوە لە نێوان پیاوان ڕێگەپێدراو نییە. لە تەوراتدا چیرۆکی کەسێک هەیە بەناوی ئۆنان کە دوورخراوەتەوە (بۆشالاک) و نایەوێت منداڵی هەبێت، لەلایەن خوداوە سەرکۆنە دەکرێت و کوێر دەکرێت. بەکورتی دەزانین زانیاریەکان دەربارەی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون زۆر کۆنن.
لە کوردستان ڕێژەی لەدایکبوونیان کەمکردەوە
حکومەتی تورکیا لە کوردستان لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا کە لە چوارچێوەی گۆڕانکاری دیمۆگرافیدا بڵاوکراوەتەوە، باسی کەمکردنەوەی ڕێژەی لەدایکبوون کراوە، لە ڕاپۆرتی ساڵی ١٩٩٦ی MGK دا، ئەو ڕێبازەی لەسەر بنەمای گۆڕانکاری دیمۆگرافی بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی لەدایکبوون بەم وشانە پێناسە کردووە؛ "لەو ناوچانەی زۆربەی کوردان تێیدا دەژین، ڕێژەی لەدایکبوون و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە ناوچەکانی دیکە زیاترە". بەپێی لێكۆڵینەوەكان ژمارەی دانیشتوانی كورد لە ساڵی ٢٠١٠دا گەیشتووەتە ٪٤٠ی كۆی دانیشتووان و پێشبینی دەكرێت لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٪٥٠ تێپەڕێنێت، کاتێک زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەگەڵ زیندووبوونەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە لەبەرچاو دەگیرێت و بە دەرکەوتنی پەرلەمان، ڕەنگە لە درێژخایەندا مەترسییەکی گەورە بۆ تورکیا دروستبکات. بۆ ئەمەش کۆکردنەوەی پلاندانانی دانیشتووان پێویستییەکە لە ناوچەکەدا. ڕێوشوێنی ڕیشەیی وەک پارەی بیمەی کەم منداڵ و باج بۆ زۆر منداڵ پێویستە.
جگە لەوەی لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە، زانیاری زۆریش هەیە لەسەر پەرەسەندنی هەندێک پراکتیک و شێوازی نهێنی. هەرچەندە تۆمەتەکانی وەک لە نەخۆشخانەکانی کوردستان بەبێ ئاگاداری و ئارەزووی ژنان بۆ بەستنەوەی بۆری، دەرکردنی هێلکەدان یان منداڵدان، بەکارهێنانی کوتان کاریگەری ژەهراویبوون و بڵاوبوونەوەی تۆوی گەنمی نەخۆشی بەڕێوەدەبەن، هەرچەندە تائێستا لێكۆڵینەوەی تەواویان لەسەر نەكراوە، بەڵام وەك شێوازی كەمكردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی دەوڵەت ئاماژەیان پێكراوە. لە زۆرێک لە وڵاتان هەمان سیاسەت جێبەجێکراوە.
بەشێک لە سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافی
هەندێک جار بە پێچەوانەوە خەڵکی چەوساوە بە هێنانی منداڵێکی زۆر هەوڵیاندەدا پێش لەم کارە بگرن. بۆ نموونە خەڵکی ئەفریقا و کورد و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم نموونانەن. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی بە کۆنترین شێوەی بەرگری پێناسە کرد و وتی کە پێویستە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە ڕێکبخرێت و بە بەرهەمی هونەری و زانستی وەڵام بدرێتەوە. ناسیۆنالیستەکانی گەلی چەوساوە زیاتر ئەم دۆخەیان لە شێوەی هێنانی منداڵێکی زۆر لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵکوژی نیشانداوە و گرتووەتە بەر.
ڕەنج خواردنی بەڕێوەدەبرێت
بەو پێیەی زەمینەی بنەڕەتی گۆڕانکاری دیمۆگرافی جەستەی ژنانە، دەوڵەت سیاسەتی فرەلایەنەی کۆنترۆڵکردن و ئاڕاستەکردنی بە ئامرازی سیاسی و میدیایی بۆ کۆنترۆڵکردنی جەستەی ژنان لە بواری تەندروستی و یاسادا پەرەپێدەدات.
دەوڵەتان دژی لەباربردنی منداڵن بۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتووان و پیاوان بۆ بەردەوامبوونیان نەوە دەخەنەوە، گروپە ئاینییەکان لە ڕووی ویژدانەوە فشار دەخەنە سەر ژنان و بە لەباربردن دەڵێن "ئەمە کوشتنە". لەباربردنی منداڵ لێکەوتەی دەروونی زۆر جددی بۆ ژنانیش هەیە، ئەو گروپانەی لەم چوارچێوەیەدا هەڵمەت ئەنجام دەدەن، لەباربردنی منداڵ بە تاوان دەزانن، یەکێک لە نموونە هەرە ترسناکەکانی ئەمە لێدوانی سەرۆکی فاشیستی کۆماری تورکیا ئەردۆغانە کە دەڵێت "هەموو لەباربردنێک ڕۆبۆسکییەکە"، بە یەکسانکردنی لەباربردن لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژییەی کە خۆی ئەنجامیدا، تیشکی خستە سەر هەڵوێستی کوشتن و ڕەگەزپەرستی خۆی.
تێکۆشان بۆ مافی لەباربردنی منداڵ
لەبەرئەوەی زانیاری دەربارەی لەدایكبوون ماوەیەكی زۆرە لەمێژوودا بەدەست ژنانەوە بووە، زانیاری پیاوان لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنی لەدایكبوون و كۆتاییهێنان بە دووگیانی سنووردارە، ژنان سەرەڕای سنووردارکردنی دەوڵەت و گوشارەکانی ئایین و پیاوان، هەزاران ساڵە بە نهێنی لەباربردنی منداڵیان کردووە و چەندین ڕێگەیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دووگیان نەبن، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی مامانەکان هێشتا ئەزموون و زانیاری زۆریان لەم بابەتەدا هەیە. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانی ڕاوکردنی جادووگەرەکان کە لە سەدەی ١٤ و ١٧ لە ئەوروپا ڕوویدا، ئەو بانگەشەیە بوو کە دەڵێت ژن منداڵان فڕێدەدەن، زۆربەی ئەو ژنانەی کە وەک ژنە جادوگەرەکان سووتێنراون ئەو ژنانەن کە منداڵیان بووە، دوای ئەم کۆمەڵکوژییانە پیاوان دەستیان بەسەر پزیشکی ژنان و منداڵبووندا گرت، واتە زانیاری لەسەر جەستەی ژنان کەوتە دەستی پزیشکانی پیاو.
ژنان بە تێکۆشان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
دەکرێت تێکۆشان بۆ مافی لەباربردن بە خەباتێکی کراوەتر و سیاسی لە دژی زوڵم و زۆرداری دەوڵەت و پیاوان و ئایینەکان پێناسە بکرێت، لە کۆتایی سەدەی ١٨ەوە، کە سەرمایەداری زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی وەک بنەمای سامان و گەشەسەندنی ئابووری بینی، تێکۆشانی ڕێکخراوانەی ژنان لەم ڕووەوە دەستیپێکرد، لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠دا زۆرێک لە ژنان لەم بابەتەدا هەنگاویان ناوە. لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە ئەوروپا لە دەوری دروشمی "جەستەی ئێمە هی ئێمەیە" ململانێیەکی بەهێز بەڕێوەبرا، لە فەرەنسا ساڵی ١٩٧١ زۆرێک لە ڕۆشنبیران و نووسەران هەڵمەتێکی زۆر کاریگەریان دژی ئەو یاسایە بەڕێوەبرد کە سزای ئەو ژنانەی دەدا لەباربردن دەکەن و دەیانگوت "منیش لەباربردنم کردووە". هەروەها ژنان بە فێربوونی مامانی و فێرکردنی یەکتری شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی لەدایکبوون و پەروەردەکردنی ژنانی گەنج لەبارەی جەستەیانەوە تێکۆشانیان بەڕێوەبرد، لە ئەنجامی ئەم کارانەدا، لەباربردنی منداڵ لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپا لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە یاسایی بوو، بەڵام ئەم مافانە هەمیشە لە دەستی ژنان لە پاشەکەوتی دەوڵەتەکاندا وەرگیراون بە سیاسەت، یەکەم کردەوەی حکومەتە کۆنەپەرست و ڕاستڕەو و فاشیستەکان بەزۆری قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ بوو.
ساڵانە ٣٩ هەزار ژن گیان لەدەستدەدەن
قەدەغەکردنی لەباربردنی منداڵ بەو واتایە نییە کە ژنان ناتوانن لەبارببەن، زۆرێک لە ژنان لەباربردنیان لەبارودۆخێکی ناتەندروستدا دەکەن و ساڵانە هەزاران ژن بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدەدەن. بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە ٣٩ هەزار ژن لە ئەنجامی بارودۆخی نائارامی لەباربردن دەمرن، ساڵانە ٢٥ ملیۆن لەباربردنی منداڵ لە دۆخێکی ناتەندروستدا ئەنجام دەدرێت. بەرخۆدانی مافی لەباربردن لەسەر ئەم پرسە چڕ بووەتەوە. مافی کۆتاییهێنان بە دووگیانی بەبێ جیاوازی و بە شێوەیەکی تەندروست بەدەستهاتووە. لە دە ساڵی ڕابردوودا گەورەترین خەبات بۆ مافی لەباربردنی منداڵ کراوە، کاریگەرترینیان لە ساڵی ٢٠١٦ لە پۆڵەندا بووە کە ٦ ملیۆن کەس بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، بەهۆی چالاکی و خۆپێشاندانەکانەوە، دەوڵەت هەنگاوێک بەرەو دواوە دەنێت و مافی لەباربردنی منداڵ وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاردەهێنێت. لەلایەکی دیکەوە پیاوان دەکاتە سەرپەرشتیار و بە هاوکاری دەسەڵاتی پیاو دەیەوێت جەستەی ژنەکە کۆنتڕۆڵ بکات.
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پرسی لەباربردنی منداڵ هەمیشە وەک چەمکێکی "گوناه" مامەڵەی لەگەڵ کراوە. ژنان وا بیردەکەنەوە کە خودا ژیانی پێ بەخشیون بۆیە ئەگەر نەشیانەوێت دەبێت بیهێننە دنیاوە و لەباربردن وەک سزایەک دەبینن، لە زۆرێک لە وڵاتان لەباربردنی منداڵ قەدەغەیە یان لە بارودۆخی ناتەندروستدا ئەنجام دەدرێت. زۆرجار بۆ لەباربردنی منداڵ دەچنە وڵاتانی دەرەوە و ناچارن خۆیان شێوازە ناتەندروستەکان ئەنجام بدەن.
شێوازەکانی کوشتنی ژنان
لە کولتووری ڕەگەزپەرستیدا ژنان بەبێ پاراستن لە توندوتیژیی ڕەگەزی و دوور لە میتۆدەکانی بەرگریکردن لە خۆ و ئیرادەی ئازاد لە هێرشەکانی دژیاندا پەروەردە دەکرێن. دژی هەراسانکردن و خراپ بەکارهێنان، ئامرازەکانی بەرگریکردن لە خۆ پرسێکی گرنگن. لە دووگیانی لە ئەنجامی دەستدرێژی سێکسیدا پێویستە دەرفەت بدرێت بە ژنان بۆ بڕیاردان بەبێ ئەوەی لە ژێر فشاردا بن، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەروونی و جەستەیی و ماددییان. نابێت هیچ ژنێک منداڵێکی کە نایەوێت بهێنێتە دنیاوە، بۆ ئەمەش پێویستە ئەو کەسەی دەستدرێژی کردووە توندترین سزا بدرێت، لەژێر چەمکی شەرەفدا ژنان بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی دەستدرێژیکار دەکەن و هێنانی ئەو منداڵانە بۆ دنیا شێوازێکی کوشتنی ژنە.
چ جۆرە بەرخۆدانییەک؟
لە ئەنجامدا; لەم ساڵانەی دواییدا شێوازی فاشیستی، کۆنەپەرستانە، ئایینی و هێرشکردنە سەر ژنان بە بوونی حکومەت زیادیکردووە، قەدەغەکردنی لەباربردنیش بەشێکە لەمە، کاتێک کەسێک بڕیاری لەباربردن دەدات پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی بەرفراوان هەیە بەرامبەر بە یاسا سەبارەت بە مافی لەباربردن. مافی ژنام بۆ لەدایکبوون یان نەبوونی منداڵ، زانیاری و ئیرادەیان لە پەیوەندییە ڕەگەزییەکاندا پێویستە لە چوارچێوەیەکی فراواندا باس بکرێت. ڕێبەر ئاپۆ لە شیکردنەوەی کولتووری دەستدرێژیکردنە سەر جەستەی ژن، ڕۆح و فیزیکیان و ئەو سیستمەی کە تێیدا ستەمیان لێدەکرێت، دەکات و دەڵێت، دەبێت ئەمە کۆتایی پێبهێنرێت، نەک هەر قەدەغەکردنی لەباربردن یان ئازادکردنی چونکە ئەو بەرخۆدانەش بە نزمیی دەمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەم بەرخۆدانییە تەنیا بە گۆڕینی یاسا و ڕێساکانی دەوڵەت ناتوانێت بەدیبهێنرێت، بەڵکو بەرخۆدانییەکی بەرفراوانی ژنان، بەرخۆدانی ئازادیی ژنانی پێویستە، ئەگەر ژنان لە ڕووی داراییەوە خۆبژێوی بن، بڕیارەکانیان لە بواری سیاسیدا کاریگەر بن، لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا فراوان بوون و خۆڕێکخستنیان لە دەرەوەی سیستم بە بیر و چوارچێوەی ژیان کرد، ئەو کاتە دەتوانن بەرخۆدانی بکەن.