پانۆڕاما.. دەستکەوتەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠٢٢ (١)

لە ساڵی ٢٠٢٢دا چالاکی بەرفراوان لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئاستێکی جیاوازدا بینرا و هەوڵی زۆر درا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژنان و تێکۆشانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکانی ژنان کە خزمەتی بە ژنان دەکەن، لە چەندین ناوچەدا کاری ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠٢٢دا چالاکیی بەهێزی بەخۆوە بینی.

 

چالاکییەکانی بەڕێوەچوون؛

١٠ساڵ دوای دەستپێکردنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ ناساندنی شۆڕشی ژنان و دەستکەوتەکانی ژنان، لە ٢٢ی تەمووزدا، یەکەمین کۆڕبەندی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بە دروشمی "بە یەکگرتنی ژنان، دەسکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین و پەرە پێدەدەین" ڕێکخرا.

 

لە کۆڕبەندی ڕاوێژکاری ژنانی کورد ١٥ی ئایار بە دروشمی "یەکخستنی هەڵوێستەکانی ژنانی کورد لە دژی داگیرکاریی"، لە شاری قامیشلۆ لەلایەن کۆنگرەی ستارەوە ڕێکخرابوو بۆ یەکخستنی ژنان لە دژی هێرشەکانی داگیرکاریی تورکیا، ٥٠ ڕێکخراوی ژنان تێیدا بەشداربوون.

 

لە ١١ی تشرینی دووەم، کۆمیتەی کۆمەڵایەتی بە دروشمی "لەسەر هەنگاوی شەهیدانی شۆڕشی ژناندا کۆمەڵگەیەکی ئازاد بنیاد دەنێین"، لەکۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا نزیکەی ٢٢٥ ئەندام و نوێنەری رێکخراو و ڕێکخراوەکانی ژنان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری یەکەم کۆنگرەیان ئەنجامدا.

 

لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە دروشمی "بە پەروەردەکردنی زانستی ژنانی ئازاد کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی پێشدەخەین"، دووەمین کۆنفرانسی کۆمەڵەی پەروەردەی ژنان بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەری ئەنجومەنی پەروەردە و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و بزووتنەوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەچوو.

 

بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد ئابووری کۆمەڵگە پەرەپێدەین و سەرکەوتنی شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەلان مسۆگەر دەکەین"، لە ٦ی تشرینی دووەمدا بە ئامانجی خۆبەڕێوەبەریی و دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابووری لە ڕووی فکری و ڕێکخراوەیی و یاساییەوە، سێیەمین کۆنفرانسی ئابوری کۆنگرەی ستار بەئامادەبوونی ٣٥٠ ئەندام و نوێنەری ئابووری ژنان بەڕێوەچوو.

 

بەدروشمی "بۆ کۆمەڵگەی ژینگەیی، دروستکردنی پلاتفۆرمێکی فێمینیستی"، یەکەمین کۆبوونەوەی گشتگیری کۆمیتەی ژینگە لە ٥ی تشرینی دووەم بە بەشداری ٣٠ نوێنەر بەڕێوەچوو، یەکێک لەگرنگترین چالاکی و هەڵمەتەکان کە لەلایەن لیژنەکەوە ڕێکخرابوو، ڕاگەیاندنی کەمپەینی ژینگەیی بەبەشداری زیاتر لە ٧ دامەزراوە بەدروشمی "بە پێشەنگایەتی ژنان، گەڕانەوە بۆ ژینگەناسی کۆمەڵگە" چالاکی هۆشیاری و پەروەردە و چاندنی زیاتر لە دوو هەزار دار بوو.

 

ئەنجومەنی تەندروستیی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٢٠ی تشرینی یەکەم بە دروشمی "تێکۆشان بۆ مافی تەندروستی، واتە ڕێزگرتن و هەستکردن بە ئازادی خۆت" کۆبوونەوەی بەرفراوانی خۆی ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکەدا، پەروەردەکردن و بەهێزکردنی ژنان و تێکۆشانی ئازادی خۆیان و بەدیهێنانی یەکسانی ڕەگەزی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تاوتوێ کران.

 

هیلالی زێڕینی چاندی ژنان بە بەشداری نزیکەی ٢٥٠ ئەندام لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١١و١٢ی تشرینی دووەم، سێیەمین کۆنفرانسی خۆی بە ناوی "بەکولتووری شۆڕش و ژیانی ئازاد و بەشەڕی گەل و شۆڕشگێڕیی ئێمە سەردەکەوین" لە شاری تەبقا سازکرد، ژنان لە ناو بزووتنەوەی هیلالی زێڕیندا، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا دامەزراوە، نوێنەرایەتی هەموو ژنان دەکەن لە بواری هونەری و کولتووریدا.

 

ڕۆژی ٣٠ی ئاب دامەزراندنی یەکێتی ژنانی ئەرمەنی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندرا، یەکەم کۆنفرانس بۆ ناسینەوەی نەریتەکانی پێکهاتەی ڕەسەنی ئەرمەنی بۆ کارکردن لەسەر بەهێزکردنی کولتووری پێکهاتەی ئەرمەنی ڕێکخرابوو.

 

لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی سوریا بە دروشمی "یەکسانیی مرۆیی نێوان ڕەگەزەکان"، بەئامانجی گەشەپێدانی ژنانی سریانی بە بەشداری نزیکەی ٢٥٠ ئەندامی یەکێتی ژنانی سوریا لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخرابوو.

 

لە ٢٤ی ئاداردا، کۆنفرانسێک لەلایەن کۆمەڵەی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە دروشمی "ژنانی سوریا لە ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک، ئازار، بەرخۆدان، تێکۆشان" ڕێکخرا، لە کۆنفرانسەکەدا پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لەو ناوچانەی کە لەلایەن تورکیاوە داگیرکراون و لەناو کامپەکان هەڵسەنگێندران.

 

زانستی ژنان "ژنۆلۆژی"

خەباتی لێکۆڵینەوە و وۆرکشۆپەکان

عەفرین و شەهبا: لێکۆڵینەوە لەسەر پرس و سیاسەتی ژنان، جیابوونەوە، دەستلەکارکێشانەوەی ژنان بەتایبەتی لە دامەزراوە گشتییەکان و مێژووی هەرێمی شەهبا کراوە، ٧ وۆرکشۆپ لەسەر ڕۆڵی پیاوان لەبنیادنانی خێزانێکی دیموکراسی و کۆمەڵگەیەکی ئازاد سازکرا و کۆبوونەوەیەکی گشتگیر لەسەر ئاستی کانتۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنگرەی ستار بەڕێوەچوو.

 

حەلەب: لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مێژووی حەلەب و ڕۆڵی ژنان لە بەرخۆدانی شێخ مەقسود بەڕێوەچوو بەبەشداری ئەندامانی زۆرێک لەدامەزراوەکان ٥ وۆرکشۆپ بەناوی "گۆڕینی زیهنیەتی پیاوان"، دوو وۆرکشۆپی تایبەت بەخوێندکاران لەسەر کێشەکانی کۆمەڵەی گەنجان بەڕێوەچوو و لەسەر هەمان بابەت وۆرکشۆپێک بۆ مامۆستایان سازکرا، لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خۆکوشتن کرایەوە و وۆرکشۆپ و چاوپێکەوتن لەگەڵ ژناندا ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی توێژینەوەی گشتی لەسەر بابەتی ئەخلاق و جوانیناسی وۆرکشۆپ و چاوپێکەوتن ئەنجامدرا.

 

چالاکی پەروەردەیی: ڕاهێنان بۆ ئەندامانی سەنتەرەکە لەسەر شێوازی توێژینەوە و نووسینی ئەنجامەکانی توێژینەوە و مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان ڕێکخرا، لە هەموو ئەکادیمیاکاندا وانەی زانستی ژنان و پێکەوەژیانی ئازاد بە شێوەیەکی سیستماتیک پێشکەشکران، لەبارەی کوشتنی چەمکی نێر لەنێو پیاواندا لە زۆربەی دامودەزگا و کۆڕەکانی کانتۆنەکانی شەهبا و عەفرین و لە شارەوانی و دامەزراوەکانی حەلەب سیمیناری ناساندنی زانستی ژنان بەڕێوەچوو.

 

چالاکی تایبەت: کۆردیناسیۆنی هاوبەشی لەگەڵ کۆنگرەی ستار، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ - تەندروستی ژنان و ژنان بۆ چاودێریکردن و نەهێشتنی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان دامەزرا، بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزەوە پانێڵێک بە دروشمی "نوزدەی تەمووز ئێمە شۆڕشی ژنان پەرەپێدەدەین، کولتوور و زمان و بوونمان دەپارێزین" ڕێکخرا.

 

لە ٢١ی ئابەوە تا ٢٩ی ئاب، بە دروشمی "ژنان بەتەنیا، بۆ خۆیان و بۆ خۆیانن" کامپێکی چالاکی ڕۆشنبیری بۆ ژنانی گەنج بە هاوکاری یەکێتی ژنانی گەنج ڕێکخرا.

 

لە فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم پێشانگایەکی کتێب لەلایەن سەنتەری ژنانەوە ڕێکخرا و لەو چوارچێوەیەدا بەیاننامەیەک لەبارەی ئامانجی ناگیهان ئاکارسەل و ڕێپێوان ڕێکخرا.

 

کۆنفرانسە زانستییەکانی ژنان بە دروشمی "لە خوشکانی میرابێلەوە هەتا ژینا، زەینب و ناگیهان، ژن ژیان ئازادی" ڕێکخرا.

 

ناوەندی ژنۆلۆژی بە بەشداری کۆمیتەی منداڵانی شەهیدان و کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتی "KPCD" بەشداری لە وۆرکشۆپەکانی پەروەردە بۆ دروستکردنی تاک و کۆمەڵگەیەکی ئازاد بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژ بە منداڵان کرد.

 

وۆرکشۆپێک بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری ژنان و ئابووری کۆمەڵگە بۆ کۆتاییهێنان بە کۆیلایەتی و توندوتیژی دژ بە ژنانی کرێکار (بە یەکێتی ژنانی کرێکار، کۆنگرەی ستار و ئابووری ژنان) ڕێکخرا.

 

وۆرکشۆپێک لەسەر خۆپاراستن لە دژی توندوتیژی سێکسی لە ڕێگەی میدیای دیجیتاڵەوە ڕێکخرا.

 

ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەم بە بەشداری ٢٠٠ ژن کۆنفرانسێکی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی لە حەلەب بەڕێوەچوو.

 

دروستکردنی پەیمانگەی ئەندریا وۆلف

پەیمانگای ئاندریا وۆلف، کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ کرایەوە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و ئەزموونەکان لەسەر خەباتی ژنان بۆ داهاتوویەکی هاوبەشتر، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ئەندامانی پەیمانگاکە لەسەر بابەتەکانی زانستی ژنان و مێژووی ژنان لە سەرتاسەری جیهان و پێکەوەژیانی ئازاد و بەرگری لە خۆیان، پەروەردە و سیمیناریان پێشکەشکرد.

 

پەیمانگاکە لە چەندین سیمینار و پانێلی ئۆنلاین بەشداری کرد دەربارەی بابەتەکانی تایبەت بە زانستی ژنان و ژینگە و پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پەروەردە و هونەر و ئابووری و کۆچبەران و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی.

 

ئابووری کۆمیناڵ ڕووبەڕووی قەیرانێک دەبێتەوە کە هەرێم پێیدا تێپەڕدەبێت

ژنان لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتیی ئابووریی ژنانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و چەندین ڕێکخراوی ژنان کە کۆمیتەی تایبەتیان دامەزراندووە بۆ پاراستنی لایەنە ئابوورییەکانی ژنان، وەک کۆنگرەی ستار، کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا و دامەزراوەی ژنانی ئازاد ئابووری خۆیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخست.

 

ئابووری ژنان لە هەرێمدا لەلایەن ئابووری بەشداری کۆمیناڵەوە پشتیوانی دەکرێت، کە بنەمای ئازادی ژنانە بە پێی بنەماکانی بزووتنەوەی فێمینیستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەندین دامەزراوەی بایەخدار بە ئابووری ژنان دامەزران.

 

ڕێکخراوەکانی ژنان گرنگی بە هەموو بوارەکان دەدەن لەوانە لایەنی ئابووری، وەک لیژنەی ئابووری کۆنگرەی ستار، کۆبوونەوەی ژنانی زەنوبیا کە پشتگیری ژنان دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئەزموون لە زۆربەی پیشەکاندا، هاوکات دامەزراوەی ژنانی ئازاد، بەشێکی زۆری کارەکانیان تەرخان کردووە بۆ بەهێزکردنی ژنان لە بواری ئابووریدا.

 

پڕۆژەی ئابووری بۆ ژنان لەساڵی ٢٠٢٢دا بەشێوەیەکی سەرەکی لەبواری کشتوکاڵ و خۆراکدا کاردەکات.

 

کشتوکاڵ و بەدەستهینانی خۆبەڕێوەبەری

بەڕێوبەرایەتی ئابووریی ژنانی بەڕێوبەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا: بەڕووبەری ٤٥ هەزار دۆنم کار لەسەر کردنەوەی پڕۆژەی کشتوکاڵی کردووە، ٢٥ هەزار دۆنم بۆ هاوکارییەکانی ژنان و ٢٠ هەزار دۆنم بۆ لیژنەی داهات، ٢٥ هاوکاری کشتوکاڵی ژنان هەیە کە ٩٠٠ ئەندامیان ژنن.

 

زیاتر جەخت لەسەر باران بارین کرایەوە، ژێرخانی بنچینەیی بۆ سێ هاوکاری کشتوکاڵی ئاودێری لە تربەسپی و شەداد و تل تەمر دامەزراوە، هەروەها هاوکارییە نوێیەکانی ژنان پلانیان بۆ داڕێژرابوو.

 

 ٢٣ نانەواخانە هەیە و نزیکەی ١٠٠ تن تێیدا کار دەکەن و پڕۆژەی نانەوا لە باشترین هاوکاریەکانن.

لە دربەسپی و حەسەکە دوو هاوکاری ژنان هەن کە ٣٥ ژن کاریان تێدا دەکەن و کەلوپەلی ماڵ دروست دەکەن، کار بۆ کردنەوەی دووکانەکانی پەیوەندیدار بەم هاوکارییانە دەکرێت.

 

لیژنەی ئابووری ژنان بۆ ماوەی سێ ساڵ پڕۆژەی جێبەجێ کردووەوەدوو پڕۆژە دامەزراوە یەکەمیان لە تربەسپیە لەسەر ڕووبەری یەک هەزار ٥٠٠ دۆنم، ٥٠٠ دۆنۆم جۆ چێندران و ٤٠٠ دۆنمیش بۆ بەرهەمهێنانی هەموو جۆرە سەوزەیەک.

 

دوو سەنتەر دامەزران بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان، بەم شێوەیە بە تەواوی پەیوەندیەکان دەبڕن لەگەڵ بازرگانەکان.

لە دێرک دوو هەزار دۆنم گەنم و توتن چێندران، پڕۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵان بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێم دواخرا.

پڕۆژەی کشتوکاڵی بۆ خێزانەکانی ڕەقە کرایەوە، ٦خێزان لەسەر ٢٠٠ دۆنمی زەوی و ٥ ژن لەسەر ٥٠٠ دۆنمی زەوی کار دەکەن و دوو خێزانیش لەسەر ٢٠٠ دۆنم زەوی کار دەکەن.

 

لەکۆبانێ و شەهبا دوو هەزار دۆنم زەوی هەیە بۆ لیژنەی ئابووری ژنان و هەزار دۆنمیش بۆ کشتوکاڵی ئاودێری ئامادەکراوە.

لەماوەی ئەمساڵدا دوو هەزارو ٥٠٠ دۆنمی زەوی ڕادەستی ئابووری ژنان کرا.

دوو ناوەندی ئابووری بۆ ژنانی ڕەقە و دێرەزۆر کرایەوە وەک بەشێک لە پڕۆژە ئابوورییەکانی ژنان، ٥ خێزان لە زەوییەکی ٢٥٠ دۆنم کار دەکەن.

درەختی میوە لەسەر ڕووبەری ١٥ دۆنم و خێزانێک لەوێدا کاردەکەن.

 

لە تەبقا ٣٠٠ دۆنم کێڵگەی کشتوکاڵی هەیە کە ٨ خێزان تێیدا کار دەکەن دوو دۆنمی کێڵگەی زەیتون چێندران.

لە ڕەقە ٧٠ دۆنم گەنم و ٧٥ دۆنمی دانەوێڵە چێندران و چوار خێزانیش لەو پڕۆژەیەدا دامەزراون.

کار بۆ چاندنی ٦ هەزارو ٥٥٠ داری زەیتون لە ڕەقە دەکرێت.

٣٠٠ داری زەیتون لە دێرەزۆر چێندران.

لە مەنبج و تەبقا و ڕەققە و دێرەزۆر حەوت هەزار و ٧٧٨ داری زەیتون و میوەی جۆراوجۆر چێندران.

 

پڕۆژەی دروومان: لە هەرێمی جزیرە سێ پڕۆژەی پیشەسازی چنین هەیە، یەکێک لە کۆبانێ و یەکێکیش لە شەهبا، کارگەی دروومانی"لاڤین" لە حەسەکە و چوار دوکانی جلوبەرگی ژنان سەر بە ئەو کارگەیەن هەروەها کارگەی "لاڤین" و شوێنی فرۆشتن و دابەشکردن لە کۆبانێ هەیە.

 

پڕۆژەکانی تر: پڕۆژەی پاککردنەوەو ئاوەڕۆ کراوەتەوە و بەرهەمهێنانی خۆراک لە تەبقا بەردەوامە و هەروەها فڕنی سەرپێی و کۆگای جلوبەرگیش هەن، لە دێرەزۆر چوار ژن کار لەسەر پڕۆژەی دروومان دەکەن، لە مەنبج نانەوایەک هەیە کە شتەکان لە هەویر دروست دەکات. هەروەها پڕۆژەی ماسی و نانەوا لە شاری ڕەققە هەیە.

 

لە عامودا و حەلەب کارگەی کەلوپەلی ناوماڵ و نانەواخانە و دروستکردنی شیرینی کرایەوە.

 دوو چێشتخانە و قاوەخانەیەک لە حەلەب کرایەوە و کارگەی پاککردنەوەش لە مەنبج کرایەوە.

لەکۆبانێ دوکانێکی جلوبەرگ و قاوەخانەیەک و نانەواخانەیەک کرایەوە.

هەروەها کامپیک لە دێرک کرایەوە بازاڕێک لە گرکێ لەگێ و یەکێکی تر لە دربەسپی کرایەوە.

 

لە دێرەزۆر نانەواخانەیەک و کارگەی دورین کرایەوە و کارگەی ئاو لە ڕەقە کرایەوە هەروەها کارگەی دروومان و نانەواخانە لە شەهبا کرایەوە.

٤٦ ژن لە کارگەی پەنیری زۆزان کار دەکەن، شەتڵگەی شەهید هەڤرین خەلەف لە شاری قامیشلۆ بەردەوامە و کار بۆ فراوانکردنی هەیە.

دروستکردنی پارکی ژنان لە ڕەققە بەرەو کۆتایی دەچێت، هەروەها پڕۆژەکانی کارگەی مریشک و مانگا بەرەو کۆتایی دەچێت.

 

لە حەسەکە، پڕۆژەی کارگەی دروومان لەگەڵ ٢٤ کرێکارە ژنەکەی بەردەوامە، پڕۆژەی دروومانی جانتای پەموو "لۆکە" بەردەوامە.

١٠ ژن لە پڕۆژەی هاوکاری کیڤارکان کار دەکەن و ١٣ ژنیش لە هاوکاری گەنمی تربەسپی کار دەکەن.

پڕۆژەی هاوکاری ئاوەڕۆ بۆ یەک هەزارو ٣٠٠ مەڕ بەردەوامە.

 

چالاکی هونەری و بەشداری گرنگی ژنان

بەئامانجی باشترکردنی توانای ژنان و هاندانیان لەهەموو ڕوویەکەوەو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ژنان لەهەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەندین چالاکی هونەری ڕێکخران کە زۆربەیان لە ١٣ی ئابدا بوو، یەکەمین فێستیڤاڵی ژنانی شەهید بەرچەم بۆ ژنان لە حەلەب لەلایەن تەڤگەری هیلالی زێڕینەوە بە ناوی "جەنگ هونەری بوون و ئازادیە" لە ١٣ی ئابدا ڕێکخرابوو.

 

لە شاری ڕەقە، یەکێتی ژنانی گەنج بە دروشمی "بە ڕۆحی ڤیان و نوژیان لە شەڕی ئازادی سەردەکەوین"، ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران، هاوکات لەگەڵ ٢٦ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان، فێستیڤاڵی شەهید زیلان بەڕێوەچوو.

 

بە دروشمی "هیوا هەیە لێرە پێشکەش بکرێت" چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ئاشتی ئارین لە ٥ی تشرینی یەکەم، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەرییەوە بەبەشداری ١٠ شانۆ لە ٦ شاری جیاجیای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕێکخرابوو دەستیپێکرد.

 

نووسەران و شاعیران و ژنە چاودێران بەشدارییان لە پێشانگای کتێبی شەهید هەرکۆل کرد، کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەرییەوە ڕێکخرابوو.

 

ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لە هەشتەمین فێستیڤاڵی ڕۆژئاوا کە لە ١١ی تشرینی دووەم، فێستیڤاڵی هۆنراوەی کوردی کە لە ٢٨ی تشرینی یەکەم و ٣ی ئەیلول لە فێستیڤاڵی مەرسۆدۆ بەڕێوەچوو، بەشدارییان کرد.

 

ڕۆژە جیهانییەکان

٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنان: ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ٢٠٢٢دا بە دروشمی "پێکەوە بەرگری لە شۆڕشەکەمان دەکەین و خاکەکەمان ڕزگار دەکەین" چالاکی ئەنجام درا و ئەوەش هاتووە کە ئەم ڕۆژە لە ئەنجامی تێکۆشانی ملیۆنان ژن لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان هاتووە.

 

چالاکییەکان لە ٢٣ی شوباتەوە دەستیپێکرد و تا ١٠ی ئادار بەردەوام بوون و بەرنامەی چالاکییەکان بەو شێوەیە بوو (8٨ی ئادار، لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاهەنگ سازکرا، بەسەرکردنەوەی مەزاری شەهیدان و دانانی مۆم لەسەر گڵکۆکانیان وانەی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ژنان و سیمیناری دیالۆگ لەسەر ئاستی ناوخۆ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ماڵپەڕەکانی تۆڕە دژە دیجیتاڵیەکان بەخشرا و لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاهەنگێک بۆ هەموو بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان ساز کرا.

 

ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان: پلاتفۆڕمی چالاکی هاوبەشی بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ىە دروشمی "لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی دەوڵەت و عەقڵییەتی پیاو... ژن ژیان ئازادی" بەرنامەی کەمپەینی خۆی ڕاگەیاند، بەرنامەکەیان بەو شێوەیە بوو، وانە دەدرێت بە گرنگی ڕۆژی جیهانی دژی توندوتیژی دژی ژنان و سازدانی کۆڕ و سیمیناری دیالۆگ لەسەر ئاستی ناوخۆ، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ماڵپەڕەکانی تۆڕی دیجیتاڵی ڕێپێوانی جەماوەری و بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان بەپێی بەرنامەکانیان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.