هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ژن و ئازادی داڕێژراوە

ڕۆژئاوای کوردستان- باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بنەمای ئازادی و تێکۆشانی ژن ماوەی چەندین ساڵە خەبات دەکات، ئەمڕۆ کە گەیشتووەتە ئەو ئاستەی خاوەن دەستووری خۆیەتی، بە هەمان شێوە لەسەر بنەمای فکری ئازادی ژن خۆی بەڕێوەدەبات.

شنیار بایز

 

سلێمانی- لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی سووریا و بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان و تێکچوونی دۆخی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و...هتد لەو وڵاتەدا، گەنجانی کورد چەخماخەی شۆڕشیان لێدا و لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگەیان دامەزراند، هێزەکانی ڕژێمی سووریایان لە تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان دوورخستەوە، لە هەندێک شوێن ڕژێم خۆی ڕادەستکرد و لە هەندێک شوێنی دیکەش وەک کۆبانێ و عەفرین، بە شەڕ هێزەکانی ڕژێم دوورخرانەوە.


یەپەگە بەردەوامبوو لە خۆڕێکخستن و هێزێکی تۆکمەی دامەزراند، لەگەڵ هەوڵی بەردەوامی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان، ساڵی ٢٠١٣ ڕۆژئاوای کوردستان کەوتە بەر هێرشی داعش، تا ساڵی ٢٠١٤ هەریەک لە ناوچەکانی گرێسپی، ڕەقە، عەین عیسا، دێرەزۆر، منبج، سەرێکانی، بەشێکی حەسەکە، تەبقا، بەنداوی تشرین و بەنداوی تەبقا و چەندین ناوچەی دیکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە داگیرکران، بەڵام کۆبانێ بووە دوایین وێستگەی هێرشەکانی چەتەکانی داعش و بە بەرخۆدانی کورد خاڵی کۆتاییان بۆ داعش دانرا، ١٠٦ ڕۆژ خۆڕاگری و تێکۆشان دژی داعش ناسنامەی 'سمبولی بەرخۆدانی' بەخشییە کۆبانێ-ی خۆڕاگر.

 

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی لەسەر بنەمای ماڵی گەل و کۆمین و ئەنجومەنەکانەوە گەشەی کرد

ئەو دامەزراوەیەی بووە چەترێک بۆ هەموو ناوچە ئازادکراوەکان، دامەزراندنی سیستمی بەڕێوەبەریی خۆسەر 'خۆبەڕێوەبەری' بوو، ئەم سیستمە بەپێی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان خۆی ڕەنگڕێژ کرد، بۆ کوردان و پێکهاتەکانی هەرێمەکە بووە جێی دڵخۆشیی، چونکە بۆ جاری یەکەمە گەل لە بوارەکانی پاراستن و پەروەردە و ڕیکخستندا خۆی بەڕێوە ببات.

 

ساڵی ٢٠١٥ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان دامەزرا و یەکەم کاریشی ئاوەندانکردنەوەی وێرانکارییەکانی جەنگ و دەستپێکردنەوەی ژیان بوو، کانتۆنەکانی عەفرین، جزیرە و کۆبانێ دامەزران، سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بەرجەستە کرا، دواتریش لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ئازادکردنی ڕەققە و تەبقا و مەنبج و دێرەزوور، خۆبەڕێوەبەری بازنەی خۆی فراوان کرد و هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای گرتەخۆ و سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە سۆنگەی ماڵی گەل و کۆمین و ئەنجومەنەکانەوە گەشەی کرد و لە ٦ـی ئەیلوولی ٢٠١٨ خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندرا.


ڕۆژئاوای کوردستان ژنی سەرلەنوێ ژیاندەوە و ئاشنای کرد بە ڕۆڵ و تواناکانی

لە هەموو جومگەکانی ئیدارەداندا، جگە لە ڕەچاوکردنی یەکسانیی ڕەگەزیی، ڕەچاوی بەشداری پێکردنی پێکهاتەکانیش کراوە، نەتەوەکانی عەرەب، تورکمان و کلد و ئاشوورییش بەشدارییەکی کارایان هەیە لە بەڕێوەبردن و بڕیارداندا، هەنگاوی یەکەمی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاوەدانکردنەوەی شار و گوندەکان و وێرانکارییەکانی جەنگ بوون،  خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ٤ هەزار و ٣١٠ پرۆژەی لە بواری خزمەتگوزارییدا ئەنجامداوە، لەوانە،  ٣٧٥ پرۆژەی دروستکردنی ڕێگاوبان و پرد،  ٦٥ پرۆژەی تایبەت بە ژنان، ١٣٦ هەزار و ٩٩٥ کیلۆمەتر تۆڕی ئاوی خواردنەوە و چەندینی دیکە.

 

یەکێک لەو ناسنامانەی ڕۆژئاوای کوردستانی پێ دەناسرێتەوە بەرخۆدانی ژنان بوون، کە ژنی سەرلەنوێ ژیاندەوە و ئاشنای کرد بە ڕۆڵ و تواناکانی، لە هەموو جومگەکاندا ژنان ڕۆڵی سەرەکییان هەیە و خاوەن بڕیارن، لە خۆبەڕێوەبەریشدا ژنان بە ڕێژەی ٥٠٪ بەشدارن لە جومگەکانی بەڕێوەبردندا، سیستمی ئیدارەدان هاوسەرۆکایەتییە و ژنێک و پیاوێک بەیەکەوە کارەکان بەڕێوەدەبەن، ئەمە جگە لە دامەزراندنی دەیان ڕێکخراوی مەدەنیی بۆ ژنان.

 

لە شۆڕشەوە بۆ دەستکەوتی دەستوور

دوای سێ ساڵ لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەكان، ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوەبەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پەسەند کرد، کە بووە دەستووری نوێی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە دیباجەیەک و ١٣٤ ماددە پێکدێت، کە لەسەر چوار دەروازە دابەشکراون و لە ماددەکانیدا باسی پرەنسیپە بنەڕەتییەکان، ماف و ئازادییەکان، سیستمی سیاسی-کۆمەڵایەتی و حوکمە گشتییەکان کراوە.

 

شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە شۆڕشی ژن دەناسرێت و ژن تیایدا تێکۆشانی کردووە، ئەو دەستوورەی پەسەندکراوە لەسەر ئەقڵیەتی ژن و ئازادی ژن بونیادنراوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا،

 

لەم ڕاپۆرتەدا ئەو ماددانەی پەیوەستن بە ژنانەوە، یاخود کاریگەرییان لەسەر ڕۆڵ و پێگەی ژنان هەیە، دەخەینەڕوو، کە لە یەکەم پێناسەی خۆبەڕێوەبەریدا، هاتووە کە، "خۆبەڕێوەبـەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشت دەبەستێت بە سیستمی: دیموکراتیک، ژینگەیی، کۆمەڵگەیی و ئازادی ژن" و بەم شێوەیەیە؛

 

دەروازەی یەکەم

ماددە - ٦

تـەواوی ئـەو زمـانـانـەی کـە لـە سـنوری جـوگـرافـیایـی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بـوونـیان هـەیـە لـە تـەواوی بـوارەکـانـی ژیـانـی کـۆمـەڵایـەتـی و زانین و ڕۆشبیریدا یەکسانن، وە هەموو گەل و گروپێک مافی خۆیانە کە بەزمانی دایکی خۆیان کاروباری ژیانیان ڕێکبخەن.

ماددە - ١٩

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لـە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گـەشـە دەدات بـە ئـابـوری کـۆمـەڵایـەتـی بـۆ ژنـان و دژایـەتـی هـەمـوو جۆرە بەکاڵاکردنێکی ژنان و بەکارهێنانیان دەکات.

ماددە - ٢٤

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سیسـتمی هاوسەرۆکایەتی لـە هـەمـوو بـوارەکـانـی سـیاسـی و کـۆمـەڵایـەتـی و بـەڕێـوەبـردن و بـوارەکـانـی تـردا پـەسـەنـد دەکـات و، بـە پـرەنـسیپێکی بـنەڕەتـی لـە نـوێـنەرایـەتـی یـەکـسانـی نـێوان هـەردوو رەگـەزدا دەزانـێت و، بـەشـداری دەکـات لـە ڕێکخسـت و جـێگیرکـردنـی سیستمـی کـۆنـفیدراڵـیزمی دیموکراتیک بـۆ ژنـان وەک قـەوارەیـەکـی تایبەت بە خۆیان.

ماددە – ٢٥

دەستەبەرکردنی ئازادی و مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگە و یەکسانی نێوان هەردوو رەگەز.خاوەندارێتی.

ماددە - ٢٦

ژنان خاوەن ئیرادەی ئازادی خۆیان دەبن لە خێزانی دیموکراسی، کە لەسەر بنەمای ژیانی هاوبەشی جیاواز دامەزراون.

 

دەروازەی دووەم

ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان

ماددە - ٥٠

ئـەنـجامـدانـی هـەمـوو جـۆرە تـونـدوتـیژیـیەک دژی ژنـان و بـەکـاربـردنـیان، یـان سـەپـانـدنـی جـیاکـاری نـەرێـنی بـەسـەریـانـدا، تـاوانـێکن کـە بەپێی یاسا سزا دەدرێت.

ماددە - ٥١

ژنان مافی بەشداریکردنی یەکسانیان هەیە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا و مافی بڕیاری پەیوەست بە کاروباری خۆیانیان هەیە.

 

دەروازەی سێیەم

سیستمی کۆمەڵایەتی

ماددە - ٧٨

پەیکەری ئەنجومەنەکانی گەل

خاڵی ٧، ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لەهەر ئەنجومەنێکدا (٪٥٠) پەنجا لە سەدە.

خاڵی ٩، ژن نـوێـنەرایـەتـی خـۆی دەکـات لـە سـەرجـەم ئـەنـجومـەنـەکـانـی گـەلـدا، لـە کـۆمـۆن، شـارۆچـکە، شـار، کـانـتۆن و هـەرێـمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا، لە رێگای ئەنجومەنەکانی ژنان.

 

لە ماددەی ٧٩-٨٤دا هاتووە هەریەک لە ئەرکەکانی ئەنجومەنی گەل، گەڕەک، شارۆچکە، شار و ئەنجومەنی شار دەبێت هاوسەرۆكی ئەنجومەن و دیوانی هاوسەرۆکی ئەنجومەنیان هەبێت و لە نێوان خۆیاندا هەڵیبژێرن.

 

ماددە – ٨٧ - کانتۆن

خاڵی ٢، کــانــتۆن لــە ئــیدارەی خــۆســەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتـی سووریا خــۆی ڕێــکدەخــات لــە ڕووی: ســیاســی، کـۆمـەڵایـەتـی، ئـابـووری، ئـیکۆلـۆژی، ڕۆشـنبیری، ئـاسـایـش، پـەروەردەیـی، ژنـان و گـەنـجان، لـەسـەر بـنەمـای کـۆنـفیدرالـیزمی دیموکراتیک و بـنەمـاکـانـی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بــڕیــار دەدات و کــاردەکــات ، ئــەو دەسەڵات و مــافــە ســنووردارانــەی هــەیــە کــە لــە گــرێــبەســتی کۆمەڵایەتی بۆ خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دیاری کراوە.

 

ماددە – ٨٨ ئەنجومەنی گەلان لە کانتۆن

خاڵی ٣، ئەنجومەنی گەل بە هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێت و دانیشـتنی یـەکـەم لـە ڕۆژی شـانـزەهـەمـ، دوای ئەنجامی کۆتایی لەلایەن کــۆمــسیۆنــی بــاڵای هــەڵــبژاردنــەکــان بەڕێوەدەچێت، .....، یـەکـەم دانیشـتنی ئەنجومەنی گـەلان بـە سـەرۆکـایـەتـی ژن و پـیاوێـک لـە بـەتـەمـەنـتریـن ئـەنـدامـان و گـەنـجتریـن ئـەنـدامـان بـەڕێـوەدەچـێت و دەسـتەی هاوسەرۆکایەتی و دیـوان هـەڵـدەبـژێـردرێـن، ... .

 

ماددە – ٨٩ ئەرکەکانی ئەنجومەنی گەلان لە کانتۆندا

خاڵی ١، سـیاسـەتـی گشـتی دادەڕێـژێـت و گـفتوگـۆ لـەسـەر پـڕۆژەکـان دەکـات و بـڕیـاری پـەیـوەنـدیـدار بـە کـۆمـەڵایـەتـی و ئـابـووری و دارایـی و وزە و ئاسایشی ناوخۆ و پەروەردە و ڕۆشنبیری و ژنان و گەنجان و ئەوانی تر لە کانتۆندا، دەدات.

 

خاڵی ٥، هاوسەرۆکایەتی ئـەنـجومـەنـی جـێبەجـێکردن بـە زۆریـنەی دوو لـەسـەر سـێ هـەڵـدەبـژێـرێـت و ڕادەسـپێردرێ بـۆ خسـتنەڕووی پـێکهاتـەی ئـەنـجومـەنـی جـێبەجـێکردن. ڕێـژەی ژنـان لـە ئـەنـجومـەنـی جـێبەجـێکردنـدا %٥٠یـە، هـەروەهـا مـافـی ئــەوەیــان هــەیــە کــە مــتمانــە لــە ئــەنــجومــەنــی جــێبەجــێکردن یــان یــەکــێک لــە ئــەنــدامــەکــانــی وەربــگرێــتەوە و ئــەمــەش بــە یــاســا ڕێکدەخرێت.

 

هەموو جومگەکان بە هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت

لە بەشی دووەمدا هەموو ماددەکان ئاماژەیان بەوە داوە، کە ئەنجومەنی دیموکراتیکی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەنجومەنی دەستەکان و لێژنەکانی کارگێڕی، لیژنەی پەروەردە، ئەنجومەنی کاروباری کۆمەڵایەتی و زەحمەتکێشان، مافەکان و گەنجان و هەموو ئەنجومەن و لیژنەکانی دیکە لەسەر بنەمای هاوسەرۆکایەتی و بەشداری ٪٥٠ی ژنان دامەزراوە و پێویستە هەموو پێکهاتەکانیش بە پێی لیژنەکان شوێنی خۆیان بگرن.

 

لە ماددەی ١٠٢دا سەبارەت بە ئەنجومەنی کاروباری کۆمەڵایەتی و زەحمەتکێشان، کە پێکهاتووە لە ڕێکخـراو و دامـودەزگـاکـانـی تـایـبەت بـە کـاروبـاری کـرێـکاران، جـووتـیاران، زەحـمەتـکێشان، پـیشەوانـان، کـەسـانـی خـاوەن پــێداویســتی تــایــبەت، و ئــاوارە و پــەنــابــەران، بــە مــەبــەســتی دەســتەبــەرکــردنــی بــەشــداری کــاریــگەریــان لــە ژیــانــی کـۆمـەڵایـەتـی و دەسـتەبـەرکـردنـی هـەلـی کـار بۆیان. خـەڵـکی زەحـمەتـکێش ئـەو گـروپـە بـنەڕەتـییەن کـە بـەشـدارن لـە بـنیادنانـی کۆمەڵگەیـەکـی دیـموکـراسـی و چـەسـپانـدنـی سـیاسـەتـی دیـموکـراسـی. ئـەنـجومـەن پـڕۆژەیـەک پـەرەپـێدەدات کـە پـەرە بـە لایـەنـە کـۆمـەڵایـەتـی و کـولـتووریـیەکـانـی خـەڵـکی کـرێـکار دەدات و کـاردەکـات بـۆ بنیادـنانـی سیستمـێکی ئـابـووری کـە بـەهـا بـۆ کـارکـردنـی ژنـان دێـنێتەدی.

 

ماددە – ١٠٨

ئەنجومەنی لاوان

ژنـانـی گـەنـج بـە تـایـبەتـی خـۆیـان ڕێـکدەخـەن و ڕۆڵـی پـێشەنـگ لـە پـەرەپـێدانـی سیستمـی کـۆنـفیدڕاڵـی دیموکراتیکدا دەگـێڕن. ئـەنـجومـەن بەپێی ڕێسا ناوخۆییەکانی خۆی کارەکانی ڕێکدەخات.

 

بەشی چوارەم

ماددە - ١١٠

ئەنجوومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی ڕێکدەخات لە کۆمۆن، شارۆچکە، شار، کانتۆن و هەرێم دەست پێدەکات، لەسەر ئەم بنەمایە

خاڵی ١، ئـەو ئـەنـجومـەنـەیـە کـە نـوێـنەرایـەتـی ژنـان دەکـات لـە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ژنـان لـە ئەنجومەنی گەلانـی دیموکراتیک نـوێـنەرایـەتـیان هەیە.

خاڵی ٢، سیاسەت و پلانی ستراتیژی تایبەت بە ژنان دادەڕێژێت.

خالی ٣، کار بۆ بنیادنانی سیستمێکی کۆنفیدراڵی بۆ ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات.

خاڵی ٤، دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان بەردەوامی پێدەدات و دەیپارێزێت و پەرەی پێدەدات.

خاڵی ٥، بڕیار سەبارەت بە ژنان دەدات.

خاڵی ٦، یاساکانی پەیوەست بە ژنان و خێزان ڕێکدەخات و دەیانخاتە بەردەم ئەنجومەنی گەلانی دیموکراتیک بۆ دەرچوواندنی.

خاڵی ٧، کـار بـۆ پـەروەردەکـردن و ڕێکخسـتنی ژنـان و بنیادـنانـی خـێزانـی دیـموکـراسـی و پـاراسـتنی مـافـەکـانـی ژنـان لـە هـەمـوو بـوارەکـانـدا دەکات.

خاڵی ٨، کار بۆ چەسپاندنی پرەنسیپە دیموکراسیەکان دەکات لە بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

خاڵی ٩، کار لەسەر داڕشتنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دەکات.

خاڵی ١٠، ئەنجومەن دوو ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێت، بە دەنگدانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

خاڵی ١١، ئەنجومەنی جێبەجێکار یا راپەراندنی ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵدەبژێردرێت.

خاڵی ١٢، کـۆمـیتەی هـەمـاهـەنـگی ژنـان کـە کـار بـۆ ڕێکخسـتنی کـاروبـاری ژنـان لـە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دەکـات، ئـەنـدامـی ئەنجومەنی ژنانە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

خاڵی ١٣، ئەنجومەنی ژنان بەپێی ڕێسا وپەیڕەو ناوخۆییەکان کارەکانی ڕێکدەخات.

 

بەشی پێنجەم

ماددە – ١١١ - پاراستن و بەرگریکردن لە خۆ

ب- هێزەکانی سووریای دیموکراتیک

خاڵی ٢، پشت بە خۆبەخشانەی کوڕان و کچانی گەل بۆ چوونە ناو ئەو هێزە و ئەرکی بەرگریکردن لە خۆ دەبەستێت.

ج- یەکینەکانی پاراستنی ژنان

خاڵی ١، بەرگریکردن لە خۆ ماف و ئەرکێکە بۆ ژنان، و مافی خۆیانە لەناو پێکهاتەکانیدا خۆیان ڕێکبخەن.

خاڵی ٢، یــەکــینەکــانــی پــاراســتنی ژنــان هــێزی پــاراســتنی رەوان بــۆ ژنــان و کۆمەڵگە و خــۆیــان بــە تــایــبەتــی لــەنــاو هــێزەکــانــی سووریای دیموکراتیکدا ڕێکدەخەن

د- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

خاڵی ٢، پەیوەستە بە پەیوەستبوونی خۆبەخشانەی کوڕان و کچانی گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

خاڵی ٤، ژنان خۆیان لە چوارچێوەی پێکهاتەکانیاندا بە تایبەتی ڕێکدەخەن.

 

بەشی شەشەم

ماددە - ١١٢ -سیستمی دارایی لە بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

آ - بودجەی گشتی

خاڵی ٢، ئــەنــجومــەنــی دیموکراتیک گەلانــی باکوور و ڕۆژهەڵاتـی سووریا، بــە هــاوبــەشــی لــەگــەڵ ئــەنــجومــەنــی کــانــتۆنــەکــان، ئــەنــجومــەنــی جـێبەجـێکاری هـەرێـمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری، ئـەنـجومـەنـی ژنـان، بـودجـەی گشـتی ئـاماددە دەکـات و، پەسەندی دەکرێت.

 

بەشی هەشتەم

ماددە - ١١٤

سیستمی دادپەروەری

سیستمــێکی دادپــەروەری کـۆمـەڵایـەتـییە، کــە لــەســەر بــنەمــای ئــەخــلاقــی و ســیاســی کۆمەڵگە دامــەزراوە، ئــامــانــجی بنیادــنانــی کۆمەڵگەیـەکـە کـە ڕێـباز و دیـدگـای دیـموکـراسـی و ژیـنگە و ئـازادی ژن وەک بـناغـە بـبینێت و ژیـانـی کۆمەڵگەیـیەکـەی وەک دەسـتپێکی خـۆی وەربـگرێـت، مـافـەکـانـی تـاک لـەنـاو ژیـانـی کـۆمـەڵایـەتـیدا بـەگـوێـرەی بـناغـەکـانـی گـرێـبەسـتی کـۆمـەڵایـەتـی دەپـارێـزێـت و بـنەمـا گشـتگیرەکـانـی جـیهانـی بـۆ دادپـەروەری و مـافـی مـرۆڤ وەک بـنەمـای خـۆی وەردەگـرێـت.

 

ماددە - ١١٦

چۆنیەتی ڕێکخست و کارکردنی پرەنسیپەکانی سیستمی دادوەری

لـێژنـەکـانـی ئـاشـتەوایـی، مـاڵـەکـانـی ژنـان، دادگـای داد، ئـەنـجومـەنـی داد، ئـەنـجومـەنـی ژنـان بـۆ دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی، ئــەمــانــە دامــەزراوەی چــالاکــن لــە بــەدیــهێنانــی دادپــەروەری کـۆمـەڵایـەتـی و چــەســپانــدنــی و ئــەنــدامــەکــانــیان پــەســەنــد دەکــرێــت بــە پـێشنیارکـردنـی نـاوەکـان لـەلایـەن ئـەنـجومـەنـەکـانـی دادوەریـیەوە و هـەروەهـا لـەلیـەن ئـەنـجومـەنـەکـانـی جـەمـاوەریـی لـە گـونـد، شـارۆچـکە، شار وکانتۆنەکانەوە.

 

ماددە - ١١٧

ئەنجومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ ژنان

پــێکدێــت لــە نــوێــنەرانــی مــاڵــەکــانــی ژنــان و نــوێــنەری لێژنەکــانــی ئــاشــتەوایــی و دیــوانــەکــانــی داد و ئــەنــدامــە ژنــەکــانــی ئــەنــجومــەنــی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی، بـەرپـرسـیارە لـە ڕێکخسـت و سـەرپـەرشـتیکردنـی ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری ژنـان و ڕۆڵـی پـێشەنـگایـەتـی دەگێڕێت لە چەسپاندن و پتەوکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

 

خاڵی ١، مـاڵـی ژنـان: دامـەزراوەیـەکـی کـۆمـەڵایـەتـییە کـە کـار بـۆ بڵاوکـردنـەوەی هـۆشـیاری دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی و چـارەسـەرکـردنـی کـێشەکـانـی پـەیـوەسـت بـە ژنـان و خـێزان دەکـات، لـە هـەمـوو لایـەنـەکـانـی ژیـانـەوە و لـەسـەر بـنەمـای ئـاشـتەوایـی کار دەکات، بـە هـەمـاهـەنـگی لـەگـەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ژنان، تێکۆشان لە هەمبەر هەموو کارێکی نامرۆڤانە دەکات، کە دژی ژنان دەکرێت.

 

خاڵی ٢، ئەنـجومـەنـی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی ژنـان لـە شـار و کـانـتۆن: سـەرپـەرشـتی کـاری ژنـان دەکـات لـەنـاو دەزگـای دادپـەروەری ژنـان لــە شــار و کــانــتۆنــدا، بــەدواداچــوون بــۆ دۆزەکــانــی پــەیــوەســت بــە ژنــان دەکــات، ژنــان لــە سیستمــی داددا ڕێــکدەخــات، کــار بــۆ مـسۆگـەرکـردنـی مـافـەکـانـی ژنـان دەکـات. پـێکدێـت لـە نـوێـنەرانـی دامـەزراوەکـانـی ژنـان کـە پـەیـوەنـدیـیان بـە دادپـەروەریـیەوە هـەیـە لـە ڕێگەی هەڵبژاردنی دیموکراتیکەوە. لە ئەنجومەنی ژنانی کانتۆندا نوێنەرایەتی خۆی دەکات.

 

خاڵی ٣، ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی ژنـان لـە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا: پـێکدێـت لـە نـوێـنەرانـی ئـەنـجومـەنـی ژنـان لـە کـانـتۆنـەکـان، و ئـەنـدامـە ژنـەکـانـی ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی لـە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ڕۆڵـی هـەمـاهـەنـگی لـە نـێوان ئـەنـجومـەنـەکـانـی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی ژنـان دەگـێڕیـت، لـە نـێوان ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی ژنـان و ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری گشـتی. هـەروەهـا بـە هـەمـاهـەنـگی لـەگـەڵ ڕێکخـراوەکـانـی ژنـان کـاردەکـات. نـوێـنەرایـەتـی خـۆی لـە ئـەنـجومـەنـی دادپـەروەری گشـتی بـۆ بـاکـوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ئەنجومەنی هەماهەنگی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەکات.

 

بەشی دەیەم

ماددە - ١١٩

دادگای پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی

دادگـای پـاراسـتنی گـرێـبەسـتی کـۆمـەڵایـەتـی پـێکدێـت لـە ژمـارەیـەک دادوەر، ئـەوانـەی شـارەزای یـاسـایـین و مـافـناسـەکـان کـە نـاوەکـانـیان بـە یـەکـسانـی لـەلایـەن هـەردوو ئەنجومەنی دادپـەروەری کـۆمـەڵایـەتـی و ئـەنـجومـەنـی گەلان لـە بـاکـوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پـێشنیار کـراوە، پـێویسـتە ئـەو دوو ئـەنـجومـەنـە، لـەکـاتـی پـێشنیارکـردن بـۆ ئـەنـدامـانـی دادگـای پـاراسـتنی هاوپەیمانی کـۆمـەڵایـەتـی، نـوێـنەرایـەتـی هــەمــوو پــێکهاتــە نــەتــەوەیــی و ئــایــینییەکــان، نــوێــنەرایــەتــی کــانــتۆنــەکــان، و ژنــان، ڕەچــاوی بــکەن.