هەڵەبجە و کۆمەڵکوژییەکانی مانگی ئادار ...٢

هەڵەبجە لە کوردستان هەستی نەتەوەیی و ڕاپەڕینی دروستکرد، ١٢ی ئاداریش هیوای شۆڕشی گەلانی بەخەبەر هێنا و بە هیوایەشەوە شۆڕشی ١٩ی تەمموز گەیشتە لوتکە.

ڕۆناهی نودا

ناوەندی هەواڵ

12١٢ی ئاداری ٢٠٠٤ دانیشتوانی شاری قامیشلۆ یارییەکی تۆپی پێیان لەنێوان جیهاد و تیپی فتوا لە یاریگای تۆپی پێی بلادی ئەنجامدا، پێش دەستپێکردنی یاریەکە یانەی فتوا کە لە دیرەزۆرەوە هاتبوون دروشمە سیاسییەکانی ڕژێمی سەدام حسێنیان وتەوە و کوردیان تاوانبار دەکرد، هێزەکانی حکومەتی سوریا لە هەمان شوێندا کەسانی پشتیوانی هەردوو لایان بڵاوکردەوە کە ئامانجی ئەم پلانە کۆمەڵکوژی کورد بوو، دواتر لایەنگرانی تیپی فتوا، بە چەک و بەرد هێرشیان کردە سەر لایەنگرانی تیپی جیهاد و گەمارۆی هێزەکانی ئاسایشی سووریایاندا، دوای برینداربوونی چەندین لایەنگری تیپی جیهاد، لە هەردوو لاوە شەڕ و تەقەکردن بە ئەنقەست لە هاوڵاتی مەدەنی کرا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣ گەنجی کورد گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش برینداربوون، دوای ڕووداوەکەش گەلی کورد ناڕەزایەتیان دەردەبڕی، دوکانەکانیان داخست و ڕژانە گۆڕەپانەکان، گەل تووڕەبوون دژ بە ڕژێم و خۆپیشاندان لە سەرتاسەری شاری قامیشلۆ دەستیپێکرد.

 

ڕۆژێک دوای ئەوە بە دەیان هەزار کەس لە مەراسیمی پرسەی ئەو سێ شەهیدە ئامادەبوون، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان تا لەیەکیان جیابکاتەوە، دەستڕێژی گولەیان کرد و نە دەیان هاوڵاتی مەدەنی بە ژن و منداڵەوە گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

 

ڕاپەڕینی قامیشلۆ لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوبووەوە

ئەم ڕاپەڕینەی کوردان لە شاری قامیشلۆوە بۆ دێریک و عامودا و حەسەکە و کۆبانێ و عەفرین و گەڕەکە کوردییەکانی ڕەقە و حەلەب بڵاوبووەوە، تا گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و ئامانجی خۆپیشاندانەکە بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد و وەستاندنی کوشتنی کورد و ڕزگارکردنی گیراوان  بوو، بەڵام ڕژێمی بەعس هێز و چەکەکانی بۆ تێکشکاندنی ڕاپەڕینی خەڵک بەکارهێنا، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ناوچەی دربەسی و عامودا لە قامیشلۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو پەیکەری ڕژێمی سوریا تێکشکێنران، ڕژێمی سوریا لە شاری کۆبانێش بەهۆی ڕاپەڕینی خەڵکەوە تەقە لە هاوڵاتیان دەکات، هیچ هێز و چەکێک ڕاپەڕینی گەلی نەوەستاند تا تۆڵە لە ڕژێمی سوریا بکەنەوە، ئەمڕۆ ئەو ڕۆح و ئازادییە لەگەڵ شۆڕشدا گەیشتە لوتکە.

 

پاش ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار ڕژێمی بەعس لە هەموو ئەو ناوچانەی کە کورد تێیدا دەژی سەربازی بڵاوکردەوە بۆ سەرکوتکردنی ویست و ڕاپەڕینی گەلی کورد، هەروەها دەستی بە هەڵمەتی گرتنی کوردان کرد و نزیکەی ٥ هەزار کورد دەستگیرکراون و دەستبەسەرکراون ئەو کەسانەی دەستگیرکراون سزای ٢٠-٣٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و هەندێکیشیان سزاکانیان هەتاهەتایی بوو، بەشێک لەوانەی دەستگیرکران بەهۆی ئەشکەنجەکانی ڕژێمی بەعسەوە گیانیان لەدەستداوە،  سەرەڕای ئەوەش لەدوای ڕووداوەکە گەلی کورد بە یادی منداڵەکانیانەوە چوونە سەر گۆڕی منداڵەکانیان، بەڵام ڕژێم جارێکی تر بە گوللە هێرشی دەکردە سەر خەڵک، بەڵام هەموو ئەمانە پیداگری و تێکۆشانیانی خەڵکیان ڕانەگرت.

 

ڕاپەڕینی ١٢ی ئادار بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان مانادارتر بوو

گەلی کورد بە ئازایەتی و ئازادی و بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی ناسراوە، ڕاپەڕینی ١٢ی ئاداری کردە بناغەی بەڕێکختسنبوونی گەل تا مافە پێشێلکراوەکانیان بەدەستبهێننەوە، لەو ساڵانەدا هەموو کارەکان بەنهێنی ئەنجام درابوون و گەلیش بەهۆی ڕژێمی بەعسەوە هەرگیز دەستبەرداری سووربوونیان لەسەر ئازادی نەبوون، دوای ٦ ساڵ لە ڕاپەڕینی قامیشلۆ خەڵکی ناوچەکە لە دژی ڕژێمی سوریا ڕاپەڕین و بەهاری عەرەبیش بوو بە بەهاری گەلان.

 

١٨ ساڵ دوای ڕاپەڕینی قامیشلۆ، گەل لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک خۆی بەڕێوەدەبات، لەم سیستەمەدا هەموو پێکهاتەکانی نیشتەجێی ناوچەکە وەک کورد و عەرەب و تورکمان و سریانی و کلدانی و چەرکەسی و ئەرمەنی جێگەی خۆیان دەگرن، پێکهاتەکانیش بەکلتور و مێژووی خۆیانەوە مامەڵە دەکەن و ڕێکخراوەکانیان بنیاد دەنێن، بە پێشەنگایەتی گەلی کورد هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە توانیان دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠٠٤ بپارێزن و تێکۆشانی زیاتر بکرێت.

 

لەگەڵ پەرەسەندنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دامەزرا و هەموو پێکهاتەکان جێگەی خۆیان گرتەوە، خەڵکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا توانیان بە هێزی سەربازی خۆیان هەرێمەکانی خۆیان لە دەسەڵات بپارێزن و توانیویانە هەنگاوی سیاسی و دیپلۆماسی گەورە بنێن.

 

ت.پ