سەیرترین دابونەریتەکانی ژنانی عەرەبی کۆت و بەند کردووە

لە کۆمەڵگای عەرەبیدا کۆمەڵێک دابونەریتی سەیر بەندکراون بە ژنەوە، هەندێکیان وەک فەرزێکی لێهاتووە، هێشتا هەندێک نەریتی ناسراو بە شێوەیەکی دیار و بڵاو لە هەندێک چینی کۆمەڵایەتی دیاری کراو هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شیکاری کۆمەڵایەتی بۆ نەریتەکانی پەیوەستن بە ژنەوە لە جیهانی عەرەبیدا، دەردەکەوێت کە  هەڵوێستی مێژوو بەرامبەر ژن لە ناوچەی عەرەبیدا دادپەروەر نەبووە، لە هەندێک کاتدا ڕێزیشی لێنەگرتووە، بەڵکو ڕووبەڕووی جیاکاری و مامەڵەی توند لە دەرەنجامی زاڵبوونی بیری نێرینەدا کردووەتەوە.

 

دابونەریت بەشێکە لە ناوەڕۆکی ڕۆشنبیری و فیکری گشتی لای عەرەبەکان، کەوەک کاڵایەک ڕەفتار لەگەڵ ژندا دەکرێت هیچ نرخێک بۆ هەست و سۆزی دانەنراوە.

 

نەریتە سەیر و سەمەرەکانی عەرەب دژ بە یاسای مرۆڤایەتی ژن:

-ناوی ژن وەک عەیبە و حەڵاڵی بەکاردێت:

 

ناوی ژن لای هەندێک چینی کۆمەڵایەتی عەرەبی وەک '' عەیبە'' دێت، پیاو شەرم لە ئاشکرا کردنی ناوی (دایکی ژنی خوشکی) دەکات، ئەنجامی ئەوەش لەوەدا دەردەکەوێت ناوی ژن دەشارنەوە لە هەندێک کاریاندا وایدەبینین کەسایەتیان کەمدەبێتەوە، وەک کارتی بانگێشتی هاوسەرگیری یان ڕاگەیاندنی وەفاتکردن، شتێکی ئاساییە لە دەوڵەتی عەرەبیدا کاتێک کارتی بووک و زاوا  دەنووسرێت بە خەتێکی گەورە دەنوسرێت زاوا، بەڵام ناوی بووک شاراوەتەوە یان بە حەڵالی (کریمة) نوسراوە.

 

-چوونە ژوورەوەی بەلەدی (الدخلة البلدي)

ئەم نەریتە لە میسڕ و هەندیک ناوچەی دیکەی عەرەبی هەیە، لە سەعیدی میسڕ باوە و بە (دخلە البلدی) ناو دەبرێت، لە ئێستادا کەمتر بووەتەوە بەڵام ناکرێت بڵێن نەماوە.

 

ئەم جۆرە نەریتە کردنەوەی پەردەی کچێنیە بە دەست، بووک ناچار دەکرێت بەم کردارە بە ئامادەبوونی دایکی بووک لەگەڵ دایک و خوشکی زاوا یەکێکیان هەڵدەستێت بەم کارە لە جێگای زاواکە دوای ئەوەی بە پارچە پەرۆیەکی سپی بە دەستەوە دەبەستن پەردەی کچێنی بووکەکە لادەبەن، پەڕۆکە چەند قەترە خوێنکی پێوە دەبێت کەسێک دەیباتە دەرەوە لە بەرچاو هەموان بەرزی دەکاتەوە کە شەرەفی هەبووە، بەمەش دەردەکەوێت کە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەموو ماناکانی شەرەف و ڕەوشت لە رووبەرێکی تەسکی جەستەی ژندا کۆدەکاتەوە.

 

-تاوانی شەرەف

ئەم تاوانانە بە کارێکی تۆڵە سەندنەوە ناسراوە بە مەبەست بێت یان نا، لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی خێزان یان کەسانی تر بە بەهانەی پاراستنی سومعەی خێزان لەگەڵ ئەوەی  قوربانیانی ئەم تاوانە  هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە، بەڵام زۆرینەی ڕەگەزی مێینەیە دەبێتە قوربانی، وای دەبینێت ئەوەی ناو دەنرێت بە تاوانی شەرەف لە جیهانی عەرەبی پێچەوانەی پێوانەی ڕۆشنبیریە بەتایبەتی قوربانیان زیاتر ژنانن لەکاتێکدا پیاو لە دەرەوەی چوارچێوەی لێپرسینەوە و لۆمەدا دەمێنێتەوە. ئەو تاوانانەی بە ناوی تاوانی شەرەفەوە دەکرێت جۆرێکە لە جۆرەکانی توندوتیژی کردن دژ بە ژن وەک ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پۆلێنی کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٢  ڕاپۆرتێکی دەربارەی توندوتیژی و تەندروستی بڵاوکردەوە ئاماژە بە سندوقی ویلایەتە یەگرتووەکان دەکات کە ٥٠٠٠ تاوانی کوشتن دژ بە ژن تۆمارکراوە، لە ژێر پاراستنی ناوی خانەوادەدا لە جیهاندا بە شێوەیەکی گشتی و رۆژهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقا و باشوری ئاسیا بە شێوەیەکی تایبەت.

 

-هاوسەرگیری فەسیلە( خانەوادە)

دەزگا ڕاگەیاندنەکانی عەرەبی و بیانی لە ساڵی ٢٠١٥ باسیان لە عەشیرەتێکی عێراقی ناوچەیەکی شاری بەسڕە کرد توڕەبوونێكی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا کە هەستابوون بە پێدانی ٥١ ژن بە عەشیرەتێک وەک یەکسان کردنەوەی ناکۆکیەکانی نێوانیاندا، ئەمە لە عێراق  و هەندێک دەوڵەتی عەرەبی بە هاوسەرگیری فەسیلە ناسراوە، بەم کارەش رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە لە لایەن پیاوانی ئاینی و چالاکوانان لە بواری مافەکانی مرۆڤ و ژن لێکدانەوەیان بۆ ئەم کارە  ژنیان وەک کاڵاوشتومەکی کڕین و فرۆشتن مامەڵەیان پێوەکراوە.

 

-هاوسەرگیری کردنەوەی ژن لەگەڵ شوبراکەی

ئەم نەریتە لە زۆرینەی دەوڵاتانی عەرەبی بڵاوە ڕەگی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە،  ژنێک گەر مێرەدەکەی مرد و کوری نەبوو ئەوا لەگەڵ شوبراکەی هاوسەرگیری دەکاتەوە و واجباتی هاوسەرگیری بۆ پڕدەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی ئەم نەریتە لە کۆندا قبوڵکراو بوو، چونکە ئامانج لێی گەورەبوونی منداڵەکان بووە لەناو خێزانی خۆیدا نەچنە ژێر دەستی بێگانەوە، لەدوای بەرز بوونەوەی ڕێژەی خوێندەواری ئەم دیاردەیە لای ژنان جێگەی قبوڵ نەما.

 

ت.پ