چەکی سەرەکی سەدەی ٢١: شەڕی تایبەت ...١

شەڕی تایبەت کۆمەڵگە بێ زانست دەهێڵێتەوە

 

شەڕی تایبەت بچینەی خۆی لە شەڕی چەکداری وەردەگرێت و بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات نهێنی لەناو کۆمەڵگەدا ئاوابکات، زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجان هەیە و ئەوانەی کۆمەڵگا بەڕێوەدەبەن دەکرێنە ئامانج، یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی شەڕی تایبەت ئەوەیە کە زانست لەناو هەموو کۆمەڵگەدا بسڕێتەوە و کۆمەڵگەیەکی بێ زانست و نەزان دروستبکات.

 

دلوجان بۆزی

کۆبانێ- زۆرێک لە مێژوونووسان و توێژەران هەموو ئەو ناکۆکیانەی کە لە مێژوودا ڕوو دەدەن بە شەڕێکی تایبەت نازانن. لە مێژوودا لە نێوان خێڵ و عەشیرەتەکاندا چەندین شەڕ و پێکدادان دروستبووە، بەڵام وەک جەنگێکی تایبەت، یان شەڕی دەسەڵات نەبووە، بەڵکو لەپێناو پاراستن و مانەوەی خۆیاندا شەڕیان کردووە، بەڵام شەڕی تایبەت بە واتای بەرگری و خۆپاراستن پێشنەکەوت، ئەو شەڕە چەندین خاڵ و بنەما لەخۆدەگرێت، یەکەم هەنگاویشی ئەوەیە کە چۆن هێرش بکاتەسەر دەوڵەمەندی خاک و سامانەکەی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

 

بۆ ئەو هەنگاوەی پلانی شەڕ و هێرش دادەڕژێت، ڕێبازی داگیرکاری لە هەموو لایەکەوە بەکاردێنێت، لەو بابەتەدا شەڕ دێتە بەردەممان، لە بنچینەی شەڕی تایبەتدا داگیرکاری، کۆنتڕۆڵکردنی گەل و خاک هەیە، لە شەڕدا سوپاکان ڕووبەڕووی یەکتر دەوەستنەوە و براوە دەبێتە خاوەنی دەسەڵات و خاک، شەڕیش لە بنچینەیدا بە ئامانجی تاڵانکردن، داگیرکاری و دزی دەستیپێکردووە.

 

شەڕی تایبەت لەسەر بنەمای ململانێی شەڕی چەکدارییە

سەرەتا شەڕی نێوان سوپاکان ڕوویدا، لە دژی یەکتر دەجەنگان و بە تێپەڕبوونی کات لەڕووی زانست، سیاسەت، تاکتیک و بوارەکانی دیکەدا خۆیان ڕێکخست، بەم شێوەیە هونەری جەنگ پێشکەوت و ئەوەشی بە قارەمانان و ڕێبازی جیاواز شەڕی دەکرد ناوی وەک فەرماندەی جەنگ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نووسراوە، پێشکەوتنی شەریش کەرەستەی جەنگی بەدوای خۆیدا هێنا، هەرلایەنێکیش چەکی پێشکەوتووی دروستکردبێت بە خاوەنی هێز هەژماردەکرێت، بەو چەک و تەکنیکانەی کە پێشدەکەوێت ئامانجی شەڕ گۆڕانی بەسەردا نایەت، بەڵکو شێوازەکەی دەگۆڕێت، لە سەدەی ٢٠دا شەڕ کەوتە ناو کۆمەڵگە و تا ناو ماڵەکانیش چووە، لە شەڕی جیهانیی یەکەم و دووەمدا ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون دەگاتە چەند ملیۆنێک، ئەو ئامارەش تەنها لە سەردەمی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیادا بووە، لە پێش و دوای ئەوەش چەندین شەڕی دیکە ڕوویانداوە، ئەوەشی کەوتووەتە پێشمان سیاسەتی ڕەنجخواردنە لە جیهاندا بڵاوە و وەکو هەق دەبینرێت، کە لە

 

شەڕی تایبەت و کاریگەری لەسەر گەل

شەڕی تایبەت بە هەموو ڕێگەیەک، چاند، زمان و هەبوونی گەلان لەناودەبات و لەڕێی شەڕی دەروونییەوە بەڕێوەدەچێت، وا لە مرۆڤ دەکات لەجیاتی ڕەنج و چالاکبوون لە کۆمەڵگەدا، بێ فکر و زانست بن، شەڕی تایبەت کاریگەری گەورەی لەسەر کۆمەڵگە و بەتایبەت گەنجان هەیە، لە دوای شۆڕشی ڕۆژئاواشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە کوردستان شەڕی تایبەت پەرەدەستێنێت و زیاتریش لەسەر ژن و گەنجان بەڕێوەدەبرێت.

شەڕی تایبەت، ماددەی هۆشبەر و گێچەڵی سێکسی وەک سیاسەتێک لەناو کۆمەڵگەدا کاریگەری هەیە.

 

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە شەڕی تایبەت بە شێوازی جیاواز لەناو کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە، شەڕی چەکداریش شێوازێکیەتی کە ئەگەر ڕێگەی لێنەگیرێت، ناتوانرێت ڕێگە لە شەڕی تایبەتیش بگیرێت، بۆ ئەمەش پێویستە گەنجان پەروەردە بکرێن و کۆمەڵگە هۆشیار بکرێنەوە، سەرباری ئەوەش دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە ڕێگەی شەڕێکی تایبەتەوە تۆڕی سیخوڕی ڕێکبخات بۆ تێکشکاندنی شۆڕشی گەل.

 

شەڕی تایبەت بە ڕێبازی جیاواز خۆی دەنوێنێت

ئەو هێزانەی دەیانەوێت کۆمەڵگە بەپێی پێوەرەکانی خۆیان ڕێکبخەن تا دەچێت هێرشەکانیان زیاد دەکەن بەتایبەت لە ڕۆژئاوا هێرش بۆسەر نرخ و پێوان، ڕەنج و هەبوونی ئەو گەلە دەکەن، بە زاناییەوە هەندێک کەس بەکاردێنن تا ئامانج و نرخی ئەو شۆڕشە بچوک بکەنەوە، دەشبێت هەمیشە ئەو خاڵە لەبیربێت کە بۆچی و چۆن ئەمە بەڕێوەدەبرێت، لە بەرامبەردا دەبێت پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت، دەبێت خاوەن لەو شۆرش. ڕێوەبەری، کۆمەڵگە و خوێنی شەهیدانە دەرکەون، کورد، عەرەب، سوریانی، ئەرمەنی، تورکمان و چەرکەس بەرپرسیارن لەئاست پێشکەوتن و نرخەکان، بەم شێوەیەش دەتوانرێت ڕۆڵ و پێگەی شەڕی تایبەت کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، تێکبشکێنرێت.

 

بەکارهێنانی شەڕی تایبەت یەکێکە لە چەکەکانی شەڕی ئێستا

کاریگەری شەڕی تایبەت و بەئامانج گرتنی ژنان و گەنجان بابەتێکی گرنگە، دەتوانرێت لەڕێگەی ڕێکخستن و تێگەشتن لە شەڕی تایبەت ڕێگە لە بەرەوپێشچوونی بگیردرێت.

 

ڕاگەیاندن ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەم بوارەدا، هێزە داگیرکەرەکان ڕاگەیاندن لە خزمەتی شەڕی تایبەتدا بەکاردەهێنن و پێشکەوتنی تەکنیک و تەکنەلۆژیای ئەو هێزانە وەک ڕێگەیەکی سەرەکی بۆ بڵاوبوونەوە بە جیهاندا بەکاردەهێنن، لە ڕێی ڕادیۆ، تەلەفزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شەڕی تایبەت لەسەر کۆمەڵگە بەڕێوەدەبەن.

 

سبەی: لەڕێی شەڕی تایبەتەوە کۆمەڵگە لە حەقیقەت دووردەخەنەوە.

 

ت.پ