بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ئاشتی: شەهیدانمان لە پێناو ئاشتی بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەباتی چەکداریان کردووە

لە دوای پڕۆسەی ئاشتی لە لایەن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چەندین بیروڕای جیاواز لە لایەن بنەماڵەی شەهیدان دەربڕدرا، بنەماڵەی شەهیدان دەڵێن: شەهیدانمان لە پێناو ئاشتی بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەباتی چەکداریان کردووە.

هێلین ئەحمەد  
 
سلێمانی-
پرسی کورد هەمیشە یەکێک بووە لە ئاڵۆزترین پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدرێژایی ١٠٠ ساڵەی رابردو، بەهۆکاری نکۆڵی کردن لەبوون وناسنامەی گەلی کورد لە لایەن وڵاتە داگیرکەرەکان، لەئێستادا ژمارەی کوردان بە ٤٠ بۆ ٥٠ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت، بەدرێژایی ئەو ماوەیە کورد بەردەوام هەوڵ دەدەن مافە سیاسی، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان لەو وڵاتانەدا بەدەستبهێنن کە تایبەتن بە تورکیا و عێراق و ئێران و سووریا، هەبوونی پرسی ئاشتی لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنگدانەوەی جۆراوجۆر بۆەدوای خۆیدا دەهێنێت، گەلی کورد بۆ تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەردەم لە هەوڵی پرسی ئاشتیدا بووە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام لە هەوڵی چارەسەری پرسی کورد و ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی دراوسێدابووە، بە پرسی ئاشتی و پێکەوەی دەتواندرێت چارەسەرییەکانی ئەنجام بدات، بەڵام دەوڵەتانی داگیرکەر بەردەوام لە هەوڵی داگیرکردنی خاک و وڵاتی کوردن، بە هێرشە درۆنی و داگیرکارییەکان و شەهیدکردنی ڕۆڵەکانی کورد بەردەوامن، هەروەها دەزگیرکردنی ڕێبەری گەلەکەمان هۆکارێکە بۆ نەبوونی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا کورد لە تەواوی پارچەکان ئاشتی و پێکەوەی نەبینێت، لە ٢٧ی شوباتی ئەمساڵ ڕێبەری گەلی کورد پرسی ئاشتی بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تەواوی ئازادیخوازان درکاند، لە گەلدا چەندین شرۆڤەی سیاسیی و فکری بۆ ئەنجامدرا، لە ناویاندا لە دوای ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە، لە لایەن گەریلایانەوە بۆ راوەستانی تیکۆشانی چەکداری و خۆ نوێکردنەوە، بنەماڵەی شەهیدان هەڵوێست و گوفتاریان بۆ پەیامەکانیان هەبوو، لە کاتیکدا دەیانزانی شەهیدەکانیان لە پێناو پرسی ئاستیدا شەهید کراون، بەڵام وەک کەسایەتی لەگەڵ پرسی ئاستی دوای شەهیدبوونی خانەوادەکانیان چاوەکانیان پڕ لە فرمێسک دەبێت، بنەماڵەئ شەهیدان خوێنیان لە پێناو پرسی ئاستیدا داوە، لەگەڵ بریارەکانی ڕێبەرەکەیاندا هەوڵ بۆ گەیاندنی ئاستی و پێکەوەی بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن.

" ئێمەی خانەوادەی شەهید بەکر، پرسی ئاشتی و کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە بە خۆشحاڵییەوە قبوڵ دەکەین"  
بەیان فەرەج، خێزانی شەهید بەکر، باس لەوەدەکات، لە دوای گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، زۆرێک لە هاوڵاتیانی کورد گیانیان دەکردە قوربانی بۆ ڕێبەرەکەیان، یان لە لایەن داگیرکارانەوە بە ئامانج دەگیران، شەهید بەکر لە شەوی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠ ەوە، لە لایەن تیرۆرستانەوە لە هەڵەبجەی تازە شەهیدکرا، وەک خانەوادەیەکی شەهید، لە بارەی ١٢یەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، دەڵێت: هاوڵاتیان و خانەوادەی شەهیدان ئەگەر لە تەواوی فکر فەلسەفەی ئاشتی و ڕێبەرەکەیان فکر بکەنەوە، ئەوا بڕیاری هەڵە و ئاشبەتاڵ نایەتە فکریان، پەکەکە هەر لە سەرەتای دروستبوونی میراسی پێکەوەی ئاشتی گەلانبووە، بە ئامانجی چەک هەڵگرتن دەستاین پێ نەکردووە، سەرەڕای زیندانی کردنی ڕێبەری گەلی کورد" عەبدوڵا ئۆجەلان" زیندانی کردنی بەبێ هەبوونی هیچ تەکنەلۆجیایەک، بەڵام دەوڵەتانی داگیرکەر بەردەوام بۆ کاروباری سیاسیی و باشکردنی بارودۆخی سیاسیی و ئابووری ناوچەکەیان پەنای بۆ دەبەن، وەک چۆن دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ پرسی ئاستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو ئاستەنگیانەی پەکەک لە ناوچەکەدا بۆیانی دروستکردووە، پەنا بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەبەن،پرسی ئاشتی ماوەی چەندین ساڵ و چەندین ڕێکەوتنی سیاسیی لەخۆ دەگرێت، تەنها راوەستانی تێکۆشانی چەکداری و پرسی ئاشتی نابێت، لە کۆنگرەی ١٢ی پەکەکەدا بە چەندین خاڵ ڕونکردنەوە بۆ تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدرێت، لەگەل تەواوی لایەنەکان و دەوڵەتانی زلهێزدا بۆ پرسی ئاشتی کۆبنەوە ئەنجام دراوە، ئامانجەکان بۆ پرسی ئاشتی مەزنە و دەستکەوتی گەورەی بۆ کورد دەبێت. 

لە کۆتایی قسەکانیدا، بەیان بەکر وەک خانەوادەی شەهید باس لە راوەستانی تێکۆسانی چەکداری بۆ پرسی ئاشتی دوای شەهیدبوونی هاوژینەکەی دەکات، لە دوای ١٢یەمین کۆنگرەی پەکەکە کاتێک باس لە راوەستانی تێکۆشانی چەکداری دەکرێت، منداڵەکانی باس لە بە زایەچوونی خێنی باوکیا دەکەن، بەڵام بەیان وەک دایکێکی ئاشتیخواز و خەباتگێڕ پرسی ئاشتی و راوەستانی تێکۆشانی چەکداری بە خەباتێکی نووێ بۆ منداڵەکانی ڕوندەکاتەوە، وتی: کاتێک پرسی ئاشتی و هەبوونی راوەستانی تێکۆشانی چەکداری پەکەکە بە ئاشبەتاڵ لە باشووری کوردستان دەنگی دایەوە، منداڵەکانم بۆ خوێنی باوکیان بە داخ بوون، وتیان راوەستانی تێکۆسانی چەکداری، کاریکی باش نییە و ئیمە خاوەنی شەهیدین، بەڵام من وەک ژنە شەهید و کەسێکی ئاشتیخواز هەبوونی ئەو فکرەم لە لایەن منداڵەکانمەوە ڕەتکردەوە، پیموتن:" ئێوە لە باوەشی هەڤاڵاندا گەورە بوون، نابێت بریاری ڕێبەرەکەتان پێ هەڵەبێت، ئێمە پرسی ئاشتی بە راوەستانی تێکۆشانی چەکداری و کۆتای پەکەکە لیکنادەینەوە، خوێنی شەهیدان پرسی ئاشتی دروستکرد، کۆنگرەی ١٢یەمینی پەکەکە نوێبونەوەی پەکەکەیە، پەیمانی سەد ساڵەی لۆزان دەبێت هەڵبوەشێتەوە، هەموو گەلێکی بندەست کەسێکی فەلسەفی و ئازادی خوازی بۆ دەنێرێت، ئێمەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆشبەختانە ڕێبەری گەلی کورد" عەبدوڵا ئۆجەلان"ی وەک کەسێکی ئاشتیخواز بۆ ناوچەکە نێردراوە. تا بتوانین بە ئازادی لە خاکی خۆمان ژیان بکەین"، تاک بە تاکی گەلی کورد بەرپرسە بەرامبەر بە پرسی ئاشتی، تەواوی پەیج و لایەنە سیاسیەکان هەوڵی چەواشە کاری نەدەن لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە، ئیمەی کورد ماوەی چەندان ساڵە دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگەی هێرش و جینۆسایدەکانی کوردەوە ئاستەنگی ژیانکردنمان لە خاکی خۆماندا بۆ دروست دەکەن، لە پێناو ئازادی و ئاشتیئدا خاکی کورد و ڕۆڵەی کورد قوربانی داوە، چەندان شەهید لە ڕێگەی ئاستی گیانیان بەختکرد، ئیتر پێویستدەکات ئاستی سەر هەڵبدات، تا بتوانین تەواوی گەلان بە پێکەوەی ژیان بکەین، ئیمەی کورد و پرسی ئاشتی تا بە تەواوی دان بە گەلی کورد دا نەندرێت، تا تەواوی خاڵەکانی ئاستی پەیڕەونەکرێت. پەکەکە چەک دانانێت، راوەستانی تێکۆشانی چەکداری نوێبونەوەی کورد و پەکەکەیە، خۆ نوێکردنەوە ئەنجام دەدرێت، خانەوادەی شەهیدان بەتەواوی لەگەڵ تێگەیشتنی ڕێبەرەکەمانداین.

"پرسی ئاشتی هیوایەکی گرنگە، بەڵام بۆ خانەوادەی شەهیدان پرسێکی زەحمەتە"  
بێریڤان عومەر، خوشکی شەهید بەرزان عومەر، ئاماژەی بەوەکرد، شەهید بەرزان عمەر لە ساڵی ٢٠١٣ شەهید بووە، دەڵێت: هەبوونی پرسی ئاشتی بۆ یەواوی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست کاریکی گرنگە، بەڵام خانەوادەی شەهید بە هۆکاری هەبوونی شەهید و ڕۆڵەی خۆی لە پێناو خاکێکدا داوە  پرسیکی سەخت دەبێت، ئێمە وەک خانەوادەی شەهیدان دەزانین خوشک و خانەەوادەمان و شەهیدان کاتێک گیانی خۆیان بەختکرد تا ئێستە هەبوونی ئاشتی لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرهەڵبدات، لە پێناو خاکێکی ئازاد بۆ پێکەوەی شەهید کران، بەڵا خانەوادەی شەهیدان کاتیک گوێبیستی پرسی ئاستی و راوەستانی تێکۆشانی چەکداری دەبن زەحمەت دەبێت بۆیان، سەرەڕای قورسای ئەو بارودۆخەی خانەوادەی شەهیدان هەڵیان گرتووە، ئێمە دەزانین کاتیک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت:" ئێمە چەک بەکار ناهێنینن بەڵام کاتێک بێتە سەر بەرگری کردن لە خاک و وڵات و خۆمان چەک بەکار دەهینین ب بەرگریکردن"، ئیمە باوەڕداریمان بە تەواوی پرسی ئاستی و ڕێبەرەکەمان هەیە، وە باوەڕدارین بە بەستنی کۆنگرەی ١٢یەمینی پەکەکە، تا بتوانین سەرەڕای هەبوونی شەهیدەکانمان پرسی ئاستی قبوڵ بکەین، ئێمە دەزانین پرسی ئاشتی باوەڕبوون بە تەواوی بەیانامەکان بەدی دەکرێت، هەبوونی شەهیدان و قوربانیدان بۆ  تەواوی ناوچەکە کاریگەری لەسەر پرسی ئاشتی دادەنێت، ئێمە بریارمان لەگەڵ ئاشتی هەیە، تا تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی باڵی بەسەردا بکێشێت تا بتوانین هەرێمێک ئاشتیانەمان هەبێت.