٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینێک بۆ بەئاگاهێنانەوەی گەنجان

کەمپەینی ٢٢"+" ٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینی ڕێکخراوێکی هۆڵەندییە، کار دەکەن لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و گەنجان بەتایبەتی لە چوار بابەتی دیاریکراو، تا گەنجەکان وزەکانیان بە شێوەی نەرێنی بڵاو نەکەنەوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشیان زنجیرە چالاکییەکیان هەیە. تەرزە تەها

کەمپەینی ٢٢"+" ٢٢ لەگەڵ تۆ، کەمپەینی ڕێکخراوێکی هۆڵەندییە، کار دەکەن لەسەر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و گەنجان بەتایبەتی لە چوار بابەتی دیاریکراو، تا گەنجەکان وزەکانیان بە شێوەی نەرێنی بڵاو نەکەنەوە، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیشیان زنجیرە چالاکییەکیان هەیە.

تەرزە تەها

 

سلێمانی- کەمپەینی ٢٢ لەگەڵ تۆ، لە ٢١/٣ ڕاگەیەندراوە، ئەم کەمپەینە لەلایەن ٢٢ گەنجەوە بەڕێوەدەبرێت، کە لەلایەن ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی پاڵپشتی ماددی دەکرێت، کە لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و هەڵەبجە کەمپەینەکە چالاکییان هەیە.

کەمپەینەکە لە ٢٢ گەنج پێکهاتوون، ٨ گەنج لە سلێمانی، ٨ گەنج لە هەولێر، ٦ گەنج لە هەڵەبجە، کە تەمەنیان لەنێوان ١٦ بۆ ٢٤ ساڵدایە، چوار بابەتیان هەڵبژاردووە تا کاری لەسەر بکەن ئەوانیش: وازهێنان لە بەکارهێنانی وتاری ڕقەبەرایەتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، گەورەنەکردنی کەسانی بێ ئامانج و پەیام، هاندانی کچان بۆ بەشداریکردن لە ڕێکخراوەمەدەییەکاندا، بەکارنەهێنانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن گەنجانەوە.

کانی عەلی، یەکێکە لە ئەندامانی ئەو کەمپەینە لە شاری سلێمانی و خوێندکاری زانکۆییە، هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم چوار بابەتە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی ئێستا ئەم چوار بابەتە کاریگەری نەرێنی زۆری کردووەتە سەر ژیانی گەنجەکان، هەڵبژاردنی ئەم تەمەنە دیاریکراوەشی بۆ ئەوە گەڕاندەووە کە ، تەمەنی ١٦ بۆ ٢٤ ساڵی هەوێنی گۆڕانکاری کۆمەڵگایە، تەمەنێکی هەستیارە، دەکرێت لەجیاتی بەکارهێنانی گەنجان لەو تەمەنەدا بۆ بڵاوکردنەوەی وزەی ئەرێنی بەکاربهێندرێن بۆ گۆڕانکاری و کاری خۆبەخشی، لەبەری ئەوەی لەلایەن کەسانێکی دیکەوە بۆ مەرامی تایبەت ئاڕاستە بکرێن.

 

ئاوێ موحسین، ئەندامێکی دیکەی کەمپەینەکەیە، باس لە میکانیزم و پلانەکانیان دەکات، کە لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتی هاشتاگ و زانیاری بڵاودەکەنەوە، ئەگەریش دۆخی تەندروستی ڕێگا بدات، ئەوا ئیڤێنت و سیمینار بۆ گەنجان ئەنجام دەدەن.

ئەو دەڵێت "ئێمە لە ڕێگای کەسانی سەرکەوتوو لە کۆمەڵگادا، بە گەنجان دەڵێین ئەو لایک و کۆمێنتانەی کە تۆ لە پەڕە تایبەتەکاندا هەیە، نرخیان هەیە و بە ئاسانی بۆ هەموو کەسێکی مەنێرە، هەروەها هانی کچان دەدەن تا کار لە ڕێکخراوەکاندا کار بکەن، ئەمەش بە ڕوونکردنەوەی ئەو باباتەنە بۆ کچان و گەنجان و ئەجێندای ڕێکخراوەکان ڕووندەکەنەوە".

لە ڕێگای زانیارییەکانیانەوە، بە گەنجان دەڵێن کە بە چ ڕێگایەک دەتوانن مافەکانیان بەدەستبهێنن، بەبێ ئەوەی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکاندا بکەوێتەوە، هەوڵیش دەدەن بۆ دۆزینەوەی بۆ هۆکاری نوسینی کۆمینتی نەشیاو و پڕ لە جنێو، کە ئەوان پێیانوایە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە گەنجان پێیان وایە ئەگەر بەو شێوەیە کۆمێنت نەنووسن ئەوا بۆچوونەکەیان ناگات، بەڵام کەمپەینەکە پێیان دەڵێت، کە گەنجان دەتوانن پەیامەکەیان بگەیەنن ئەگەر قسەی نەشیاویش نەکەن، وزەی نەرێنی بڵاو بکەنەوە.

 

بۆ ئامادەکاری بۆ کەمپەینەکە، ئەندامانی کەمپەینەکە لە مانگی ١١ ساڵی ڕابردووەوە ئەندامانی کەمپەینەکە هەڵبژێردراون، بەردەوام تا ئێستا لەلایەن ڕاهینەرانی ناوخۆی و بیانی ڕاهێنانیان پێکراوە، کەمپەینەکە لە ٢١/٣ ڕاگەیەندراوە تا کۆتایی مانگی ٩ بەردەوام دەبێت، زنجیرە چالاکییەکشان بۆ جیبەجێکردنی پلانەکانیان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان ئامادەکردووە.