زیاتر لە بلیۆنێک چۆلەکە لە جیهاندا هەن

بەپێی توێژینەوە زانستییەکان دەرکەوتووە زیاتر لە ٥٠ بلیۆن باڵندەی کێوی لە سروشتدا هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە ژمارەی باڵندە کێوییەکان لە جیهاندا دەگاتە ٥٠ بلیۆن، هەروەها تەنها کۆمەڵەی چۆلەکەکان نزیکەی ١.٦ بلیۆن پێک دەهێنن، وە سێ جۆری دیکە هەن پێیان دەوترێت "ئەستێرە ئەوروپییەکان - European starlings"، "قوتی تەوێڵ - barn swallows" و "گولی بە زەنگ- ring-billed gulls"ن، ژمارەیان دەگاتە یەک ملیار باڵندە، لەگەڵ ئەوەشدا جۆرەکانی دیکەی باڵندە دەگمەنەکان ژمارەیان دەگاتە نزیکەی ٥٠٠٠ باڵندە.

 

ژماردنی جۆر و ژمارەکانی باڵندە ئەرکێکی ئاڵۆزە هەروەها تێچویەکی زۆری دەوێت بەڵام بەردەوام زانایان و بایۆلۆجستان لە هەوڵی دۆزینەوەی جۆری نوێ و جیاوازدان، لە سەرەتادا خەمڵاندنی باڵندەکان لە نێوان ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ بلیۆن بووە بەڵام دواتر زیادی کردووە و بووەتە ١٠٠٠٠ بۆ ١٣٠٠٠ جۆر باڵندە.

توێژەرانی ئوسترالی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ٩٧٠٠ جۆر باڵندەی زیندوویان پۆلێنکرد، بە پێی وەرگرتنی داتا و وردەکاری تەواوەتی بۆ سەلماندنی هەمەجۆری باڵندە و چۆلەکە، توێژینەوەیەک لە (The Proceedings of the National Academy of Sciences) بڵاوکراوەتەوە، لە توێژینەوەکەدا هاتووە بەشی زۆری باڵندەکان لە بەشی باکوری ئەوروپا، باکوری ئاسیا، باکووری ئەفریقا، بەشەکانی نیمچە دورگەی عەرەب و ئەمریکای باکور هەن.

لە بەرامبەردا ژمارەیەکی کەم لە باڵندە لە جەمسەرەکان و مادەگەسقەردا هەن، دکتۆرێکیش ڕایگەیاندووە "بە پێی توێژینەوە و ئەو داتایانەی دەستیان کەوتووە سەلماوە کە هاوڵاتیان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەیە لە زۆربوون و هەمەجۆری باڵندەکاندا".

 

ت.پ