ژنان لە شاری قابس لە تونس ڕووبەڕووی پیسبوون دەبنەوەو تەندروستییان دەخاتە مەترسییەوە
لە قابس، پیسبوون پێویستی بە ڕاپۆرت نییە بۆ سەلماندنی بوونی، مرۆڤ تەنها پێویستی بە سەیرکردنی دەموچاوی منداڵان یان ئەنجامی پشکنینەکانە. چالاکوان لینا زاهێری دەڵێت: دادگا دەڵێت هیچ زیانێک نییە... بەڵام جەستەمان پێچەوانەکەی دەڵێت.
زهور مەشریقی
تونس– لە کۆتایی مانگی شوباتدا، دەسەڵاتی دادوەری تونس یەکێک لە گفتوگۆیاویترین دۆسیە ژینگەییەکانی لە قابس کۆتایی پێهێنا، دوای ئەوەی دادگای یەکەم بڕیاریدا "دۆسیەکە ڕەتبکاتەوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی زیانەوە" لە ڕاپۆرتەکەدا کە سەبارەت بە داخستنی یەکە پیسکەرەکانی سەر بە کۆمەڵگەی کیمیایی. ئەم بڕیارە ناڕەزایی بەربڵاوی لای دانیشتووان و چالاکوانانی ژینگەپارێزی لێکەوتەوە. لەکاتێکدا،پ ئەم بڕیارە نەبوونی بەڵگە پشتڕاست دەکاتەوە، خەڵکی قابس پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە زیانەکان لە هەموو لایەنەکانی ژیانیاندا هەیە، لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی کۆئەندامی هەناسەدانەوە تا بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە و نەزۆکی و کەموکووڕی لەدایک بوون.
هۆڵی دادگا بەهۆی تەندروستی سارد نەبوو، بەڵکو بەهۆی ئەوەی حەوت دانیشتن و بەرگەکانی ڕاپۆرتی تەکنیکی و فرمێسکی دایکان کە لە دەرەوەی دەرگاکە چاوەڕێیان دەکرد، هەموویان بە چوار وشە گەیشتنە لوتکە کە دادوەر لە کۆتایی مانگی شوباتدا وتوویەتی: دۆسیەکە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی زیانەوە ڕەتکرایەوە، تەنها چوار وشە، بەڵام بەس بوون بۆ ئەوەی هەوا هەست بە قورسایی سییەکانی قابس بکات، کە ساڵانێکە دانیشتووانەکەی شەڕی پیسبوونی کۆمەڵگە کیمیاییەکە دەکەن.
لە دەرەوەی هۆڵی دادگا، "زیانەکان" بە چەندین شێوە چاوەڕێیان دەکرد: منداڵێک کە هەناسەدانی کێشەی هەبوو، ژنێک کە ئەنجامی پشکنینەکانی بەدەستەوە بوو کە ئاماژەیە بۆ دەستنیشانکردنی نوێی شێرپەنجە، یەکێکی دیکەش کە شەڕی نەزۆکی دەکرد، باوکێک ناوی ئەو دراوسێیانە دەنووسێت کە ئەم زستانە ناشتویانە.
لە قابس زیانەکان بە ژمارەی دۆسیەکان ناپێورێت، بەڵکو بە ژمارەی ئەو گۆڕستانانەی کە فراوان بوون و ژمارەی ئەو کابوسانەی کە بوونەتە دەستنیشانکردنی پزیشکی و ژمارەی ئەو منداڵدانانەی کە شکستیان ڕاگەیاندووە، زیاتر لە ٧٠ ساڵە کۆمەڵگەی کیمیایی لە ژێر ئاڵای "گەشەپێدان و دامەزراندن"دا هاتۆتە ناو شارەکەوە.
ئەمڕۆ ئەو دروشمەی کە لە بەشی منداڵبوون و لە ڕیزەکانی چارەسەری کیمیایی و لە قوتابخانەکاندا کە بە بچووکترین کەوتن ئێسکی منداڵان دەشکێت، دەنگدانەوەی "مردنی خاو"ە.
ئەمە تەنها ڕاپۆرتێک نییە سەبارەت بە بڕیارێکی دادگا، بەڵکو ئەوە شایەتحاڵی شارێکە کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە "پارێزراو" دادەنرێت، لەکاتێکدا تەرمی ژنان ڕۆژانە بە پێچەوانەوە هاوار دەکەن، چیرۆکی "هیچ زیانێک"ە کە بە ڕەنگ نووسراوە، و "زیان"ە کە بە شێرپەنجە و نەزۆکی و لاوازی و خنکان نووسراوە.
لە هۆڵی دادگاوە بۆ بەشی منداڵان
حەوت دانیشتنی گفتوگۆیاوی و ڕاپۆرتی تەکنیکی لە یەک ڕستەدا گەیشتە لوتکە کە چالاکوانانی قابسی تووشی شۆک کرد: دۆسیەکە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی زیانەوە ڕەتکرایەوە.
بەم شێوەیە دادگای یەکەم، لە کۆتایی مانگی شوباتدا، کۆتایی بەو داوایە بەپەلەیەی سەندیکای پارێزەران تۆمارکردبوو بۆ داخستنی یەکە پیسکەرەکان، ئەمەش دوای پرۆسەیەکی یاسایی کە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ دەستیپێکرد، بڕیارەکە کە پێشبینی دەکرا "تیشکێکی هیوا" بێت، گۆڕا بۆ پریشکێکی نوێی توڕەیی لە شەقامەکانی شارەکەدا.
لینا زاهێری پرسیاری کرد، چۆن زیانەکانی نەسەلمێنرێت کاتێک هەموو هەفتەیەک مردووەکانمان بەهۆی شێرپەنجەوە دەنێژین؟، هەروەها چالاکوانێک هەڵمەتی ”وەستاندنی پیسبوون” دەکات، وتی: دادگاکان دەڵێن هیچ زیانێک نییە، بەڵام جەستەمان بە پێچەوانەوە.
مرۆڤ بۆ تێگەیشتن لەم دژایەتیە، تەنها پێویستی بە دەرچوونە لە هۆڵی دادگا و چوونە ناو ماڵەکانی قابس. لەوێدا “زیان” لە بەڵگەنامە یاساییەکاندا نادۆزرێتەوە، بەڵکو لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا دەبینرێت، لینا زاهێری ڕوونی دەکاتەوە: ماندوێتی، سەرئێشە، هەناسە تەنگی... ئەمانە بوونەتە نیشانەی باو، تەنانەت سەردانکەرانی دەرەوەی شاریشمان بە ماندووییەوە لە خەو هەڵدەستن.
جەستەی ژنان... تۆماری ڕاستەقینەی کارەساتەکە
ئەگەر دەسەڵاتی دادوەری لە ڕاپۆرتەکاندا، بەدوای "سەلماندنی زیان"دا بگەڕێت، چالاکوانان ئاماژە بە جەستەی خۆیان دەکەن وەک بەڵگەی زیندوو، لینا ئ
زاهێری وتی: نەخۆشییە هەرە مەترسیدارەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی زاوزێی ژنان هەیە، باس لە نەزۆکی دەکەین، هەروەها کەموکوڕی بۆماوەیی لە منداڵانی تازە لەدایکبوودا، شێرپەنجە لە بە نزیکەی هەموو ماڵێکدایە، هەروەها کێشەکە بەوەوە کۆتایی نایەت، ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی پووکانەوەی ئێسک لە نێو منداڵاندا دەکات، دایکم مامۆستایە، پێم دەڵێت بەزەحمەت مانگێک تێدەپەڕێت کە یەکێک لە خوێندکارەکانی ئێسکێکی نەشکێت، ئەمە شتێکی ئاسایی نیییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیماکانیان کاڵ بووە... ئەمەش ڕاستی نوێی ئێمەیە، ئەو چالاکوانانە دەسەڵاتداران بەوە تۆمەتبار دەکەن: کە خاوەنی ژمارەکان و شاردنەوەیانن، هەروەها ئێمە ئامارمان نییە، بەڵام دەوڵەت هەیەتی، نەخۆشەکانمان لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەتدان، و دەزانن کێ بە نەخۆشی شێرپەنجە مردووە و کێ بە شێواوی لەدایک بووە.
سەرەڕای ئەمەش ئاماژە بە نەبوونی ژێرخانی چاودێری تەندروستی دەکات کە توانای مامەڵەکردن لەگەڵ قەبارەی کارەساتەکەدا هەبێت، وەک نەخۆشخانەیەکی زانکۆیی تایبەتمەند.
لە بەڵێنی کردەوە تا تۆمەتی خیانەت
ئاوڕدانەوە لە دواوە شۆکی سزاکە ڕوون دەکاتەوە، کۆمپلێکسی کیمیایی کە لە ژێر ئاڵای گەشەپێدان هاتە ناو شارەکەوە، وردە وردە سیمای خۆی گۆڕی، وتی: تاکە وەحشەتێکی کەنار دەریامان لە دەریای ناوەڕاست لەدەستدا، دەریامان لەدەستدا، هەوامان لەدەستدا... ئێستاش یەکتر لەدەست دەدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانەکە بەردەوامە، بەم دواییە نزیکەی ٢٠ حاڵەتی خنکان تۆمارکراون، کە زۆربەیان لەنێو منداڵاندا بوون، لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکانی پوکانەوەی ئێسک.
هەروەها شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی بەبیرهێنایەوە کە لە مانگی تەمووزەوە دەستیپێکرد و تا مانگی کانوونی دووەم بەردەوام بوو، کە گەیشتە لوتکە بە مانگرتنی ١١ی کانوونی دووەم، کە بە نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس بەشدارییان تێدا کرد، ناڕەزایەتییان دەربڕی لەوەی چالاکوانان بە "رێبازێکی ئەمنی" پێناسەی دەکەن، کە بریتی بوو لە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و دەستگیرکردن و تۆمەتبارکردن بە خیانەت.
چی لە دوای "هیچ زیانێک نییە" دێت؟ ئەمڕۆ دوای بڕیارەکەی دادگا، چالاکوانانی شاری قابس بانگەوازەکەیان دووپاتکردەوە: دۆزی ئێمە ناوخۆیی نییە، بەڵکو دۆزی هەموو تونسییەکانە، ئەوان قابسیان بە ناوچەکانی دیکەوە گرێدا کە بەدەست پیسبوونەوە دەناڵێنن، وەکو حەوزی کانگاکان، سفاکس و ڕاود و هەروەها هەر سەرکەوتنێک لێرەدا سەرچاوەی هیوایە بۆ هەمووان.
ئەوان جەختیان لەوە کردەوە کە داواکارییەکە لە دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی "پیسبوون بوەستێنە" لە ساڵی ٢٠١٢ەوە وەک خۆی ماوەتەوە،هەروەها هەوای پاک، دەریایەکی پیسنەکراو و ئاوی خواردنەوە.
ئەوان لێدوانەکەی سەرۆک قەیس سەعیدیان لە ساڵی ٢٠١٤ وەبیرهێنایەوە کە قابسیان بە "شارێکی کارەساتبار" پێناسە کرد، نەکبە تا ئەمڕۆش بەردەوامە و بڕیاری "بێ بەڵگەی زیان" ئەو زیانانە نکۆڵی لێناکات کە ڕۆژانە تووشی دەبین... لە جەستەماندا، لە جەستەی منداڵەکانماندا.