یونسکۆ: جیهان تا ساڵی٢٠٣٠ ڕووبەڕووی کەم ئاوی دەبێتەوە

ڕێکخراوی زانستی و ڕۆشنبیری یونسکۆ ڕایگەیاند، کە تا ساڵی ٢٠٣٠ واتە کەمتر لە ١٠ ساڵ، جیهان ڕووبەڕووی کەمیی ئاو دەبێتەوە بە ڕێژەی زیاتر ٤٠٪.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی یونسکۆ ڕاپۆرتێکی لەسەر ئاو بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە مەترسی کەم ئاوی بابەتێکی لە پێشینەی ڕێکخراوە ژینگەییەکاندایە و زۆرێک لە وڵاتان بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو تێدەکۆشن و هەوڵدەدەن.

 

ڕێکخراوەکە لە ٢٢ی ئازاری هەموو ساڵێک ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات و تیشک دەخاتە سەر گرنگی ئاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە بواری تەندروستی، شارسازی، پیشەسازی، وزە و کشتوکاڵدا، دوای ئەوەی ڕێکخراوەکە ٢٢ی ئازاری وەک ڕۆژی جیهانی ئاو دیاریکردووە.

 

ڕاپۆرتەکەی یونسکۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە گرنگی ئاو لە بازاڕدا بە نرخەکەی ناپێورێت، بەڵکو دەبێت لە ڕووی گرنگییەوە بۆ ژیان و سوودەکانی باسی لێوەبکرێت.

 

ڕاپۆرتەکە لایەنەکانی خستەڕوو، کە باس لە هەڵسەنگاندن بۆ سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە دەکات، هەروەها هەڵسەنگاندنی ژێرخانی ئاو و پێویستی بۆ عەمبارکردن و بەکارهێنانی بەردەوام لە ئاو دەکات جگە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە.

 

خزمەتگوزارییەکانی هەبوونی ئاو، وەک فاکتەرێکی گرنگ لە چالاکی کۆمەڵایەتی - ئابووری دانیشتووان و لایەنەکانی تر، لە ڕووی کولتووری و ڕۆحییەوە دادەنێت، بەپێی ڕاپۆرتەکە جیهان تا ساڵی٢٠٣٠ ڕووبەڕووی ٤٠ ٪ کەم ئاوی دەبێتەوە، کە لە ئەنجامدا چەندین فاکتەری جۆراوجۆر لە ژینگەدا دروست دەکات.

 

ت.پ