ئاگر لە چیای گابار کەوتەوە

لە پێدەشتەکانی ناوچەی باسا لە چیاکانی گابار بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە و تا دێت تەشەنە دەستێنێت و زۆرینەی دارستانەکەی گرتووەتەوە.

شرناخ

 

لە پێدەشتەکانی ناوچەی باسا لە لە شرناخی باکوری کوردستان ئاگر لە دارستانەکانی چیای گابار کەوتەوە و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

 

ئاگری دارستانەکە تا دێت تەشەنە دەستێنێت و هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نییە، ساڵی ڕابردووش هەمان شوێن بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورکیاوە زۆرجار ئاگر دەکەوتەوە و زیانی زۆری بە سروشت و داری دارستانەکان گەیاندووە.

 

ت.پ