وەزارەتی كشتوكاڵ ژمارەیەك رێنمایی دەرکرد
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند رێنماییەکی گرنگی بۆ بەرچاو روونی ئەو هاوڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون " الحمی النزفیە" لە عێراق دەركرد.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند رێنماییەکی گرنگی بۆ بەرچاو روونی ئەو هاوڵاتیانەی خوازیاری قوربانی کردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون " الحمی النزفیە" لە عێراق دەركرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٨ی تەمموزی ٢٠٢١، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، "لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق ،هەرچەندە تا ئێستا لە کوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەکراوە ،لەپێناو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە نەخۆشیەکە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ"، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و فێترنەری چەند رێنماییەكی نوێی دەركرد.
بەپێی ڕێنماییەکان، ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت، ئاژەڵی قوربانی لە کوشتارگە سەردەبڕدرێت ،تاکو پشکنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەکە، گۆشتی قوربانی لە ناو کیسی شەفاف دابەش بکرێت و دەبێت کیسەکە خاوێن و نوێ بێت .
لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە، سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و کۆڵان هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکان و پیس بوونی ژینگە ،هەروەک دیاردەیەکی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا کە چەند حاڵەتێکی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیە)لە عێراقدا تۆمار کراوە، لەکاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاستەوخۆ بەکاری مەهێنه و بیست چوار کاتژمێر لە ساردکەرەوەی بهێڵەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ جەختدەكاتەوە، كە لەکاتی دەستکاری کردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستکێش بەکار بهێنن، ئەگەر گومانتان لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لیژنەکانەوە بکەن.