ڕووباری ئۆگڵیش "Aughlish"، بە هۆی پیسبوونیەوە بووەتە هۆی مردنی هەزاران ماسی

دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ماسی لە هەرێمی تیرۆن لەناوچوون، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەیان کرا و دەرکەوت بەهۆی پیسبوونی ئاوەکەیەوە بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە هەزارەها ماسی بە درێژای ٥ کم (٣.١میل) لە ڕووباری ئۆگلیش مردوون، کە ڕووبارێکە لە نێوان هەردوو هەرێمی فینتۆنا و درۆمۆر لە باکوری ئیرلەندا، کە سێیەکی ڕووباری ئۆوینریگ پێکدەهێنێت.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی بەدەست ئاژانسی  Loughsگەیشتووە، ئاوی ڕووباری ئۆگڵیش پیس بووە و هۆکارەکەشی نەزانراوە، لە دوای لێکۆڵینەوە لەو نمونانەی وەرگیراون لە ئاوی ڕووبارەکە، دەرکەوتووە سەرچاوەکان گومان لێکراون هەر بۆیە ڕەوانەی تاقیگە کراون بۆ لێکۆڵینەوە لە پیسبوونی ئاوەکە.

 

ئەو ئاژانسە ڕوونیشی کردووەتەوە "ئەفسەرانی ڕاوەماسی بەردەوامن لە چاودێریکردنی ڕووبارەکە و لە ئێستادا کار دەکەن بۆ دیاریکردنی ڕێژەی مردنی ماسییەکان".

 

 دانیاڵ ماککرۆسان ڕایگەیاندووە مردنی ماسیەکان کارەساتە ڕوویداوە، وتیشی کە نووسراوی ئاڕاستەی وەزیری ژینگە کردووە تا لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری مردنی ماسییەکان بکرێت.

 

هەرێمی تیرۆن هەرێمێکی گرنگە لای دانیشتوانەکەی و خەڵکەکەی گرنگی بە ژینگەکەی دەدەن، هەر بۆیە هەوڵی جدی دەدرێت تا بە زووترین کات هۆکاری مردنی ئەو ڕێژە زۆرەی ماسی بزانرێت.

 

ت.پ