تەقینەوەکەی بەیروت ژینگەی پیس کردووە

بەپێی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، ژینگەی پیس کردووە و کاریگەری کردووەتە سەر بەرگە هەوا.

بەپێی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، ژینگەی پیس کردووە و کاریگەری کردووەتە سەر بەرگە  هەوا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٤ی ئابی ٢٠٢٠دا تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری بەیروتی پایتەختی لوبناندا ڕوویدا کە بە دووری ١٠ کیلۆمەتر زیانی بە دەوروبەری خۆی گەیاند، هەر ئەوەندەش نەبوو، کاریگەری لەسەر بەرگە هەوا کردووە.

لە تەقینەوەکەدا بڕی دوو هەزار ٧٥٠ تەن مادەی نیتراتی ئامۆنیۆم تەقییەوە، شەپۆلی کارەبایی و زەمین لەرزەیەکی گەورەی دروستکرد، هەر لەو ڕۆژەشدا ئاسمانی بەیروت بە دوکەڵ و گاز ژەهراوی بوو.

پەیمانگای نیشتیمانی تەکنەلۆژی لە هیندستان و زانکۆی هۆکایدۆ لە ژاپۆن دەستیان بە توێژینەوەکان کرد لەسەر ئەو کارەباییەی لە ئەنجامی تەقینەوەکە دروستبووە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە کاریگەرییەکەی هێندەی تەقینەوەی چەند بورکانێک بووە، ئەستێرە ناس و زەوی ناس لە زانکۆی هۆکایۆ لە ژاپۆن، کۆسۆکی هیکی ئاماژەی بەوە داوە تەقینەوەکە جوڵانەوەی لە بەرگەهەوادا دروستکردووە بەرەو باشوری بەرگە هەوا، کە ئەو بەرگە پاریزگاری لە زەوی دەکات لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر.

 

بەپێی ئامارەکانی کە کۆکراونەتەوە و ئاژانسی نیشتمانی لوبنان بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە ٢٠٤ کەس لە تەقینەوەکەی بەیروتدا کوژراون، زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ کەسی تریش برینداربوون، ٩ کەسیش تا ئێستا بێ سەروشوێن، جگە لەو کاولکاریانەی کە زیانی ماددی و مەعنەوی بە بەیروت گەیاندووە.

 

ت.پ