سالما عەقوری نهێنییەکانی ڕووەکێکی داگیرکەر ئاشکرا دەکات کە هەڕەشە لە کشتوکاڵی لیبیا دەکات

سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی توێژەرانی زانستی لە لیبیا دەبنەوە، نمونەی ژنانی ئیلهامبەخشەکان سەرهەڵدەدەن کە ئاڵەنگاریەکانیان تێپەڕاندووە و دەستکەوتی زانستی بەرچاویان بەدەستهێناوە کە خزمەت بە کۆمەڵگە دەکەن و بەشدارن لە پاراستنی ژینگە و کشتوکاڵ.

ئیبتیسام ئیغفیر

 

بنغازی- لە لیبیا، ژنانی زانا لە کاتی کارکردن لە بوارەکاندا، لە زانستە سروشتییەکانەوە تا خوێندنی ئەکادیمی ڕووبەڕووی دوو ئاڵەنگاری دەبنەوە، سالما فەرەج عەقوری هەڵیبژاردووە کە ئەم بەربەستە بشکێنێت، ئەزمونی ئەو لە لێکۆڵینەوە لە باینجانی کێوی زیوین کە هەڕەشە لە بەرهەم و جۆراوجۆری زیندو لە لیبیا دەکات، کە تێکەڵەیەکی دەگمەنی بوێری و ئیرادەی زانستی نیشان دەدات.
سالما فەرەج عەقوری لە دۆڵێکی دابڕاوەوە بۆ تاقیگەیەکی زانکۆ، وردەکارییەکانی گەشتی توێژینەوەکەی ئاشکرا دەکات، کە سەرەتا لەو سەختییانەی کە توشی بووە و دواتر ئەو دەستکەوتە زانستیانەی بەدەستی هێناوە، تیشک دەخاتە سەر گرنگی هۆشیاری کۆمەڵگە و پاڵپشتی بۆ توێژینەوەی زانستی.

 

"لێکۆڵینەوەکانی لەسەر مەترسیدارترین ڕووەکە داگیرکەرەکان"

سالما فەرەج عەقوری کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە ئیکۆلۆژیای ڕووەک لە زانکۆی بنغازی بەشی زانست، بۆ تێزەکەی تیشکی خستە سەر بابەتێکی زۆر گرنگ، وتی: توێژینەوەکەم لەسەر هەڵسەنگاندنی دوو گیاکوژ بوو بۆ کاریگەری کۆنترۆڵکردنی باینجانی زیوین، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕووەکە داگیرکەرەکان کە گەیشتووەتە لیبیا، و تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی کاریگەر نییە بۆ بنبڕکردنی، بەڵام لەڕێگەی لێکۆڵینەوەکەمەوە گەیشتوومەتە ئەنجام کە بتوانین بەکاریان بهێنین بۆ ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەرێکی ڕیشەی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە.

 

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەم بابەتە وەک بنەمای لێکۆڵینەوەکەی، ئاماژەی بەوەشکرد، کە  ئەم ڕووەکە گژوگیایەکی زیانبەخشە و کێشەی زۆر بۆ جوتیاران دروست دەکات، گەورەترین زیانیشی لەوەدایە کە ماددەی کیمیای دەردەدات کە ڕێگری لە گەشەکردنی هەموو ڕووەکێکی دەوروبەری یان نزیکی دەکات، لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی زۆری زەوی داگیردەکات و دواتر دەست دەکات بە گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی بەخێرای.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تۆوی ئەم ڕووەکە زیانێکی زۆری هەیە، بەو پێیەی تۆوی ناوخۆی وەک تۆوی گەنم و جۆ ئاوارە و سەرکوت دەکات، ئەمەش لە بەرامبەردا کۆگای تۆو کەمدەکاتەوە، کە کێشەیەکی گەورە بۆ جوتیاران دروستدەکات، جگە لە زیانەکانی بۆ ژینگە، کاریگەری لەسەر جۆراوجۆری زیندو هەیە، هەروەها جوتیاران شێوازی جۆراوجۆریان تاقیکردۆتەوە بۆ بنبڕکردنی، بەڵام تا ئێستا چارەسەرێکیان نەدۆزیوەتەوە بۆیە ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بوو بۆ ئەم کێشەیە، کە دواتر دەتوانرێت وەک پلانێکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکردنی ڕووەکەکان بەکاربهێنرێت.

 

سالما عەقوری سەرنجی لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم ڕووەکە لە لیبیا دەدات، وتی: ئەم ڕووەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٠١ لە ئوسترالیا لە ئاستی جیهانیدا بڵاوبووەتەوە، دواتر دەستیکردوە بە بڵاوبوونەوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەم جۆرە ڕووەکە لە ڕێگەی خاکی هاوردەکراو بۆ بەکارهێنان لە کشتوکاڵدا، کە تۆوی ڕووەکەکە تێیدا هەیە، یان لە ڕێگەی عەلوەی هاوردەکراوەوە خرایە ناو لیبیا، بەهۆی ئەوەی تۆوەکانی بە خێرای بڵاودەبێتەوە، ئەمەش بووە هۆی خێرا بڵاوبوونەوەی لە سەرانسەری لیبیا و جیهاندا، بەڵام کێشەی سەرەکی ئەم ڕووەکە ئەوەیە کە ڕەگەکانی قوڵن، زۆربەی ڕووەکەکان ڕەگی ڕووکەشیان هەیە، لەکاتێکدا ئەم ڕووەکە ڕەگێکی زۆر قوڵی لە خاکدا هەیە، بۆیە شێوازێکی کیمیاییم بەکارهێنا بۆ نەهێشتنی ئەم ڕەگانە، کە نەمانتوانی لە ڕەگەوە هەڵیانبکەنین.

 

وردەکارییەکانی گەشتەکەی بۆ لێکۆڵینەوە

سەبارەت بە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم ڕووەکە وەک بابەتی ماستەرەکەی، ڕوونکردەوە، کە هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم بابەتە پێشنیارێکی پرۆفیسۆرێکی زانکۆ بوو، ئەوەی سەرنیجیشی ڕاکێشام بۆ ئەم بابەتە بەهۆی گرنگی و پێویستی جەختکردنە لەسەری و خوێندنی دوای ئەوەی قوڵتر چوومە ناو توێژینەوەکە، قەناعەتم بە بیرۆکەی کارکردن لەسەر ئەو توێژینەوەیە هێنا، و هەروەک لە توێژینەوەکەمدا باسی ئەوەم کرد بە پێشکەشکردنی پێشنیارەکان کە هیوادارین لەبەرچاو بگیرێن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم ڕووەکە کاریگەری زیانبەخشی بەرچاوی هەیە، بەو پێیەی دەبێتە هۆی لەدەستدانی ٧٥%ی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، ئەمەش زیانێکی بەرچاوە بۆ جوتیاران، لە ڕووی ژینگەییەوە دەبێتە شوێنی زیاد بوونی دەرد و نەخۆشی، بە ڕووەکێکی ژەهراوی دادەنرێت ئەگەر ئاژەڵەکان بیخۆن، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جۆراوجۆری زیندو لە ژینگەدا، و لەبەر ئەوەی مرۆڤ لە هەمان ژینگەدا دەژی، هەروەها کاریگەری ئەم ڕووەکەشی لەسەرە.

 

هۆکاری هەڵبژاردنی دوو شوێنی جیاوازی بۆ توێژینەوە مەیدانییەکەی ڕوونکردەوە، کە بریتین لە وادی قەتارە و زانکۆی پزیشکی عەرەبی، وتی: لە وادی قەتارە ڕووەکەکە گەیشتبووە قۆناغی گەشەی تەواو، لەکاتێکدا ڕووەکەکە لە زانکۆی پزیشکی عەرەبی بچووک بوو، کە ئەمەش ڕێگەی پێدام ڕووەکەکان و کاریگەری قڕکەرەکان لەسەریان بەراورد بکەم.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیدا پشتی بە دوو جۆر قڕکەر بەستوە: یەکێکیان قڕکەری سیستماتیکی و ئەوی دیکەیان قڕکەرێکی هەڵبژێردراو، قڕکەری سیستەمی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هەردوو ڕووەکی گەنج و پیر هەبووە، لەکاتێکدا جۆرەکەی تر کەمتر کاریگەر بووە، هەروەها کە ئەو دوو قڕکەرەی تێکەڵ کردووە، ئەنجامەکەی مامناوەند بووە و هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی نەبووە.

 

"دەتوانرێت لە پلانی نیشتمانیدا پەسەند بکرێت"

سەلما عەقوری ڕوونیکردەوە کە بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە تێزی ماستەرەکەیدا بەدەستی هێناوە، داتاکان گرنگن و دەتوانرێت لە پلانی نیشتمانیدا پشتی پێ ببەسترێت، کە تیشک دەخاتە سەر ڕێنمای سەرەتای و بەرەنگاربوونەوەی ڕووەکەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، جوتیاران دەتوانن ئاگادار بکرێنەوە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا، چونکە ئەم قڕکەرانە بۆ هەموو ڕووەکەکان گونجاو نین و زیان بە ڕووەکەکانی تر دەگەیەنن، هەر بۆیە دەبێت لە قۆناغێکی زوودا بەکار بهێنرێت پێش ئەوەی دەست بە چاندنی هەر دانەوێڵەیەکی تر بکرێت، سەرەڕای ئەوەش، کۆنتڕۆڵی میکانیکی دەبێت تێکەڵ بکرێت و لەگەڵ کۆنتڕۆڵی کیمیای ئاڵوگۆڕ بکرێت، کە بریتییە لە هەڵکێشانی ڕووەکەکە لە ڕەگەکانی، و لە ڕێگەی دووبارەکردنەوە، بەدڵنیاییەوە بڵاوبوونەوەی ئەم ڕووەکە کەم دەکاتەوە.

 

وتی: لیبیا پلانی نیشتمانی نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووەکە داگیرکەرەکان بە گشتی و بەم شێوەیە ڕووەکە داگیرکەرەکان بە خێرایی بڵاودەبنەوە و زیان بە ژینگە دەگەیەنن، هەروەها  توێژینەوەکانی ئەو یەکەم توێژینەوەیە کە باس لە پرسی کۆنترۆڵکردنی کیمیای یەکێک لەم جۆرە ڕووەکیانە دەکات، کە بە دڵنیاییەوە ئەمە داتای نوێ بۆ تۆماری جیهانی زیاد دەکات، دەزگای تایبەتمەند لە لیبیا هەن کە دەتوانم سەردانیان بکەم و توێژینەوەکە بخەمەڕوو، لەگەڵ هەموو ئەنجام و ڕاسپاردەکانی، بۆ ئەوەی سوودی زیاتر مسۆگەر بکەم، کاتێک وڵاتانی دیکە چارەسەریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کارگەیە دۆزیەوە، ئەنجامەکانیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاوکردەوە، بەمەش ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی کرد.

 

ئاڵەنگاری و سەختییەکان

باسی ئەزمونی خۆی کرد لە کاری مەیدانی کە بە بەرەنگاری و ئازایەتی دەناسرێتەوە، کاتێک تاقیکردنەوەکەی لە دۆڵێکی چۆڵکراو لە کاتی خۆرئاوابووندا ئەنجامدا، دوو شوێنی هەڵبژارد: یەکێکیان لە سەرەتای دۆڵەکە و ئەوی دیکەیان لە کۆتاییەکەی، لە هەر شوێنێکدا ١٢ چوارگۆشەی دروستکردوە بۆ چاودێریکردنی ڕووەکەکان، هەروەها قڕکەری جیاوازی بەکارهێنا بە چڕی پێشنیارکراوی، تاقیکردنەوەکەی دووبارە کردەوە بۆ دڵنیابوون لە دروستی ئەنجامەکان، لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا ٣ پرژێنی بەکارهێنا کە پێویست بوو لە بارودۆخێکی سەختدا ٢٤ چارەک پرژاندن بکات. سەرەڕای ترسەکانی، بەتەنها کاری دەکرد، بەڵام بەسەریاندا زاڵ بوو و کارەکەی بە سەرکەوتووی تەواو کرد.

 

سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی ڕووبەڕووی بوومەوە، ڕوونیکردەوە، گەورەترین ئاڵەنگاریەکان کە ڕووبەڕووی بوومەوە لە کارەکانمدا لە خودی دانیشتوانی ناوچەکەوە هاتبوون، کۆمەڵێکیان تۆمەتباریان کردم بەوەی جۆرێک لە جادووگەری لە دۆڵەکەدا ئەنجام دەدەم، تەنانەت کەسێک ڕاپۆرتی بۆ یەکێک لە لیواکانی سوپا کرد راگەیاند، هەر جارێک ڕووبەڕووی دۆخێکی لەم شێوەیە دەبووم، خۆم لە پێشبڕکێیەکدا دەبینیەوە لە بەرامبەر کاتدا لە نێوان هەوڵدان بۆ تەواوکردنی کارەکانم پێش شەو، و پێویستی وەستان و ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە چی دەکەم بۆ هەرکەسێک دێت پرسیار یان یانگومانی لە بوونی من لە دۆڵەکەدا هەبێت، هەروەها لە ناوچەکەدا بە تەنها بووە و هیچ هاوڕێیەکی نەبووە، کارەکەش مانگ و نیوێکی پێچوو، لەو ماوەیەدا سێ سپرای قڕکەرەکەم ڕژاند و ئەنجامێکی نایابم بەدەستهێنا.

 

 وتی: کارەکانم پەیوەستە بەو نیشانە وردانەی کە لە هەر چوارگۆشەیەکدا لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا دایدەنێ،، خەریک بوو تەواو ببم، چونکە تەنها یەک سپرای قڕکەر مابوو بۆ تەواوکردنی ئەرکەکە، بەڵام لەکاتێکدا کە لە ناوەڕاستی دۆڵەکەدا بووم، سەرم سوڕما کاتێک بینیم کە کەسێک دەهاتە خوارەوە ئەو کاغەزانەی کە بە وریاییەوە لەسەر گۆڕەپانەکان دامنابوو دڕاندی، ئەم کارە هێنامیەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و لەوێ لە ناوەڕاستی دۆڵەکەدا داڕما، نەیتوانی لەوە تێبگات کە ڕوویداوە، من سروشتی کارەکەم و گرنگی خوێندنەکەم بۆ ڕوون کردبوونەوە و لەگەڵ ئەوەشدا پێداگرییان لەسەر لەناوبردنی ئەو شتانە دەکرد کە بەدەستم هێناوە.

 

سالما عەقوری جەختی لە پێویستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی کردەوە، کە زۆر پێویستە بۆ ئاسانکاری کاری مەیدانی و گەیاندنی هاوڵاتیان لە گرنگی و بەهای کاری مەیدانی، جا لەلایەن ژنێکەوە بێت یان پیاوێک، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێمە بە توندی کەمی هۆشیاریمان هەیە بۆ ئەم جۆرە کارە، دەبێت هۆشیاری گشتی لەو بارەیەوە بەرز بکەینەوە.