پیسبوونی ئاوی دەریاکانی تورکیا مەترسین بۆ سەر ژیانی زیندەوەران

دەریای ماڕماڕا، دەریای ڕەش و ئیجە، پیسبوونێکی گەورەی دەریایی تێیاندا ڕوویداوە و مەترسی گەورە لەسەر ژینگەکەی و زیندەوەران هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاوی دەریاکانی ماڕماڕا، ئیجە و دەریای ڕەش ڕووبەڕووی پیسبوونی ژینگەیی بووەتەوە کە چێنێکی ئەستووری خۆڵەمێشی ماددەیی لە پاشەڕۆی مرۆڤ و پیشەسازی بەسەر ئاوی دەریاکانەوە دروست بووە.

 

پیسبوونی دەریاکان بە "جیوەی دەریایی" لەمساڵدا گەشتووەتە ئاستی بەرز و بە درێژایی کەنارەکانی ئەستەنبوڵ و ئەو پارێزگایانەی دەکەونە سەر دەریاکان پیسبوون، لەو ڤیدیۆیانەی لە ژێر ئاوەوە دەگیرێن زیاتر دەردەکەون.

شارەزایانی بواری ژینگە و دەریایی ئاماژە بەوەدەکەن پاشەڕۆی مرۆڤ و پیسبوونی پیشەسازی دەریاکانی تورکیا دەخنکێنێت، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاو و گۆڕانی کەشوهەواوە ئەو کێشەیەکی دروستکردووە و پێویستی بە چارەسەرکردنی بەپەلە هەیە.

 

ت.پ