پەنجەی سەهۆڵیی کوشندە لە دەریاکان

پەنجەی سەهۆڵیی کوشندە، دیاردەیەکی سروشتییە کۆتای بە ژیانی زیندەوەرەکان لە قوڵایی دەریاکان دەهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

دیاردەی پەنجەی سەهۆڵیی لە ساڵی ١٩٦٠ەوە دیاریکراوە، لە کاتی ئاساییدا بە دەگمەن بەدی دەکرێت بەڵکو تەنیا لە بارودۆخە تایبەتەکاندا لە ناوچە جەمسەرییەکانی زەویدا بەهۆی جیاوازییەکانی پلەی گەرما و لەژێر بلۆکی سەهۆڵی دەریایی سەرئاوکەوتوودا ڕوو دەدات. 

 

بەپێی ماڵپەڕی ئەرشیفەکانی زەوی، دیاردەیەکی سەرنجڕاکێش بەناوی "پەنجەی سەهۆڵ" یان "گوێچکە ماسیی سەهۆڵی مەرگ" ناوبراوە، چونکە شێوەی درووستبوونی لە شێوەی پەنجەیە، بەهۆی ژێر ئاوکەوتنی ئاوی سروشتی سوێرەوە لە زەریادا دروست دەبێت، کە چڕی لە ئاوی سازگار زیاترە و خاڵی بەستەڵەکی نزمتری هەیە، لە زانستدا ئەم دیاردەیە بە "بریقە" ناسراوە.

 

جیاواز لە ئاوی بەستووی سازگار، سەهۆڵ لەسەر ڕووی زەریا لە دوو توخم پێک دێت، کە کریستاڵی سەهۆڵی تا ڕادەیەک خاوێنە، چونکە لە کاتی پرۆسەی بەستن ئاوەکە زۆربەی خوێکانی لێ جیادەبێتەوە، ئەو ئاوە سوێرەی دەمێنێتەوە لە دۆخی شلیدا دەبێت.

لەکاتێکدا سەهۆڵە سەر ئاوکەوتووەکان درزیان تێدەبێت، جۆگەیەک درووست دەبێت و ئاوە سوێرەکە بەرەو خوارەوە تێکەڵ بە ئاوی زەریاکە دەبێت لەبەرئەوەی ئاوی سوێر چڕی زیاترە  و پلەی گەرمای کەمترە لە ئاوە سازگارەکەی کە دەوری دەدات، دەبێتە هۆی درووستبوونی چینێکی سەهۆڵی تەنک بە دەوری ئاوە سوێرەکە و بەرەو قوڵای زەریاکە دەچێت و قاڵبێکی بەستەڵەکی لە شێوەی پەنجە درووست دەکات.

 

پەنجە سەهۆڵیی دیاردەیەکی سروشتییە کە قاڵبە سەهۆڵاویەکە قەبارەکەی زیاد دەکات و هەر کە ئەم پارچە سەهۆڵە دەگاتە قوڵای زەریاکە، دەبێتە جۆگەلەیەکی سەهۆڵاوی و لەگەڵ زیادبوونی قەبارەکەی زیندەوەرە جۆراوجۆرەکانی وەک جەلیفیش و ئەستێرەی دەریا لەدەوری خۆی ڕاو دەکات.