خوێندنگەیەک ٧٠٠ نەمامی لە سلێمانی چاند

بە بۆنەی نزیک بوونەوەی ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان، خویندنگەیەک لە سلێمانی ٧٠٠ نەمامی چاند.

 

ناوەندی هەواڵ

 

١٦ی نیسان وەک ڕۆژی ژینگەی هەرێمی کوردستان دیاری کراوەو ساڵانە چالاکی جۆراوجۆر و لەناویاندا سەوزکردنی شارو شارۆچکەکان بەڕێوەدەچێت.

 

لەگەل نزیکبوونەوەی ئەو ڕۆژە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فولكەی بەردەم شاری سپی لە سلێمانی، مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەی ئایندە بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی سلێمانی، بەدروشمی "قوتابخانەی ئایندە دۆستی ژینگەیە و سلێمانی سەوزدەكات"، ٧٠٠ نەمامیان چاند.

 

ئاماژە بەوەکراوە لە هەڵمەتی نەمام چاندنەكەد، نەمامەکان لەجۆرەكانی سۆیا وسنەوبەری مەشهەدی و ئەرزۆنیکا بوون کە  لەلایەن خوێندكاران و ئامادەبووانەوە چێندرا.