لە چیای جودی دارەکان دەبڕدرێنەوە و سروشتەکەی لەناو دەبرێت

لە ژێر کۆنترۆڵی لەشکری تورکیا و لەلایەن پاسەوانی گوندەکانەوە لە هەرێمی بەستا لە چیای جودی دارەکان دەبڕدرێنەوە.

شرناخ

 

لە هەرێمی بەستا لە چیای جودی سەر بە شرناخ، لە ژێر کۆنترۆڵی لەشکری تورکیا و لەلایەن پاسەوانی گوندەکانەوە، دارەکان دەبڕدرێنەوە و سروشتەکەی دەشێوێندرێت، بەپێی زانیارییەکان دەرکەوتووە، پاسەوانی گوندەکانی شارۆچکەی سێگرک لە قلەبان، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستکراوە بە بڕینەوەی دار و ڕۆژانە ٤٠٠ تۆن دار دەبڕدرێتەوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە کە گروپێکی ٧٠ کەسین و زۆرینەیان پاسەوانی گوندەکانن، دارەکان دەبڕنەوە، لەو ناوچانەشدا کە دارەکانی لێدەبڕنەوە نزیکەی ٣٠ تراکتۆر کاردەکات و ڕۆژانە هەریەکەیان نزیکەی ٤ بارە دار دەگوازنەوە، دارەکانیش دەبرێنە تابوری لەشکری لە ناوەندی شارۆچکەی سێگرک و گوندی مەلێ.

 

ئەو ناوچانەی کە دارەکانی لێدەبڕدرێتەوە، نزیکی هەرێمی ئەمنی لەشکرییە، پارساڵ لە هەرێمی گورارشت، گردی ڕێوی، شەکرا کەرا و بانی عەلی سەر بە گوندەکانی جفانێ، نەرەخ، گلندۆر، نێڤاڤا، بیشیرێ و گوندی ڕەمۆوە بە درێژای چەند مانگێک دارەکانیان دەبڕییەوە.

 

ت.پ