کەشناسی هەرێم، لەمڕۆەوە باران دەستپێدەکات
لە ڕاگەیاندراووێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئاشکرای کردووە ئەگەری باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر هەیە، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ڕووی لە ناوچەکانی وڵاتی تورکیا و باشوری کوردستان کردووە، پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی هەینی و شەممە نزم دەبنەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە بەهۆی ئەو بارستە هەوایەوە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر دەبێت، بەڵام لە ڕۆژی یەکشەممەوە٢٦ی ئەم مانگە پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرزدەبنەوە.