کەمکردنەوەی ئاوی فورات، کە سەرچاوەی ژیانە

دەوڵەتی تورک لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە جارێکی دیکە ئاوی فوراتی کەم کردەووە و وەک ئامرازێکی شەڕ بەکارنەهاتبوو بە بلۆککردنی ئاوی فورات کە سەرچاوەی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەیە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و یاسا ئەنجام دەدات

بێرچێم کەدی

کۆبانێ - ڕووباری فورات ڕووبارێکی گەورەیە لە کوردستان، لە ڕووبارەکانی مورادەووە لە دەریاچەی وان و چیای ئاراراتی باکوری کوردستانەوە و لە ڕووباری ئەڤەرێش لە چیاکانی ئێرزێرۆمەوە دەڕژێت.

میزۆپۆتامیا بەهۆی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات دەوترێت دۆڵی دوو ڕووبار، ئەم دوو ڕووبارە گەورترین دوو ڕووباری هەمیشەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، لە میزۆپۆتامیاوە بەرەو بەنداوی بەسڕە دەڕۆن، لە شەتول عەرەب بە یەکدەگەن، ڕوباری فورات درێژیەکەی ٢٨٠٠ کیلۆمەترە وە ١١٠٠ کیلۆمەتری لە خاکی کوردستاندایە.

ڕووباری فورات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرچاوەی سەرەکی ژیانە بۆ دانیشتوانی ئەو هەرێمە، خواردنەوە و کشتوکاڵ و کارەبا بۆ هەرێمەکە دەستەبەردەکات، بەنداوەکانی فوڕات، ڕۆژئاوا، ئازادی لەسەر دروستکراوە.

هاوپەیمانی لەگەڵ یوئێن

لە ١٧ی تەموزی ساڵی ١٩٨٧ دا، ڕووباری فورات-ی سوریا- تورکیا، لە نێوان دەوڵەتی تورک و ڕژێمی بەعسدا واژۆکرا، کە ڕووباری فورات دەپەڕێت بۆ ناو تورکیا، سوریا و عێراق بەپێی ئەو ڕێککەوتنە دەبێت هەر سانتیمەترێک ٥٠٠ مەتر ئاو بچێتە ناو سوریا – ڕۆژئاوەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ١٧ ی نیسانی ١٩٨٩ سوریا و عێراق هەمان ڕێکەوتننامەی ئیمزاکرد، بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، دابەشکردنی ئاوی فورات بەم شێوەی ئێستایە: ٪٨٥ بۆ عێراق و ئەوانی تر ٪٤٢ بۆ سوریا، ڕژێمی بەعس ئەم هاوپەیمانێتیەی لە ساڵی ١٩٩٤ دا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا تۆمارکرد بۆ ئەوەی مافی هیچ دەوڵەتێکیان پێشێل نەکرێت.

 

دەوڵەتی تورک پێشێلکاری مرۆڤایەتی دەکات

تورکیا لە ساڵی٢٠١٧ جار جار ئاوی فورات کەمدەکاتەوە، لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا دەوڵەتی تورک ئاوی فوراتی بە تەواوی کەم کردۆتەوە، لە ٢٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢١دا لە ٪٦٠ی ئاوی فوڕات دەدرێتە سوریا، هەروەها ئەمساڵ باران لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەم بووەتەوە لەسەر ئەم بنەمایە شکات لە خەڵکی هەرێم دەکەن لە نەبوونی ئاو وکارەبا ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت بەنداوەکە دەوەستێت و قەیرانی مرۆیی دروست دەبێت.

پارێزەر زۆزان قەدور، سەبارەت بە پچڕانی یاسای مرۆیی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئاژانسی ژنها دەڵێت "کەمکردنەوەی ئاوی فێرات تاوانێکی مرۆییە"، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا - ڕۆژئاوا بنەمای بنەڕەتی ژیانە. بەڵام ئەمساڵ باران کەمە و دەوڵەتی تورک ئاوی فورات کەم دەکاتەوە زۆزان قەدور سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: "کەمکردنەوەی ئاوی فورات تاوانێکی مرۆییە بەرامبەر بە دانیشتووانی هەرێمەکە، سروشت و ئاژەڵەکان ئێمە ئێستا لە وەرزی کشتوکاڵداین، ئەگەر گەنم وجۆ ئاوی پێویستیان بۆ دابین نەکرێت، خەڵکی هەرێم چۆن پێداویستی ژیانیان جێبەجێ دەکەن ؟ بۆیە ئێمە بەرەو مەترسیەکی گەورە دەڕۆین"

 

 دەوڵەتی تورک بە پێی یاساکانی هاوپەیمانی کار ناکات

دەوڵەتی تورک بەپێی ڕێککەوتنی سوریا و تورکیا کار ناکات، بۆیە تاوانێکی یاساییش هەیە  پارێزەرزۆزان پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیای ڕایگەیاند "ئەگەر لە بواری قانوونییەوە گەل پێشێل بکرێت بەم شێوەیەیە ئەمە مافی ڕەوای مرۆڤە، بۆیە کەس مافی کەم کردنەوەی ئاوی نییە. دەوڵەتی تورک لە ڕێگای هێرشی چەکدارییەوە نەیتوانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات، بۆیە دەیەوێت قەیرانی مرۆیی دروست بکات بەهۆی کەمبونەوەی ئاوی فوراتەوە، ئەوەش پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکانی سوریا و تورکیایە کە هاوپەیمانی فەرمییە و لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کراوە، بەڵام تورکیا بەپێی بەندەکانی هاوبەشی ئاو کار ناکات "

 

یوئێن بەرپرسە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە

هەرچەندە هاوپەیمانی سوریا و تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کراوە، بەڵام هێشتا نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ هەڵوێستێکی نەبووە، زۆزان قەدر ڕەخنەی لە بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان گرت و وتی "ئێمە وەک پارێزەران ئەو کردەوانەی دەوڵەتی تورک و بەتایبەتی بانگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین داوای لێپرسینەوی لە تورکیا بکات. هەروەها بانگ لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئاژەڵ و سروشت دەکەین، کە لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرن".