جوانی چیای سیپان و دەریاچەی وان لە یەک وێنەدا

ناوچەی سەرحەد کە خاوەنی چەندین جوانی سروشتییە، بە چیا و جوگرافیاکەی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بۆخۆی ڕاکێشاوە، بەتلیس بە دیمەنی دەریاچەی وان و چیای سیپان جوانی هەر چوار وەرزەکەی نیشان دەدات.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

بەدلیس- لوتکەکانی چیای سیپان چوار وەرزی ساڵ بەفری تێدایە و دڵ دەڕفێنێت، سیپان دەکەوێتە سنوری ناوچەی بەتلیس و بە سەربڵندییەکەی جوانی بەخشیوەتە دەریاچەی وان، جوانی سیپان و دەریاچەی وان ناوچەکەی کردووەتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاری.

 

دەریاچەی وان ڕەنگی بەهار دەداتە ناوچەکە

کاتێک باس لە سەرحەد دەکرێت، ناوچەی ئەحلاتی بەتلیس و دەوروبەری دەریاچەی وان و چیای سیپان بە بیری مرۆڤدا دێت، لە چاودا دەبنە یەک و گەشتیاران و شاخەوانان لە بەهار و هاویناندا بەرزی ٤٠٥٨ مەتر دەبڕن تا بگەنە لوتکەی چیای سیپان، دەریاچەی وان لە هەر چوار وەرزی ساڵدا بە ڕەنگە شین و با'یەکەی ڕەنگی بەهار دەداتە ناوچەکە.

 

دەریاچەی وان کە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بە "دەریای وان" ناودەبرێت، جگە لە دیمەنە جوانەکەی، بەڵام بەهۆی خەمساردی هاوڵاتییانەوە ڕووبەڕووی پیسبوون بووەتەوە، کۆنەکردنەوەی لم و پیسی قەراخی دەریاکەش گەشتیاران بێزار دەکات و زیان بە زیندەوەران دەگەیەنێت.

 

ت.پ