هیچ کوردێک پارێزراو نییە تا تورکیا دارستانەکان ببڕێتەوە و ئاو بگرێتەوە

تورکیا لە ئێستادا دوژمنی کورد و دوژمنی عێراقیشە بە گرتنەوەی ئاو لە ٣٥ ملیۆن کەس، چالاکوانێکیش دەڵێت خەڵکی کوردستان هەموو دەزانن تورکیا بۆ داگیرکاری دێتە کوردستان هیوادارم لایەنە سیاسییەکانیش لەمە تێبگەن.

تورکیا لە ئێستادا دوژمنی کورد و دوژمنی عێراقیشە بە گرتنەوەی ئاو لە ٣٥ ملیۆن کەس، چالاکوانێکیش دەڵێت خەڵکی کوردستان هەموو دەزانن تورکیا بۆ داگیرکاری دێتە کوردستان هیوادارم لایەنە سیاسییەکانیش لەمە تێبگەن.

 

هەوار محەمەد

سەیدسادق- دەوڵەتی تورکیا لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە ئۆپەراسیۆنی بۆ ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکرد و هەتا ئێستا شەڕ لەو ناوچانەدا بەردەوامە، لە درێژەی ئەوەشدا تورکیا ڕۆژانە ٤٠٠ تۆن داری دارستانەکانی کوردستان دەبڕێتەوە و دەیگوازێتەوە بۆ ناوخۆی تورکیا بۆ بازرگانی پێکردنی، بەڕێز عوسمان دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری و مامۆستا لە پەیمانگای شابین، دەربارەی بڕینەوەی دارەکانی کوردستان دەڵێت: ئەوە کارێک نییە تەنها بەرامبەر کورد بکرێت، بەڵکو لەو ناوچانە ئاژەڵی لێیە و لانەی ئاژەڵن ئەوە کارێکە دژی ژینگە و مرۆڤایەتییە، هەروەها دەشڵێت سوتانی دارستانەکانی ئەمازۆن جیاوازییەکی نییە لەگەڵ بڕینەوەی دارەکانی کوردستان و پێویستە کورد و جیهان بێتە دەنگ.

 

ئەو مامۆستایە سەرکۆنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: لە بەرامبەر بڕینەوەی درەختێک لە کوردستان گەنجێک دوو بۆ سێ ڕۆژ زیندانی دەکرێت بەڵام لە بەرامبەر بڕینەوەی دارستانەکان بێدەنگە، هیوادارم خەڵکی کورد هاودەنگ بێت کە ئەم کارەی تورکیا دەیکات جینۆسایدە.

 

هەروەها دەشڵێت: ئێمە دەنگمان هەیە و کاریگەریمان هەیە بە هەر ڕێگەیەک بێت ئەگەر لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە بێت بە ڕێگەی هاشتاگ دەتوانین ئەو پەیامە بگەیەنین کە دژی داگیرکاری و بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستانین لەلایەن تورکیا.

 

دەربارەی ئامانجی تورکیا وتی بڕینەوەی دارەکانی بۆ دروستکردنی ڕێگا و دروستکردنی بارەگا و بنکەی سەربازی خۆیان وە چاودێریکردن و سیخوڕی کردنە بەرامبەر بە کوردەکان، ئەو مامۆستا بەڕێز دەڵێت: "ئەمە خاکی ئێمەیە، باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانیش خاکی کوردستانە، تورکیا بۆیە کوردستان داگیر دەکات بەهۆی پەیماننامەی لۆزانەوەیە کە بەریتانییەکان بۆ ڕازیکردنی دڵی هەر چوار وڵاتی داگیرکار کوردستانیان بۆ بەشکرد و ئێستا تورکیا هێرش دەکاتە سەری.

 

دەوڵەتی تورکیا جگە لە دار بڕین، ئاویش دەگرێتەوە

بەڕێز دەڵێت: ئەوەی تورکیا دەیکات بەرامبەر کورد تەنها لە داربڕیندا نەوەستاوە ئاویشی لێ گرتوینەتەوە، ئێمە ناکرێت باسی دار و درەخت بکەین و بیرمان بچێت کە لە ئێستادا گۆڕانی کەشوهەوا هەیە و بیرمان بچێت کە تورکیا ئاوی لێ گرتووینەتەوە، وە هۆشداری دەدات گەر گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیا بەردەوام بێت، قەیرانی ئاو دروست دەبێت بەتایبەت لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخاندا.

 

‌داواکارە کە خەڵکی کوردستان و بەرپرسان هۆشیاربن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە ناهەموارەدا بکەن کە تورکیا لە کوردستاندا دروستی کردووە، داواش لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات کە لەسەر ئەم پرسە بوەستێت و چونکە ئاو شتێکە کە سنوری بۆ دانانرێت و ئەگەر بەنداویش دروستبکرێت پێویستە بڕێکی دیاریکراو بەربداتەوە بۆ وڵاتان.

"ئەمە خاکی ئێمەیە و داگیرکاری قبوڵ ناکەین"

‌بەڕێز عوسمان، مامۆستا، سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەت تورکیا دەڵێت: "ئەمە خاکی ئێمەیە و بێگومان قبوڵی ناکەین کە بێنە کوردستان، کورد و تایبەت کوردی باشور تایبەتمەندییەکی هەیە داگیرکاری و ستەمی لە خەڵکی خۆی قبوڵکردووە، بەڵام لە بێگانەی قبوڵ نەکردووە، بۆیە تورکیا بشیەتە باشوری کوردستان ناحەسێتەوە و ڕووبەڕووی هێرش و بەرەنگاری دەبێتەوە".

‌بەڕێز لە کۆتای وتەکانیدا داوا لە هاوڕێکانی و ژنان دەکات هۆشیاربن و بە ئاگا و بە هەڵوێست بن لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکان و سیاسەتی داگیرکاری تورکیا لە بەرامبەر کوردستان.

 

ت.پ