هەشت هەزار داری جیاواز لە شەهبا لە دژی تاڵانی سروشت دەچێنرێت

کۆمیتەی کشتوکاڵ و ئابووری کانتۆنی عەفرین- شەهبا، لە دژی تاڵانکردنی سروشت هەڵمەتێکی سەوزکردنی شەهبای دەستپێکردو بەنیازە نزیکەی ٨ هەزار داری جیاواز لەهەرێمدا دەچێندرێت.

ڕاپەرین بەکر

 

شەهبا- کۆمیتەی کشتوکاڵ و ئابووری کانتۆنی عەفرین- شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دژی تاڵانکردنی سروشت لە لایەن دەوڵەتی تورک بۆ سەوزکردنی شەهبا دەستی بە "دارچاندن" کردووە، لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ دەوڵەتی تورک عەفرینی داگیرکرد، پێش هەموو شتێک دار زەیتوونەکان هەزاران داریان بڕیەوەو زیانی بە ناوچە کشتوکاڵییەکان گەیاند، عەفرین کە بە خۆشەویستی سروشت ناسراوە، دوای داگیرکردن، دار لە هەموو ئەو شوێنانە دەچێنرێت کە تێیدایە. هەموو ئەو شوێنانەی عەفرینییەکان سەوزییان کردووە بووەتە سیمبولی هیوا کە بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان.

 

بەپێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی عەفرین- شەهبا، دەوڵەتی تورک ٣٧٢ هەزار و ٥٠٠ داری زەیتوونی بڕیوە

دیجلە شێخۆ، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئابووری باسی لەو هەڵمەتە کرد کە دەستپێکراوەو ڕایگەیاند، شەهبا یەکێکە لەو ناوچانەی کە شەڕ و تاڵانی تێدا دەکرێت، وتی: "پەیوەندی و پەرۆشی خەڵکی عەفرین بۆ کشتوکاڵ و درەختەکان شەهبایان گەڕاندەوە بۆ ناوچەیەکی سەوز، هەموو ئەو شوێنانەی کە دەڕۆن بۆی هیوای تیدا دەچێنن، پەیوەندیان بە کشتوکاڵەوە هەوڵ دەدات ژیان بونیادبنێنەوە، دوای ئەوەی لە شوێنەکانیان کۆچیان کرد، هەوڵ دەدەن ژیان ئاوەدان بکەنەوە، ئامانجی هەڵمەتەکە بۆ سەوزکردنی ناوچەی شەهبایە و بۆ وەڵامدانەوەی دەوڵەتی تورکە لە دژی تاڵانکردنی سروشت، دەوڵەتی تورک هەموو ساڵێک هەزاران دار دەبات بۆ ئەوەی ئیرادەی ئێمە بشکێنێت و کولتوورەکەمان تێکبشکێنێت، هەتا هەرێمەکەمان ئازاد دەبێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان".

 

٨ هەزار جۆری جیاوازی دار دەچێنرێت

دیجلە شێخۆ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە ئەو کەمپەینە بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگاکاندا بەڕێوەدەبەن و وتی: "هەڵمەتەکە لە چوار گەڕەکی شارۆچکەکە لە شەقام و مەیدانەکانی ناوەڕاستدا ٨هەزار نەمامی درەختی جیاواز دەچێنێت، تا ئێستا 500 نەمامی دار چێندران و هەڵمەتەکەش بەردەوامە، لە هەر شوێنێک بین ئێمە سروشت دەپارێزین و شەهبا سەوز دەکەین".