هۆشدارییەکان بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زیاتر دەبێت

زانایانی بواری ژینگە و کەشناسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە زەویدا دەدەن، کە دەبێتە هۆی ئەو زریان و کارەساتە سروشتییەکانەی مرۆڤ توانای کۆنتڕۆڵکردنی نییە.

ناوەندی هەواڵ

 

زانایانی بواری ژینگە و کەشوهەوا هۆشداری دەربارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدەن، کە چەندین دەرهاویشتەی لێدەکەوێتەوە، لەوانە سەهۆڵی جەمسەرەکانی باکور و باشوری زەوی بەهۆی توانەوە و سوکبوونی قەبارەیان بەرزدەبنەوە، بەمەش هاوسەنگی زەوی تێکدەچێت و بەشێك لە وڵاتانی جیهان ژێر ئاو دەکەون، لەوانە کەنارەواکانی وڵاتی بەریتانیا ژێر ئاو دەکەون.

 

هەروەها ئەو زانایانە هۆشداری کۆمەڵێک زریان و کارەساتی سروشتی دەدەن، کە مرۆڤ توانای کۆنتڕۆڵ کردنی نییە، کاریگەری تەواو دەخاتە جیهان، لەوانە ڕووداوەکانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا و زەریاکان، هەروەها کاریگەری لەسەر ژیانی زیندەوەرەکان دەکات، کە توانای خۆگونجاندنیان لەگەڵ ئەو کەشوهەوایەدا نییە.

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە زەویدا

لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازی لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا، بەردەوام کارگەکان کاردەکەن و پاشماوەکانیان دەخەنە زەریاکان، دوکەڵەکەشیان بە بارگەی هەوادا بڵاودەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری تەواوی کردووەتە گەرمبوونی زەوی، ساڵانە تێکڕا پلەی ١.١ گەرمی بەرز دەبێتەوە، دەبێتە هۆی زۆربوونی ماوەی وەرزی هاوین لە زۆرینەی وڵاتاندا بۆ نزیکی ٦ مانگ لە ساڵێکدا.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەهۆی زۆربوونی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن، گازی میسان و گازی ئۆکسیدی نیترۆزە، کە بەهۆی کارکردنی کارگەکان بە سووتەمەنییەکان دەچنە کەشوهەواوە.

لە نەبوونی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆندا جیهان دەبێتە سەهۆڵبەندان، ئەم گازە بۆ هاوسەنگرکردنی پلەی گەرمی زەوی پێویستە، بەڵام زیادبوونی گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، توانەوەی شاخە سەهۆڵەکانی جەمسەرەکانی باکور و باشوری زەوی، ئەمەش بە واتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاستی ئاوی زەریا و دەریاکان دێت.

دەرئەنجامەکانی گەرمبوونی زەوی

لە بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لەسەر زەوی چەندین کێشە سەرهەڵدەدات، لەوانە کارەساتە کشتوکاڵیەکان و لەدەستدانی بەشێک لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، زۆربوونی کارەسات و ڕووداوە سروشتییەکان، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان، لەفاو زیاد دەکات و ئاستی ئاو لە دەریا و زەریاکاندا بەرزدەبێتەوە.

 

لە بەرامبەریشدا بەشێک لە وڵاتان ڕووبەڕووی بە بیابان بوونی ناوچەکانیان دەبنەوە، ئەو دوورگانەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزمن دەکەونە ژێر ئاو، نەخۆشی جیاواز سەرهەڵدەدات، بەشێک لە زیندەوەرەکان بەهۆی نەبوونی توانای خۆگونجان لەگەڵ زەوی لەناودەچن، گەردەلول و تسۆنامی زیاد دەکات.

 

ت.پ