گەلی ئامەد دژی لەناوبردنی سروشتن کە پێی دەوترێت "گەڕان بۆ نەوت"

لە ئامەد لە ساڵانی ڕابردوودا، لەناوبردنی سروشت کە بەناوی گەڕانی نەوتەوە دەستیپێکرد، لە ناوچەی پاسور بەردەوامە، هەزاران نەمام بۆ ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ناوچەی کونکردن دەڕوات، بڕدراون، خەڵکەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی و وتیان: زەوییەکەمان بەجێناهێڵین.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- ٥ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەستپێکردنی گەڕان بەدوای نەوتی هاریکاری ئانۆنیمی تورکیا "TPAO" و لە ناوچەی پاسور بەردەوامە، پێی دەوترێت گەڕان بەدوای نەوت، بەڵام سروشت تاڵان دەکرێت، سەندیکای پارێزەرانی ئامەدو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٤دا ڕایانگەیاندووە، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لە ئامەد زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی گەڕان و دەرهێنانی نەوت ئەنجامدراوە، ئەو کێڵگانەی گەڕانەکەیان تێدا ئەنجام دەدرێت، لەسەر خاکی کشتوکاڵی شار و ناوچە دارستانییەکان ئەنجام دەدرێت و لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گەڕان و دەرهێنانی نەوت، لەدەستدانی ناوچە کشتوکاڵییەکان ٣٥هەزار هێکتار بووە.

 

لە پاسور بۆ گەڕان بەدوای نەوتدا، دروستکردنی ڕێگاوبان دەستیپێکردووە، کە ڕووبەرێکی کشتوکاڵی فراوان لەخۆدەگرێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وزە لە چوارچێوەی "پڕۆژەی 2B چرالی" هەوڵ دەدات ژمارەیەکی زۆر کێڵگەی نەوت دروست بکات، خەڵکی ناوچەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ئیستغلالکردنی سروشت، نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دروستکردنی قەرەقۆلی نوێ بەناوی گەڕانی نەوتەوە.

 

لە گوندی تەمیران سەر بە پاسور، بە سەدان نەمام بە ناوی دروستکردنی ڕێگاوبان بڕدراون، ئەوەش زاندرا کە لە ٢٠ کێڵگەی ناوچەکە چاڵ دروست دەکەن، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ گوندنشینان ئەنجامدرا و پێیان وتن کە زیان بە سروشت ناگەیەنن، کارەکانی دروستکردنی ڕێگا لە بناری چیای لیس بە خێرایی تەواو بەردەوامە، دارەکان دەبڕدرێن.

 

بڕینی دار بە ڕەزامەندی وەزیر ئەنجام دەدرێت

سەبارەت بە پرسەکە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکە هەبوو، ئەوان ڕایانگەیاند، بڕینی دار بە مۆڵەت و ڕەزامەندی وەزارەتی دارستان و کشتوکاڵ ئەنجام دەدرێت، بەرپرسان لە وەزارەتی دارستانەوە هاتوونەتە ناوچەکە و ژمارەی دۆسیەکەیان بردووە، ئەو گوندنشینانەی کە کاردانەوەیان بەرامبەر بەو قڕکردنە هەبووە، ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو بڕینەی کە بە مۆڵەتی وەزارەت کراوە یاسایی نییە.

ئۆهەدەو بارۆی پارێزەرانی ئامەد پڕۆسەکە پەیڕەو دەکەن

شاندێکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی "OHD" و کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی لقی ئامەد و کۆمیسیۆنی پارێزەرانی گەڕەک و شارەکانی ئامەد چوونە ئەو ناوچەیەی کە تاڵانچییەکان تێیدا نیشتەجێ بوون و برێویانە، و لێکۆڵینەوەیان لە شوێنەکە کرد، ئەو پارێزەرانەی لەگەڵ خەڵکی گوندەکە کۆبوونەتەوە، ڕایانگەیاندووە، لە تەنیشت گەلەوە دەوەستن لە دژی ئەو قڕکردنی سروشتەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە، پارێزەران سوورن لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی یاسایی دژی دزیکردنەکە بەناوی نەوت و وردەکاری پڕۆژەی نەوت دەزانن و ئەوانیش شوێنکەوتووی پڕۆسەکە دەبن.

 ئەو ژنانەی دانیشتووی گوندی بیرازێنیا لە نزیک گوندی تەمیران، کە دارەکەی لێ دەبڕدرێت، کاردانەوەیان بەرامبەر بڕینی دارەکان هەبووە ڕایانگەیاندووە، پێویستە خەڵک کۆببنەوە و بڵێن نەخێر دژی تاڵانکردنی سروشت، هێشتا کارە نەوتییەکان دەستی پێنەکردووە، زیانی بە ئێمە و گوندەکەمان و ئاژەڵەکانمان گەیاندووە.

 

"خاکی خۆمان بۆ ئەوان جێناهێڵین"

یەکێک لە گوندنشینەکان بەناوی ڕەمزیە بایرام ڕایگەیاند، لە ساڵی ١٩٩٤ بەهۆی سووتانی گوندەکانیانەوە ناچاربوون بگوێزرێنەوە و دوای چەندین ساڵ ماندووبوون، گەڕانەوە و ژیانێکی نوێیان بونیادنا، وتی: ئەوان بەبێ ئەوەی پێمان بڵێن و پرسیارمان لێبکەن ئەم کارە ئەنجام دەدەن، لە یەک ڕۆژدا هیچ دارێک لە دارستانەکەدا نەما، ئەمە قبوڵ ناکەین، برسی بوون و ئێستا هێرش دەکەنە سەر خاکەکان، بەڵام ئێمە زەوی و دارەکانمان بۆ ئەوان جێناهێڵین، با خەڵکی ئێرە بوەستن، ئەم دار و خاکە، ئەو خاکەی دایک و باوکمان بەجێیان هێشتووە، خەریکە دەمرن، نابێت خۆمان بدەینە دەست ئەم تاڵانچیانە، دەڵێن نەوت زیانتان پێناگەیەنێت، بەڵام جارێ نەهاتوون زیانمان پێگەیشتووە، ئەو ئەوان دەیانەوێت بە پێدانی زیانەکان لە گوندەکەمان فڕێمان بدەنە دەرەوە، ئەمە قبوڵ ناکەین و لێرە دەبین هەرچییەک بێت ئەم پڕۆژەیە قبوڵ ناکەین.

 

"ناوی ئەمە تاڵانییە"

فیلیز بایرام بەم قسانە کاردانەوەی نیشانداو وتی: ئەمە جگە لە تاڵانکردن و قڕکردن هیچی تر نییە، سەدان دار بڕدراون و تا ئێستاش دەبڕدرێن، ئەم درەختانە هی کەس نین، دار و نەوت بیانووە بۆیان، دەمێکە ئەم شوێنە دەکەنە ئامانج، لەم شاخەدا هەموو شتێک بە مەبەستی سەلامەتی ئەنجام دەدەن، تەنانەت نەوتیشمان نییەو نامانەوێت لەو بارەیەوە بزانین. بەم ڕۆنە نە ئاو دەمێنێتەوە و نە بەرهەم، پێویستە لە دژی ئەم تاڵانییە یەکبگرین”. .

 

"قبوڵی ناکەین"

ئاڵتون ئۆدەمیش وتی: من لێرە برینەکەم بینی کاتێک ئاژەڵەکانم دەلەوەڕاند، پرسیاریان کرد بۆچی من و ئاژەڵەکانم لێرەین، لە گوندی خۆم ئەم پرسیارەیان لێکردم، ئێمە وەک ژن ئەم نەوتە و ئەم ڕێگایەمان ناوێت، لە دژی ئەمە تێدەکۆشین، هیچ نیازێکمان نییە گوندەکەمان و ئێرە بەجێبهێڵین، داواکاری سەرەتایی ئێمە ئەوەیە کە ئەم ڕێگایە بوەستێندرێت و دارێکی زیاتر نەبڕدرێت.