"جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی پیسبوونی ژینگەیی دەبێتەوە"
نالین عیسا، ئەندازیاری کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری شەتڵگەی شەهید بارین، ئاماژەی بەوەکرد کە ژینگە لە مەترسییەکی گەورەدایە و پێویستە هەموو کەسێک ئەرکی پاراستنی سروشت بگرێتە ئەستۆی خۆی.
عەبیر محەمەد
قامیشلۆ- نالین عیسا، ئەندازیاری کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری شەتڵگەی شەهید بارین باسی لە گرنگی چاندنی دار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پڕۆژەی شارەوانییەکانی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕێکخراوە ژینگەییەکان کرد کە لە ژێر چاودێری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا کاردەکەن.
"ڕۆڵ و گرنگی چاندنی دار بۆ مرۆڤ و سروشت"
نالین عیسا باسی لە ڕۆڵ و گرنگی چاندنی دار بۆ مرۆڤ و سروشت کرد و وتی: چاندنی دار سودێکی زۆری هەیە، هەرچەند خەڵک دار بچێنن، سەوزایی زۆر زیاد دەکات، کشتوکاڵ هەم کێشەی تەندروستی چارەسەر دەکات و هەم ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی سروشتدا، کاتێک ژمارەیەکی زۆر دار دەچێندرێت، دەبێتە هۆی ئەوەی کاربۆن نەمێنێت، چونکە نەخۆشی زۆر بۆ مرۆڤ دروستدەکات و لە ئەنجامدا پیسبوونی هەوا و پیسی ژینگە لادەبات، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی باران زیاد بکات و وشکەساڵی نەبێت، کاتێک باران دەبارێت، ئەوا ژیانی سروشتی بە شێوەیەکی گونجاو دەجوڵێتەوە".
"کاریگەری شەڕ لەسەر خاک و سروشتی سوریا"
نالین عیسا ئاماژەی بەوەدا کە شەڕ کاریگەری گەورەی لەسەر خاک و ژینگەی سوریا هەبووە و وتیشی: هەرێمی ئێمە لە جزیرە کە خاکەکەی کشتوکاڵییە، ئەگەر هیچ نەچێندرێت و باران نەبارێت کارەسات دروستدەکات، هاوکات کشتوکاڵ ڕێگە بە زەوی دەدات خۆی نوێ بکاتەوە و لەهەموو لایەکەوە سوودی خۆی پێشکەشبکات، شەڕی سوریا کە لە ١٣یەمین ساڵیدایە کاریگەری نەرێنی و خراپی لەسەر خاک و سروشت هەبووە، هەموو جۆرە کیمیایی و چەک و تۆپ و تانکێک لە خاکی سوریا تاقی کرایەوە و زیانێکی زۆریان بە سروشت و خاک و خەڵک گەیاند.
"بڕینی دار تاوانە"
نالین عیسا، تیشکی خستە سەر بڕینی دار لە عەفرین بە دەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، کە بە تاوان دادەنرێت، لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: بڕینی دار و تاڵانکردنی سروشت، تاوانێکە دژ بە سروشت و ئیکۆلۆژی کە دەبێت بە قورسی ئەنجامدەرانی سزا بدرێن، چونکە ژیان بە بێ دار و سەوزایی دەوەستێت، بە گشتی جیهان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورەی پیسبوونی ژینگەیی دەبێتەوە و پلەی گەرمی زەویش بەرزدەبێتەوە، هەموو جۆرە توندوتیژی و بێڕێزییەک بە سروشت لە شەڕدا ئەنجام دەدرێت، کە دیارترین نموونەی عەفرینە لە ڕۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، هەزاران داری زەیتوون لە عەفرین بڕاوە بەبێ ئەوەی کەس دەنگ بکەن و سروشتی ئەو شارە لەلایەن ئەو چەتانەوە بە توندی تاڵان براوە، ئەو کەسانەی کە ئەو دارانە دەچێنن، وەک ئەوەی منداڵێک گەورە بکەن، دوژمن بە ئاسانی دێت و ئەو دارانە دەبڕێت و بازرگانیان پێوە دەکات، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەنگ بکەن و کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر بەو کردەوانە.
"ژینگە لە مەترسیدایە"
نالین عیسا ڕایگەیاند کە ئاسایشی ژینگەیی لە مەترسییەکی گەورەدایە و وتی: لەلایەکی دیکەوە بە پێی لێکۆڵینەوەی زانایان لە ساڵانی داهاتوودا ئەگەر ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت لە ڕووی نەرێنییەوە گۆڕانکاری گەورە لە سروشتدا ڕوودەدات و لە ئەنجامدا زیان بە مرۆڤ و ئاژەڵان دەگات، گەرمبوون دەبێتە هۆی نەمانی ئاو، ٥ شاری جیهان هەیە کە بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە مەترسی لەسەرە، بە تایبەتی بیلاد ئەلشام لە مەترسییەکی گەورەدایە، لە ساڵانی ڕابردوودا بە بارانێکی زۆر و پڕ لە دار و سەوزایی، بەڵام ئێستا وشک دەبێتەوە، ئاسایشی ژینگەیی لە مەترسییەکی گەورەدایە، نەک تەنها لەسەر وڵاتێک یان هەرێمێک، بەڵکو لە هەموو جیهاندا.
پڕۆژەکانی زیادکردنی دارو سەوزایی لە هەرێم
نالین عیسا دەربارەی پڕۆژەکانی زیادکردنی دار و چاندن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وتی: ئێمە وەک شارەوانی و ژینگە چەندین پڕۆژەمان خستە بەردەستمان بۆ چاندنی دار و زیادکردنی نەمام لە هەرێمەکە بە گشتی، جگە لە دارستانی مزگەوتەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ناوڕاستی ڕێگە و باخچەکاندا دار دەچێندرێت، لەلایەکی دیکەوە کاردەکەین بۆ پاککردنەوەی ڕووبەری پاشەڕۆ کە پیسبوونی ژینگە و زیانەکان کەم دەکاتەوە لە نێوان پڕۆژەکانی ئەمساڵدا چەندین پڕۆژەی جیاوازن، یارمەتیمان دەدەن بۆ پاراستنی ژینگەکەمان جگە لە کاری شارەوانی، چەندین کۆمەڵە هەن گرنگی بە ژینگە دەدەن و دەیپارێزن.
"خۆڵ و خاشاک گەورەترین دوژمنی ژینگەیە"
لە کۆتایی قسەکانیدا نالین عیسا باسی لەوە کرد کە خۆڵ و پیسی گەورەترین دوژمنی ژینگەن و وتی: کۆمەڵگە زیاتر لە جاران خەمی کشتوکاڵیەتی و دەزانێت کە هەرێم بە چاندنی دار و بەهێزکردنی بە ڕووەک، ئەرکی هەموو کەسێکە، ئێمە دەتوانین لە ڕێگەی ئەم دارەوە سوود لە ژینگە وەربگرین، دەبێت هەموو ئەو دارانەی کە لەلایەن شارەوانی و ڕێکخراوەکانەوە چێنراون، نەڵێن تەنیا کاری شارەوانییە و پێویستە هەموو لایەکی دەوروبەرمان گرنگی نەمام چاندن بۆ پاراستنی ژینگە بزانن، خۆڵ و خاشاک گەورەترین دوژمنی ژینگەیە، بۆ ئەوەی بەهۆی پاشەڕۆی کەڵەکەبووەوە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پیسبوونی هەرێم بگیرێت، دەبێت شوێنی فڕێدان لە شەقام و بەردەم ماڵەکان دیاری بکەن.