"گرتنی کاربۆن" وەک چارەسەر بۆ گۆڕانی کەشوهەوا پەنای بۆ دەبرێت

کارگەی گرتنی کاربۆن دیزاین کراوە بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن-CO2، کە دروست دەبێت و دەچێتە ناو هەواوە.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی کەشوهەوا کێشەیەکی ژینگەیی جیهانییە و هیچ گۆشەیەکی سەر گۆی زەوی لێی بێبەش نییە، بووەتە ناوەندی بابەتە هەنووکەییەکان و ناتوانرێت نکوڵی لێ بکرێت، وڵاتان دەبێت ملکەچی دەرئەنجامەکانی ئەو هەموو توێژینەوە و لێکۆینەوانە بن، کە کراون و بەردەوام دەکرێن، هەروەها ئەو ڕێگاچارەیانە بگرنەبەر کە کاربۆن لە بەرگە هەوای گۆی زەویدا کەم بکاتەوە.

 

کاربۆن چۆن کاردەکات؟

بە سوتاندنی سووتەمەنی وەک نەوت و گاز و خەڵوز بۆ دروستکردنی کارەبا، دووانە ئۆکسیدی کاربۆن، کە هۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوایە، بەرهەم دەهێنێت.

 

پڕۆسەی گرتنی کاربۆن زۆربەی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی بەرهەمهێنراو لە دەرچوون ڕادەگرێت، یان دووبارە بەکاری دەهێنێتەوە یان لە ژێر زەویدا هەڵیدەگرێت.

 

بۆچی گرتنی کاربۆن پێویستە؟

گرتنی وزەی کاربۆن بەشێکە لە پابەندبوونی حکومەتەکان بۆ لابردنی کاربۆن لە بەرهەمهێنانی کارەبادا بە تایبەتی.

 

وێستگەکانی هێزی گرتنی کاربۆن وەک بەشێک لە چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا دەبینرێن، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی وزەی ناوکی، و تەکنەلۆجیاکانی تری بە خێرایی گەشەسەندوو وەک هایدرۆجین.

 

بەریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی پەنا بۆ ئەم ڕێگەیە دەبات و ئاماژە بەوەکراوە بۆ ئەم کارە دروستکردنی هێڵی بۆری پێویستە، ئەوەش بە مەبەستی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ژێر دەریای باکوور بۆ کۆگا، بۆ ئەوەی نەچێتە هەواوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢١، بەریتانیا ٤٢٥ ملیۆن تۆن دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی بڵاو کردەوە. کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە بە نزیکەیی ٥٠٪ دابەزیوە، بەڵام بڕی دابەزینەکە کەمە بۆیە پێشنیاری گرتنی کاربۆنەکە کراوە.

 

حکومەتی بەریتانیا ئامانجێکی داناوە بۆ گرتنی ١٠ ملیۆن تۆن دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵێکدا تا ساڵی ٢٠٣٠ کە دەتوانێت پڕۆسەی پیشەسازی تر و پڕۆسەکەش زیاتر بکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، تاکە وێستگەی هێزی گرتنی کاربۆن لە ئێستادا کە کار دەکات لە ڕۆژئاوای کەنەدا دایە، بەڵام چەند وێستگەیەکی دیکەی گرتنی گازەکە کە هاوشێوەی ئەوانەی لە بەریتانیا پێشنیار کراون لە پەرەسەندندان، زۆربەشی لە ئەمریکا دان.