کوشتنی دۆلفینەکان هەڕەشە لەسەر ئیکۆسیستم دروستدەکات

١١مین دۆلفین لە کامبودیا بە مردوویی دۆزرایەوە، بەمەش کۆی ژمارەی دۆلفینە کوژراوەکان لە سێ ساڵی ڕابردوودا گەیشتە ٢٩ دۆلفین و کاریگەری لەسەر سیستمی ژینگەیی دروستدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

سندوقی جیهانی بۆ سروشتی کەمبۆدیا-WWF داوای لە دەسەڵاتداران کردووە چاودێرییەکانی شەو و ڕۆژ لە ناوچەکانی پاراستنی دۆلفینەکان زیاتر بکەن و ڕێگری لە ماسیگرتنی نایاسایی بکەن، چونکە لە ماوەی یەک هەفتەدا سێیەم تەرمی دۆلفینەکانی میکۆنگ ئیراوادی دۆزرایەوە.

 

ئەمەش ١١مین دۆلفین بوو کە ئەمساڵ بە مردوویی دۆزرایەوە و کۆی ژمارەی دۆلفینە کوژراوەکان گەیشتە ٢٩ دۆلفین، لە ڕاگەیەندراوێکیشدا

 

لە بەیاننامەیەکدا سندوقی جیهانی بۆ سروشت لە کامبۆدیا ڕایگەیاند کە دۆلفینەکە ڕۆژێک پێشتر لە نزیک کۆه ترۆنگ کە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە خوارەوەی ناوچەی کامپیی لە پارێزگای کراتی وڵاتەکە سووڕاوەتەوە، کە مێینەیەکی پێگەیشتوو بووە، درێژییەکەی ١٩٦سم بووە و تەمەنی لە نێوان ٧ بۆ ١٠ ساڵ بووە و کێشی نزیکەی ٩٣ کیلۆگرام بووە.

 

دوای ئەوەی بە مردووی دۆلفینەکە دۆزراوەتەوە، لەلایەن لێکۆڵەرانەوە دەرکەوتووە، کە بەهۆی قولاپی ماسیگرتنی هێڵی درێژەوە بریندار بووە و مردووە، چونککە چالاکییە نایاساییەکانی ماسیگرتن لە ناوچەکانی پاراستنی دۆلفینەکان زیاتر بووە و بووەتە هۆکاری لەناوچوونی دۆلفینی ئیراوادی لە کەمبۆدیا.

 

دۆلفینەکانی ئیراوادی (Orcaella brevirostris) بە بەشێک لە میراتی نیشتمانی زیندوو لە کەمبۆدیا دادەنرێت، کەمتر لە ٩٠ کەسیان لە ڕووباری میکۆنگ لە نێوان پارێزگاکانی کراتی و ستونگ ترێنگ دەژین.

 

بەپێی سندوقی جیهانی بۆ سروشت، وەرزی وشکەساڵی، لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا مانگی ئایار و کەمبوونەوەی ئاستی ئاو، وای لە دۆلفینەکان کرد پاشەکشە دەکەن بۆ حەوزە قووڵەکانی ناوچەی دۆلفینەکان، ئەمەش وایان لێدەکات کە لە ڕادەبەدەر بەرەو ڕووی ماسیگرە نایاساییەکان ببنەوە.

 

باس لەوەدەکرێت، کە ژیانی دۆلفینەکان کاریگەری گەورەی لەسەر ئیکۆسیستم-سیستمی ژینگەیی هەیە، مردنی دۆلفینەکانیش دەبێتە هۆی گۆڕان لە شەپۆلەکانی ئاو و زەوی و، ئەگەر ئەم ڕووداوانە بەردەوام بێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی دانیشتووان زیانیان پێدەگات و لەناو دەچن.