هیلالی بەپیت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی وشکەساڵییەوە وشکدەبێت

دانیشتووانی هیلالی بەپیت بەرگەی وشکەساڵی و ململانێی دەیان ساڵە و کەمبوونەوەی بارانبارین بەدرێژایی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات دەگرن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا سەرکردەکانی جیهان لە میسر بۆ لوتکەی کەشوهەوا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە ئاو و دابینکردنی خۆراک لەخۆدەگرێت، زۆرێک لە سەرانسەری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانتر ڕووبەڕووی قەیرانێک بوونەتەوە کە دەتوانێت سووتەمەنی زیاتری گێژاوی ناوچەکە بێت لەکاتێکدا کۆمەڵگەکان شەڕ لەسەر کەمبوونەوەی سەرچاوە ئاوییەکان دەکەن.

 

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: "گۆڕانکاری کەشوهەوا واقیعێکە لە عێراقدا" کە ڕووبەڕووی دەبینەوە،  عێراق پێنجەم وڵاتی جیهانە کە لە جیهاندا بەرکەوتەی لێکەوتەکانی گەرمبوونی جیهانە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی بارانبارین و شووتی و زریانی تۆز و خۆڵ.

 

بەرپرسان و شارەزایانی ئاو لە عێراق ڕایانگەیاندووە، بارانبارین درەنگتر باریووە بەبەراورد لە هەر سێ ساڵی ڕابردوو، وڵاتەکە بەشێکە لە هیلالی بەپیت، کە ناوچەیەک لە دەریای ناوەڕاستەوە تا کەنداو کە زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر کشتوکاڵی تێدا پەرەی سەندووە، بەڵام ئەمڕۆ عێراق زۆر کەمتر بەپیت بووە، چونکە بەهۆی سێ ساڵ کەمبوونەوەی بارانبارین و دەیان ساڵ ململانێ و کەمبوونەوەی ئاوی هەر دوو ڕووباری دیجلە و فورات، وێران بووە.

 

تورکیا لە ئێستا نزیکەی ٪٤٠ ڕووبەرەکەی ڕووبەڕووی بە بیابانبوون بووەتەوە مەترسی لەسەرە بۆ داهاتوو، وڵاتێک کە سەردەمانێک یەکێک بوو لە بەپیتترین و بەرهەمدارترین وڵاتەکانی ناوچەکە.

 

لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کە دیجلە و فورات ئاوەکانیان لێ دەڕژێت، بارانبارین تا مانگی ئەیلول بە ڕێژەی ٪٢٩ لە خوار تێکڕای سێ دەیەی پێشووەوە بووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا خراپتر بووە، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای کەشناسی تورکیا.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، نزیکەی ٪٩٠ ئەو بەرهەمانەی کە بە باران پێدەگەن، کە زۆربەیان گەنم و جۆن، لەم وەرزەدا شکستیان هێناوە.

 

 پێش ساڵی ٢٠٢٠ عێراق دەیتوانی نزیکەی ٥.٥ ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم بهێنێت، ساڵی ڕابردوو حکومەت ٢.١ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، ئێستا کێبڕکێ لەسەر ئاو، ناکۆکی و ململانێی نێوان پێکهاتە کشتوکاڵییەکان لە باشووری عێراق زیاتر دەکات، بە وتەی سەرکردە و بەرپرسانی عێراق.