دیاردەی ئەل نینۆ پلەکانی گەرما بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەرز دەکاتەوە

ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی مەزەندەی کردووە کە گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ و دیاردەی گۆرانی کەشوهەواوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی هۆشداری داوە کە پلەکانی گەرمای جیهان لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ٪١.٥ تێدەپەڕێنن، ئەگەری ٦٦٪ هەیە کە تێکڕای بەرزبوونەوەی ساڵانەی پلەی گەرمی ڕووی جیهانی لانیکەم لە ساڵێکدا تا ساڵی ٢٠٢٧ لە ١.٥ پلەی سەدی زیاتر بێت لە ئاستی پێش پیشەسازی.

 

گەڕانەوەی دیاردەی کەشوهەوای ئەل نینۆ، کە بریتییە لە گەرمبوونی ڕووی زەریای هێمن، تا کۆتایی ئەمساڵ ڕەنگە پلەی گەرمی جیهانی گەورەتر بکات و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە جەمسەری باکوور تا سێ هێندە خێراتر لە بەرزترین ئاستی بەرزببێتەوە، چونکە سەهۆڵەکە دەتوێتەوە توانای ڕەنگدانەوەی خۆر کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی گەرمی زیاتر لە هەموو شوێنێکی تر.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداریدا لەوەی ئەو گەرمییەی کە بەهۆی دیاردەی ئەل نینۆ و گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە هێناویەتییە ئاراوە، پلەی گەرمی جیهانی پاڵدەنێتە ئاستێکی نادیار و ئەمەش کاردانەوەی دوور مەودای دەبێت لەسەر تەندروستی، ئاسایشی خۆراک، بەڕێوەبردنی ئاو و ژینگە.