کارەساتە سروشتییەکان زیانیان لە ئابوری جیهان داوە

بەپێی خەمڵاندنێک، ساڵی ٢٠٢١ کارەساتە سروشتییەکان بڕی ٧٢ ملیار دۆلار زیانی ئابووریان لە جیهان داوە، هەروەها کارەساتە سروشتییەکانی بەدەستی مرۆڤ، بە بڕی ٧٥ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

تەنها لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بڕی ٧٢ ملیار دۆلار زیانی ئابوری بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانەوە بەر جیهان کەوتووە، دیاریکردنی ئەم بڕەش بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمپانیای بیمەی سویسری- Swiss Reبووە کە ئەمڕۆ، ٢ی ئاب بڵاوی کردووەتەوە.
 

بەرپرسی بیمەی کارەساتی سروشتی لە کۆمپانیا سویسرییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لە ڕووداوە توندەکانی کەشوهەوادا دەردەکەوێت، وەک لافاوێکی بەهێز لە ئوسترالیا و باشووری ئەفریقا.

 

ئەم زیانە ئابورییەکی بەر جیهان کەوتووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا بڕەکەی ٩١ ملیار دۆلار بووە،

 

سەرەڕای تۆمارکردنی زیانێکی ئابووری زیاتر لە کارەساتە سروشتییەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ (٩١ ملیار دۆلار)، هەروەها ئەو زیانە مرۆیایانەی لەلایەن مرۆڤەوە، وەک ڕووداوی پیشەسازی، ئەنجامدراوە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بە بەهای ٧٥ ملیار دۆلار تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا ٩٥ ملیار دۆلار بووە.

 

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە فریکوێنسی ئەو کارەساتانەی کە پێیان دەوترێت کارەساتی لاوەکی، وەک لافاو و زریان، بە بەراورد لەگەڵ کارەساتە گەورەکانی وەک بوومەلەرزە و زریان، لە سەرانسەری جیهاندا لە زیادبووندایە.

 

جێگای ئاماژەیە کە بیمەی زیانە ئابوورییەکان بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە کە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٥٠ ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ ٪٢٤ زیادیکردووە، بەمەش ساڵی ٢٠٢١ بووەتە چوارەم زۆرترین تێچووی کۆمپانیاکانی بیمە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە بۆ دابینکردنی قەرەبووی زیانەکان.