بێریڤان عومەر: پێویستە هەموو ڕۆژێک بۆ پاراستنی ژینگە بێت

بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی شارەوانی هەرێمی جزیرە لە ٥ی حوزەیران ڕۆژی جیهانی ژینگە، هێرشەکانی جینۆسایدی دژ بە سروشتی کوردستان و کێشە ژینگەییەکان و خاوەندارێتییەکەی هەڵسەنگاند.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ- ڕۆژی جیهانی ژینگە کە لەلایەن بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیری دەکرێت، لە ساڵی ١٩٧٣ەوە هەموو ساڵێک لە ٥ی حوزەیران یادیدەکرێتەوە، بێریڤان عومەر، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی شارەوانی هەرێمی جزیرە باسی لە هێرشەکانی سەر ژینگەی کوردستان و کێشە ژینگەییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و چۆنیەتی پاراستن کرد.

 

"نەک تەنها یەک رۆژ دەبێت هەموو ڕۆژێک بۆ پاراستنی ژینگە بێت"

بێریڤان عومەر ئاماژەی بەوەکرد، ڕاست نییە ڕۆژێک دیاری بکرێت بۆ پاراستنی ژینگە و وتی: هەموو جیهان ڕۆژی ژینگەی جیهانی بە شێوەی چالاکی پیرۆز دەکات، بەڵام تەنها ڕۆژێک بەس نییە بۆ پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژینگە دەبێت لەگەڵ شێوازی ژیانی ڕۆژانەماندا بگونجێت، ڕۆژی جیهانی ژینگە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ببێتە ڕۆژی بڕیاردان، چۆن دەتوانین ژینگەکەمان بپارێزین و لەو قەیرانانەدا بژین؟ هەروەها گرنگە کە ئێمە خۆمان وەک بەشێک لەو بابەتە ببینین و پێداچوونەوەی بۆ بکەین.

 

قڕکردنی سروشت و ژینگە لە کوردستان

بێریڤان عومەر باسی لەو هێرشانە کرد کە بە ئامانجی قڕکردن لە کوردستان ئەنجام دەدرێن و وتی: ئەو وڵاتانەی ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگە ڕادەگەیەنن و خەبات دەکەن، خۆیان سیاسەتی قڕکردن دژی سروشت و ژینگەی کوردستان پەیڕەو دەکەن، بەکارهێنانی چەک، بەتایبەتی چەکی کیمیایی کە سروشت وێران دەکات، ڕێگە بە هیچ شێوازێکی ژیان نادات، کاتێک ژینگە وێران دەبێت، پێویستە زیندوو بکرێتەوە، ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت ئەمڕۆ بڕیار لەسەر بەکارهێنانی پلاستیک بدەن هەنگاوی باشن، بەڵام کێشەی گرنگتر هەن، لە کاتێکدا کوردستان و هەرێمەکانمان ڕووبەڕووی شەڕێکی گەورە و کۆمەڵکوژی سروشت دەبنەوە، درەختەکان بە تەمەنێکی زۆر کۆنەوە لە عەفرین دەبڕدرێن و پێویستیان بە کاتێکی زۆرە بۆ گەشەکردن و ڕەگەکانیان، هەروەها ناوچەکانی پاراستنی میدیا لەبەرچاون کەلەوێ چٶن قڕکردن ڕوودەدات، ئەم ناوچەیە تەنها خاکی ژیانی مرۆڤ نییە، بەڵکو خاکی چەندین جۆری ئاژەڵ و ڕووەکە، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، ڕەنگە ڕووەکە سووتاوەکان دووبارە گەشە نەکەنەوە.

 

"باشترین و پاکترین شوێنەکان گوندە"

بێریڤان عومەر تیشکی خستە سەر بەکارهێنانی پلاستیک و پیسبوونی ناوچەکە و وتی: گرنگە بزانین چۆن لە پیسبوونی پلاستیک ڕزگارمان بێت، لە ئێستادا باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی بەرچاو پلاستیک بەکاردەهێنن و پیسبوونیشی لە زیادبووندایە، هەروەها ئەمە کێشەیەکە و ئەوەی تریان ئەوەیە کە پلاستیکەکان دەبنە هۆی چەندین نەخۆشی، هەروەها پێوەر هەیە بۆ بەکارهێنانی جۆرەکانی پلاستیک، کاتێک باسی کێشە ژینگەییەکان دەکەین لە جیهانێکدا کە چەندین قەیرانی تێدا گەشەیان کردووە، دەبینین کە ناوچەکەمان کەمترین کێشەی ژینگەیی هەیە، بەهۆی ئەوەی ناوچەکەی ئێمە، هیچ پێشکەوتنێک لە بواری پیشەسازیدا نەبووە و شێوازی ژیانی مرۆڤ لە ڕابردوودا ئەوە بووە کە لەگەڵ سروشتدا یەکگرتوو بوون، بەهۆی کۆمەڵگەوە، بە شێوەیەکی سروشتی پاشماوەکانیان وەرگێڕاوە و ئەمە تا ئێتاش لە گوندەکاندا ماوە، بۆ نموونە، ئەوان چەندین جار ئەو خۆراکانە دەبەخشن بە ئاژەڵ و پلاستیک، بۆیە پاشماوەکانیان زۆر کەمە، هەروەها ئەمە ئەو ڕێگایەیە کە ئێستا جیهان گفتوگۆی لەسەر دەکات، دەبێت ڕێگای ڕاست بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ بگیرێتەبەر.

 

ڕۆڵی ژنان لە چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکاندا

بێریڤان عومەر ڕایگەیاند کە کێشە ژینگەییەکان بە پەرەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵ چارەسەر دەکەن و وتی: ئەگەر بنەماکانی پاراستنی ژینگە لەبەرچاو بگرین، ئەوا لە داهاتوودا زاڵ دەبین بەسەر کێشەکاندا، زۆر گرنگە کە ئێمە ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی ژینگەدا لەبیر نەکەین، ژنان دەتوانن شتەکان بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە و بەپێی پێداویستییەکانی ماڵەوە بەکاربهێنن و پاشەڕۆ کەم بکەنەوە، زۆربەی ئەو پاشەڕۆیانەی کە ئەمڕۆ ڕوودەدات یان ئەندامییە یان (خۆراک) و نابێت زۆر بەکاربهێندرێت، قەیرانی ئابووری لە هەرێم پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت هەروەک چۆن ژنان لە ماڵەوە سیستمێکیان دروستکردووە، دەبێت هەوڵ بدەن کێشەی زبڵ چارەسەر بکەن، لە هەمان کاتدا، پێویستە سوود لە پلاستیک و پاشماوەکان وەربگرن و چەندین جار بەکاریان بهێنن.

 

"پێویستە ئاگاداری ژینگە بین"

بێریڤان عومەر لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: نابێت وەک ڕۆژی ئاهەنگ گێڕان لە ڕۆژی جیهانی ژینگە بڕواندرێت، بەڵکو ڕۆژی بڕیاردان و پێداچوونەوەیە، ئەوە ڕۆژی دیاریکردنی ئامانجەکانە کە ژینگە بەڕاستی بپارێزرێت، تەنها وەک ڕۆژی ئاهەنگ گێڕان نەبیندرێت، ئەگەر بمانەوێت ژینگە بپارێزین، دەبێت لە بڕیار و کردارەکانماندا ڕاست بین، ئەو وڵاتانەی کە ئەو ڕۆژە ئاهەنگ دەگێڕن و ژیانی خەڵک لە دژی وێران دەکەن دوورن لە ژینگەناسی، ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێت ژینگە بپارێزن دەبێت هەڵوێستێک بگرنەبەر دژی ئەو جەنگەی کە کاریگەری لەسەر ژینگە هەیە، چەندین پرۆژە هەیە کە دەمانەوێت جێبەجێ بکەین بەڵام هەموو ئەمانە بەهۆی هێرشەکانی سەر هەرێم ڕاگیران.