قارچکە مشەخۆرەکان بۆ سوڕی ژیان گرنگن

قارچکە مشەخۆرەکان کە لەسەر دارە مردووەکان دەژین، بەهۆی لێکچوونیانەوە بە "کلکی قەل" بەناو دەکرێن و پێکهاتەیەکی گرنگن بۆ سوڕی ژیان.

ناوەندی هەواڵ

 

جاسی دراکولیچ، پزیشکی نەخۆشییەکانی ڕووەکە، لەسەر قارچکێکی مشەخۆری سەر دارەکان دەڵێت: من بە تەواوی بە سەرسوڕهێنەریان دەزانم"، ئەو قارچکانە ئەگەرچی لە ڕووی ڕەنگ و شێوەیانەوە ڕازاوە نین، بەڵام ئەو پزیشکە بە جوانیان دەبینێت و ئاماژە بەوەدەکات کە ناو و لێکۆڵینەوەی پێویست لەسەر جۆرەکانی قارچک بوونی نییە.

 

جاسی هەوڵ دەدات زانیاری لەسەر ئەو قارچکانە بڵاوبکاتەوە کە بە قەدی ڕووەک و ئاژەڵەکانەوە و پێویستیان بە پاراستن هەیە، دەشڵێت: ئەوانە لە باخچەکاندا زۆرن، بەڵام تا دەست نەکەین بە لێکۆڵینەوە لەسەریان، قەدری ئەوە نازانین کە چەندە باون و چەندە جوانن.

 

ئەم جۆرە قارچکە بەهۆی لێکچوونیان لەگەڵ کلکی قەل بە "turkey tail" ناسراون، سەر بە پۆلی قارچکی ساپرۆفایتییە، کە لە دارە مردووەکان یان ماددە خراپبووەکانی تر دەخۆن و مشەخۆرن، بەڵام ژیان لەسەر زەوی و ژینگە زۆر گرنگن، پزیشکەکە دەڵێت: قارچکی ساپرۆفیتیک هێشتا زۆر کەم لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و کەم باون".

 

جاسیی پزیشک دەڵێت: "لە بەریتانیا فۆبیای زۆر بەرامبەر بە قارچک هەیە، خەڵکێکی زۆر لە قارچکی ژەهراوی دەترسن، بەڵام ئەگەر هەموو ئەو جۆرانەی کە لە سروشتدا دەدۆزرێتەوە، نەخورێت، ئیدی مەترسی دروست ناکات"، تەنها بەشێکی زۆر کەم لە هەزاران جۆری قارچک لە جیهاندا دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشی لە ڕووەک و ئاژەڵدا، زۆرینەی ڕەهایان بێ زیانن و زۆرجاریش سوودبەخشن.

 

قارچکی ساپرۆفیتیک خۆراک بۆ گیانلەبەرە کێوییەکان دابین دەکات، یارمەتی ڕووەکەکان دەدات ئاو و ماددە خۆراکیەکان هەڵبمژن و ماددە ئۆرگانییە مردووەکان هەڵدەوەشێنن، جۆرەکانی تری قارچک لەسەر ڕەگی دار و ڕووەکەکان گەشە دەکەن و تۆڕێکی فراوانی ژێر زەوی پێکدەهێنن کە یارمەتی خۆراکدانی دارەکان دەدات.

 

پێدەچیت زیاتر لە ٢٥ هەزار جۆری قارچک هەبێت، بە مەزەندەکردن دوو ملیۆن جۆری قارچک - زیاتر لە ٪٩٠ی هەموو قارچکەکان - هێشتا لەلایەن زانستەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراوە.

 

سەرچاوە: بی بی سی