قەیرانە جیهانییەکان کاریگەری دەکەنە سەر ئەفریقا

ململانێکانی ناو ئەفریقا و دەرەوەی ئەفریقا لە ساڵی ٢٠٢٢دا کاریگەرییان لەسەر کیشوەرەکە هەبووە، دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی سەخت کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵبژاردن، کودەتا، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و کەشوهەوای توند هەندێک لە ڕووداوە سەرەکییەکان بوون کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە سەرانسەری ئەفریقا ڕوویاندا، شارەزایان دەڵێن، ئەو کێشانەی کە لە هەزاران کیلۆمەتر دوورن وەک  گۆڕانی کەشوهەوا و شەڕی ئۆکرانیا، بۆ کیشوەری ئەفریقا وێرانکەر بوون.

 

کیڤن موگێنیا، ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی خۆراک بۆ ئەفریقا لە کۆمپانیای مێرسی کۆرپ کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی نێودەوڵەتییە، وتی قەیرانی کەشوهەوا "یەکەم و سەختترین" ئەفریقا دەگرێتەوە، کیشوەرەکە کە ٥٤ وڵات و یەک ملیار و ٣٠٠  ملیۆن کەسی تێدایە، ڕووبەڕووی "قەیرانی خۆراکی جیهانی کارەساتبار" بووەتەوە کە خراپتر دەبێت ئەگەر مامەڵەی دروست لەگەڵ دۆخەکە نەکرێت.

 

بەپێی وتارێکی سیاسەتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، بەهۆی ئەوەی کەمتر لە سەدا یەک زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ ئاودێری لە کیشوەرێکدا کە یەک لەسەر سێی وشکەساڵی جیهانی دەناڵێنن، جووتیارانی ئەفریقا بەرکەوتەی بارانبارینی ناڕێک و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی دەبن.

 

کاریگەرییە کوشندەکانی بارودۆخی کەشوهەوای توند لە قۆڕنی ئەفریقا گەورەتر دەبن، خراپترین وشکەساڵی لە ماوەی دەیان ساڵدا کە پێنجەمین وەرزی بارانبارینی شکستخواردووی لە کینیا و سۆماڵ و ئەسیوپیا بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاریگەری لەسەر نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس دروستکردووە.

 

لە نەیجیریا یەک ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی ژێرئاوکەوتووە، دوای خراپترین لافاو لە ماوەی دە ساڵدا کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسی ئاوارە کردووە و بەرهەمەکانی لەناوبردووە کە پێشتر لە هەندێک ناوچەدا بەهۆی درێژخایەنی ململانێکانەوە تێکچوو بوون.

 

بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا کاریگەرییەکی توندی لەسەر وڵاتانی ئەفریقای ژێر سەحرا هەبووە، کە بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ  ٢٠٢٠ ڕیژەی ٪٤٤ گەنمەکانیان لە ڕووسیا و ئۆکرانیا هاوردە کردووە.

 

ململانێی چەکداری لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا گەورە بوو، بەتایبەتی لە سۆماڵ، نەیجیریا، مۆزەمبیق، بورکینافاسۆ و مالی، توندوتیژییە توندڕەوەکان هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی زیاتری لە وڵاتانی دیکەدا هەبوو، بەتایبەتی لە ناوچەی ساحلی ڕۆژئاوای ئەفریقا.