لە گوندەکانی شەنگال دار دەچێندرێت
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٤ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بە ئامانجی دووبارە سەوزکردنەوەی شەنگال، تاژێ لە گوندەکاندا داری چاند.
شەنگال
شەنگال بە چیا بەرزەکانییەوە شکۆی خۆی هەیە، هەموو شوێنێک بەهۆی فەرمان و کۆمەڵکوژییەوە جوانی چیا و دەشتەکانی لەناوچووە، ژنانی شەنگال کە لە هەشت ساڵی ڕابردوودا لەسەر بیرۆکەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ژینگەیی و ئازادیی ژنان خۆیان ڕێکخستووە، فێری تێکۆشان دژی هەموو سەختییەکانی ژیان بوون، ژنانی ئێزدی بە پەروەردەی خۆیان ناسێنران و گەرمای ئازادی دووبارە دڵیانی زیندوو کردەوە، بەم شێوەیە خەسڵەتە هاوبەش و پێکەوەییەکانیان زیندوو دەکەنەوە و شەنگالی پیرۆز بنیاد دەنێنەوە.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ ٤ی نیسان، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامانجی جوانکردن و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دەستیان بە چاندنی دار کرد لە گوندەکانی شەنگال و ژنان هەوڵدەدەن لە هەموو شوێنێک دار بچێنن.
یەکێک لەو گوندانەی کە هەڵمەتی نەمام چاندنی تێدا کرا گوندی خانەسوری سەر بە شارەدێی سنونێ بوو، دار میوەی وەک هەنجیر و هەنار و زەیتون چێندران، ئەو هاوڵاتیانەی داریان چاند داوایان لێکرا هیوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بخوازن.
ت.پ