٪٧٠ی هاوسەنگی سروشتی لەناوچووە

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی جیهانی پاراستنی سروشت، لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ٧٠٪ی دانیشتوانی سروشتی لەناوچوون، داواشكراوە هەنگاوی بەپەلە بنرێت بۆ پاراستنی سروشت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

جەنگ و ماددە کیمیاییەکان، پاشماوە، کارگەکان و چەندین هۆکاری تر هاوسەنگی سروشت تێکدەدەن. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن دامەزراوەی جیهانی پاراستنی سروشت- WWFو کۆمەڵەی ئاژەڵناسی لەندەن-ZSL ئامادەکراوە؛ لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گیانلەبەرە کێوییەکان بە ڕێژەی ٪٦٧ کەمی کردووە.

 

ڕاپۆرتەكە دوو ساڵ جارێك بڵاودەكرێتەوە، ئەو وێرانكارییە دەردەخات كە چالاكییەكانی مرۆڤ لەسەر سروشت دروستیدەكات. تیشک خراوەسەر ئەو ڕەوتانەی کە کار بۆ جۆرە زیندووەکان و پاراستنی هەسارەکە دەکەن و داواش کرا کە بەپەلە دەستبکرێت بە کار بۆ ڕاگرتنی لەناوچوون و لەدەستدانی سروشت.

 

ژمارەی دانیشتوانی سروشتی دوو لەسەر سێ کەمیکردووە

بە پێی ڕاپۆرتەکە؛ ئاوی شیرین لە ساڵی ١٩٧٠ەوە بە ڕێژەی ٪٨٣ کەمیکردووە. لە ئەوروپا ژیان لە سروشتدا بە ڕێژەی ٪١٨ کەمیکردووە، ڕاپۆرتەكە دەریدەخات لە ئەفریقا كە ٪٧٠ی سەرچاوەكانی بژێوی لە سروشتەوەیە، لە ساڵی ١٩٧٠ەکانەوە تا ئێستا دوو لەسەر سێی ژمارەی دانیشتوانی ژیانی سروشتی كەمبووەتەوە.

 

بەم پێیە، نیوەی مەترسی لەسەر سروشت بەهۆی لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون و ئاستەنگ لەبەردەم کۆچکردن ڕوودەدات. پێوەرەکانی هەسارەی زیندوو-LPI کە بەدواداچوون بۆ جۆرەکانی ئاژەڵ و باڵندە و ماسی و هتد دەکات، باس لەوە دەکات کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە بەڕێژەی ٪٦٩ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

 

"لە دوو لاوە ڕووبەڕووی قەیرانی گۆڕانکاری سروشتی دەبینەوە"

لە ڕاپۆرتەکەدا گۆڕانی سروشت و لەناوچوونی جۆرەکانی ئاژەڵ تەنیا کێشەی ژینگەیی نین، بەڵکو بە کێشەی گەشەکردن و ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بەناوکراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "وڵاتە پیشەسازییەکان بەرپرسن لە تێکچوونی سروشت، بەڵام وڵاتانی تازەپێگەیشتووی جیهان زۆرترین کاریگەرییان لەسەرە،  هەوڵدان بۆ پاراستنی سروشت پێویستە بۆ تەندروستی هەموو مرۆڤەکان. شتێک هەیە کە دەتوانین بیکەین بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئەرێنی. بەڵگەکان لەوێدان، دەبینین بەهۆی بەکارهێنانی دڕندانە لە سامانە سروشتییەکان، جۆرە زیندووەکان بەرەو نەمان دەچێت و ئێمە تووشی قەیرانی گۆڕانی وەرزەکان دەبین. هیچ کێشەیەک بە شێوەیەکی جددی باس ناکرێت تا ئەو کاتەی زانایان ئەم بارودۆخە بەپەلەیانە بە دوو بابەتی جیاواز نەبینن".

 

"پێویستە سیاسەتی نوێ هەبێت"

ڕاپۆرتەكە دەریدەخات كە هۆكاری سەرەكی نەبوونی سروشت دەگەڕێتەوە بۆ گەشەپێدان و كشتوكاڵ، ئیستغلالكردن، داگیركردنی داگیركەران، پیسبوون، گۆڕانی وەرز و نەخۆشی، تێكچوونی شوێنی نیشتەجێبوون.

 

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا،COP15  لەپێناو گفتوگۆ لەسەر لوتکەی جۆراوجۆری زیندوو لە مۆنتریاڵ کۆدەبنەوە، سەرکردەکانی وڵاتان ڕاپۆرت لەبارەی گۆڕانی کەشوهەوا و سروشت ئامادە دەکەن وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٥ی پاریس بۆ پاراستنی سروشت، هەروەها بەمەبەستییان دابینکردنی خۆراک و دەرمان و ئاوە و داوا لە حکومەتەکان کرا سیاسەتی نوێ جێبەجێ بکەن.

 

وەرگێڕان: نوژنها