ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕەنگە چینی ئۆزۆن لە دەیان ساڵدا بگەڕێندرێتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، کرداری مرۆڤ بۆ ڕزگارکردنی چینی ئۆزۆن بە هیواوە کاری کردووە و لەوانەیە لە ماوەی چەند دەیەیەکدا چاک ببێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی لەساڵی ١٩٨٧ بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی ئەو ماددە کیمیاییە زیانبەخشانەی کە زیانی بە چینی ئۆزۆن گەیاندووە، سەرکەوتوو بوو.

 

چینی ئۆزۆن، بەشێکی باریکە لە کەشوهەوای زەوی کە زۆربەی تیشکی سەرووبنەوشەیی لە خۆرەوە هەڵدەمژێت و کاتێک کەم دەبێتەوە، کە ئەم تیشکدانە دەتوانێت بگاتە ڕوو، زیانی شاراوە بۆ مرۆڤ و شتە زیندووەکانی تر دروست دەکات.

 

تیشکی سەروو بنەوشەیی دەتوانێت زیان بە "دی ئێن ئەی" بگەیەنێت و ببێتە هۆی سووتانەوەی خۆر، مەترسی درێژخایەنی کێشەکانی وەک شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات.

 

چینی ئۆزۆن لە ١٩٧٠کاندا دەستیکرد بە کەمبوونەوە، کونێکی کەلێن لە چینەکە لە ساڵی ١٩٨٥ لەلایەن زانایانەوە دۆزرایەوە، دوای دوو ساڵ، پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریال لەگەڵ ٤٦ وڵات واژۆکرا کە بەڵێنیاندا ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان دەرنەهێنن.

 

ڕێکەوتنەکە دواتر بوو بە یەکەم پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەدەستهێنانی پەسەندکردنی جیهانی و نزیکەی ٩٩٪ی ماددەی قەدەغەکراوی ئۆزۆن ئێستا بەرەو تەواو بوون دەچێت و بەکارنایەت.

 

کونی ئۆزۆنی ئەنتارکتیکا تا ساڵی ٢٠٠٠ بەردەوام بوو لە فراوان بوون، پاشان ناوچەکە و قوڵاییەکەی بە هێواشی بەرەو کەمبوونەوە چوون، ئێستا ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپاوە ئامادەکراوە، دەڵێت پڕۆتۆکۆڵی مۆنتریال وەک هیواخواز کار دەکات، "ئەگەر سیاسەتەکانی ئێستا بپارێزرێت، چینی ئۆزۆن دەگەڕێتەوە بۆ بەهای ساڵی ١٩٨٠ و پێش دروشتبوونی کونی ئۆزۆن.