تێکچوونی ژینگە گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگە لە پاراستنی ژینگەدا دەردەخات

مەنال یەحیاوی، سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی کولتووری و زانست، جەختی لە گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی لە پاراستنی ژینگە کردەوە، داوای هاوکاری کرد بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی.

نەزیهە بوسعیدی 

 

تونس- لە دوای ساڵی ٢٠١١ بارودۆخی ژینگەیی لە تونس تێکچوو و پاکوخاوێنی شارەکان و ژینگەی گشتی بوو بە پرسێکی لاوەکی، ئەمەش وایکرد هاوڵاتیان لە ترسی کارەساتی تەندروستی لەو وڵاتە هاواری ترس و دڵەڕاوکێ بەرزبکەنەوە.

 

تێکچوونی بارودۆخی ژینگەیی وایکردووە کۆمەڵگەی مەدەنی ناوبەناو هەڵمەتی پاککردنەوەی بەرفراوان ئەنجامبدات، هاوشێوەی ئەوەی کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی کولتووری و زانست دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە شاری بنزرت بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی پاکوخاوێنی ئەنجامیدا.

 

"کۆمەڵەکە کار لەسەر بەهێزکردنی منداڵ و ژنان دەکات"

مەنال یەحیاوی، سەرۆکی کۆمەڵەی نیشتمانی بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی کولتوور و زانست، ڕایگەیاند، کۆمەڵەکە کار لەسەر ١٧ ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام و ئامانجی ژینگەیی هەروەها لەسەر بەهێزکردنی منداڵ و ژنان دەکات، کۆمەڵەکە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کاردەکات بۆ سوودوەرگرتن لە چالاکیی ڕۆژی جیهانی پاکوخاوێنی، وتی: ئێمە ئێستا ڕۆژی پاکوخاوێنی نیشتمانی لە تونس پیرۆز دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین عەقڵیەتەکان بەرامبەر بە ژینگە بگۆڕین، بەمەبەستی فراوانکردنی بواری بەرژەوەندی، دۆسیەکانمان پێشکەش بە وەزارەتی ژینگە کرد کە ستراتیژی کاری هاوبەشی لەخۆگرتبوو بۆ ماوەی ٥ساڵ، کۆمەڵەکە لەگەڵ زۆرێک لە کۆمەڵەی دیکە لەم بۆنەیەدا کاریان کردووە وەک پاککردنەوەی چەند شوێنێک کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر کرا.

 

مەنال یەحیاوی وتیشی: ئامانجی کۆمەڵەکە ژینگەپارێزییە و دروشمی پاکوخاوێنی بەشێکە لە ئیمان، بەڵام ئێمە دەمانەوێت کولتوور و زانست چاک بکەینەوە بۆ ئەوەی کوالیتی ژیانێکی باشترمان هەبێت لە تونس، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆمەڵەکە باوەڕی بە بەشداریکردن لە تونس و لێهاتوویی زۆر هەیە، و هاوکار دەبێت بۆ دابینکردنی زیادکردنی کاریگەرو دەبێت ستراتیژییەکی ڕوونیان هەبێت بۆ ئەوەی ژینگەیەکی تەندروست هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵەکە بە هاوبەشی لەگەڵ پێکهاتە تەندروستی و پەروەردەیە پەیوەندیدارەکان سەردانی زۆرێک لە خوێندنگەکانیکردووە و وۆرک شۆپیان بۆ پەروەردەکردنی خوێندکاران سەبارەت بە گرنگی ژینگەیەکی تەندروست لە بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتردا سازکردووە، ژینگە تەنها پیسی و پاشماوە نییە، بەڵکو وۆرک شۆپی پەروەردەکردنی خوێندکاران لەسەر گرنگی ژینگەیەکی تەندروست لە بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتردا لەوەش گشتگیرترە، لە لێواری ساڵی ٢٠٢٥داین و هێشتا ئەو کارە ناکەین و ڕیزکردنی هەڵبژێردراو دەکەین و پاشماوەکان ڕیسایکل ناکەین، لەکاتێکدا گروپە گەنجەکە بێکارن.

 

"کۆمەڵەکە کاری کردووە بۆ بەهێزکردنی ئابووری هەندێک لە ژنە دەستڕەنگینەکان"

سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵەکە لە بەهێزکردنی ژنان، مەنال یەحیاوی دووپاتی کردەوە کە کۆمەڵەکە کاری کردووە بۆ بەهێزکردنی ئابووری هەندێک لە ژنە دەستڕەنگینەکان و دابینکردنی لێهاتوویی بۆیان بەمەبەستی یارمەتیدانی ژنان بۆ دەرچوون لەو وێنایە چەقبەستووەی کە کۆمەڵگە بۆیانی کێشاوە، بەتایبەتی کە زۆرێک لە ژنان بیرۆکەیان هەیە و بەڵام دوودڵن لە هەنگاونان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا مەنال یەحیاوی ئاماژەی بەوەکرد، ژنان بەو پێیەی پایەی خێزانن بەدەست چەندین ناڕەحەتیەوە دەناڵێنن، هەروەها لە هەموو بوارەکاندا بەدەست توندوتیژی خێزانی و چەواشەکارییەوە دەناڵێنن بە مەبەستی دوورخستنەوەیان، هەروەها بابەتی بێدەنگ هەیە کە دەبێت چارەسەر بکرێن بۆ کەمکردنەوەیان بۆ نموونە کۆمەڵەکە حەزی لە پەروەردەکردنی دایکان بوو سەبارەت بە گرنگی چاودێریکردنی منداڵەکانیان و ئاراستەکردنیان بەرەو خوێندن لە زۆرێک لە پسپۆڕییەکان جگە لە فێرکردنی پیشەکان کاتێک خوێندنگەبەجێدەهێڵن.