بەهۆى ئاگرکەوتنەوە ٢٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا
ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەى، ساڵانە چەند جارێک دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەى کوژاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنیان کارێکى زەحمەتە هاوکات زیانێکى زۆر بەسروشت و ژینگەى کوردستان دەگەیەنێت.
ڕووداوى ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەى، ساڵانە چەند جارێک دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەى کوژاندنەوە و کۆنترۆڵ کردنیان کارێکى زەحمەتە هاوکات زیانێکى زۆر بەسروشت و ژینگەى کوردستان دەگەیەنێت.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار ئاگرێکى بەرفراوان لە سنورى نێوان قەزاى قەرەداغ و ناحیەى سەنگاو لە شاخى سەگرمە /گێڵاناوە کەوتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانى خاڵى وەزیارە بەهاوبەش لەگەل ئاگرکوژێنەوەى قەرەداغ و سەنگاو گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە توانیان لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگەرەکە، زەرەر و زیانى ئاگرەکە ٢٠ دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى و سوتان و زیانى زۆر بە سروشتى ناوچەکە گەیشتووە .
ئەوەشخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوەو بەدواداچون سەبارەت بە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بەردەوامە.