بە نامە بڵاوکردنەوە هۆشیاری پاراستنى ئاو و بەفێڕۆنەدانى ئاو دەدرێت
بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییەکانى هەڵەبجە – سلێمانى نامەیەکی تایبەت ماڵ بە ماڵ بڵاودەکاتەوە، کە پرۆشەرێکی تێدایە تایبەت بە پاراستنى ئاو و بەفێڕۆ نەدانى.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە باخی گشتى هەڵەبجە، بۆردى ڕێکخراوە ژینگەییەکانى هەڵەبجە- سلێمانى کە تایبەتە بە پاراستنى ژینگە و ئاو ، هەڵمەتێکیان بە بڵاوکردنەوەى ١٠٠٠ هەزار نامە بەسەر ماڵەکانى هەڵەبجەدا بە مەبەستى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتیان لە بە فیرودانى ئاو دەستپێکرد.
عمر ئەبوبەکر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بەوەدا: ئاو لە ئاستى جیهانىدا لە بەردەم مەترسیدایە و هەرێمى کوردستانیش بێبەش نییە لەم مەترسییە، ئێمەش وەک تۆڕی ڕێکخراوە ژینگەییەکان لە هەڵەبجە و سلێمانى، لە هەوڵداین هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە.
هەروەها وتیشی: هەندێک هەوڵ هەیە کۆمەڵگە لێی بەرپرسیارە، بۆ نمونە پاراستی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، چونکە تاوەکو ئیستا ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی کەمبووەتەوە، سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەکەیان وتیشی وردەکاری بەفێڕۆدانى ئاومان خستووەتەڕوو بۆ هاوڵاتیان، داواکاریشین هەوڵاتیان وریا ببنەوە لە بەفێڕۆدانی ئاو.
ئەم پرۆژەیە لە سلێمانى و هەڵەبجە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت، تا زۆرترین پەیامم بگەیەننە هاوڵاتیان.
ت.پ