ژیان
-
"پێویستە ژنان لە ئاست توندوتیژییەکاندا بێدەنگ نەبن"
کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لە هەڵکشاندایە و ڕێکخراوەکانی ژنانیش بێدەنگن لە ئاستیدا، ئەندامێکی یەکێتی ژنانیش دەڵێت: سەرەوەر نەبوونی یاسا وایکردووە ڕێکخراوەکانی ژنان بێدەنگ بن.
-
بێریڤان یونس: شۆڕش ژنانی لە پۆڵا بونیادنا
بێریڤان یونس، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی کۆنگرەی ستار باسی یەکەم ئەزموونی خۆی لە شۆڕشدا کرد و وتی: لەگەڵ خەباتی ئێستادا هەوڵدەدەین مافەکانی ژنان لە دەستووری سووریا مسۆگەر بکەین و شۆڕشەکە بکەین بە جیهانی.
-
نەژبیر بە قاچی دەستکردەوە: گرنگ ئەوەیە کە ئێمە خۆمان ڕادەست نەکەین
نەژبیر محەمەد ئیسماعیل، کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە شەڕی دژ بە داعش لە کاتی چارەسەرکردنی بریندارەکاندا قاچی لەدەستدا، ئێستا بە قاچی دەستکردەوە لەگەڵ مانگی سووری کوردی قاچی دەستکرد دروست دەکات.
-
کرمی ئاوریشم بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی بە باشی بەرهەم ناهێنن
ئەو ژنانەی بە بەخێو کردنی کرمی ئاوریشمی بژێوی ژیانیان لە ناوچەی پاسوری ئامەد دابین دەکەن، دەستیان بە کۆکردنەوەی بەرهەمی ٤٠ ڕۆژەیان کردووە، ئەڤین ئۆزگین باسی لەوەکرد، پلەی گەرمی هەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر کابینەکان هەیە.
-
دایکێک دۆخی منداڵەکەی دەیگەیەنێتە ئاستێکی چاوەڕوان نەکراو
ژنێک لە پێناو باشترکردنی دۆخی منداڵەکەی ڕێڕەوی ژیانی و بواری کارکردنی دەگۆڕێت و دەڵێت "منداڵەکەم منی گەیاندە ئەم ئاستەی ئێستام و بووە پاڵپشتییەکی سەرەکی بۆ گەیشتم بە ئامانجەکانم".
-
"تاڵیبان ناتوانێت ڕێگری لە خوێندنمان بکات"
تاڵیبان جارێکی تر قوتابخانەی کچانی داخست و دوو لە قوتابیانی ئەو قوتابخانانە دەڵێن: تاڵیبان ناتوانێت ڕێگری لە خوێندنمان بکات، لە ماڵەوە دەخوێنین و بەردەوامین لە خوێندن.
-
کشتوکاڵ سەرچاوەی داهاتە بۆ ژنانی ئاوارە لە کامپەکانی پەنابەران
بارودۆخی جەنگ و ئاوارەبوون ڕێگری لە خەڵکی ئیدلب نەکرد لە گرنگیدان بە چاندنی گوڵ، بۆ ئەوەی گوڵ وەک ئاسوودەییەکی دەروونی و سەرچاوەی داهات بۆ ژنانی ئاوارە لە کامپەکانی پەنابەران بمێنێتەوە.
-
ئامال سەعید ئاغا: ژنانی فەڵەستینی دوو جار ئازار دەچێژن
ڕاستی ژنانی فەڵەستینی چ لە ناو فەلەستین بێت یان لە دەرەوەی وڵاتەکەیان ئاڵۆزە، لە بەرامبەردا ژنان دەیانەوێت ناسنامەی خۆیان بەهێز بکەن.
-
ژنانی عەفرین سوورن لەسەر بەرخۆدان
ژنانی هەرێمی عەفرین کە لە کانتۆنی شەهبا دەژین بەهۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە توڕەیی و کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی شام دەربڕی و ڕایانگەیاند کە بەرخۆدان دەکەن.
-
بارودۆخی شەهبا ئاماژە بە کارەساتێکی ڕاستەقینە دەکات لەژێر گەمارۆدا
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هۆشداری دەدات لە دەرئەنجامی کارەساتبار ئەگەر حکومەتی شام بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی ناوچەکە.
-
دیاردەی کاری منداڵان لە ئێران تەشەنە دەستێنێت
دیاردەی کاری منداڵان لە ئێراندا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە شێوەی بەکارهێنانی منداڵان لە هەر جۆرە کارێکدا توندتر دەبێتەوە، ئەمەش لە منداڵییان بێبەش دەکات و ڕێگری لە توانای چوونە قوتابخانەیان دەکات.
-
هەژاری و ئاوارەیی ژنانی ئیدلب ناچاری لەباربردنی منداڵ لە ماڵەوە دەکات
سەرەڕای مەترسییەکان بەهۆی هەژاری و ئاوارەی و گرانی تێچووی نەشتەرگەری، ژنان لە شاری ئیدلب پەنا بۆ لەباربردنی منداڵ لە ماڵەوە دەبەن.
-
"دیاردەی هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت کوشتنی ژنانی زیاتر کردووە"
بەهۆی ناهۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگە زۆر جار دەست دەبەن بۆ بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت، لە کاتێکدا یاسا هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان، پارێزەرێکیش دەڵێت: دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کوشتنی ژنانی زیاتر کردووە.
-
بە پەروەردەکردن ژنان ئاشنای مافەکانیان و مێژووی خۆیان دەبن
بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەدا، ئەکادیمیای شەهید هیزل ڕزگار خەبات دەکات لەپێناو پەروەردەکردنی ژنان و ناساندنیان بەخۆیان و مافەکانیان لە کۆمەڵگەدا.
-
ئەو ژنانەی گەڕاونەتەوە شەنگال: پێکەوە ژیان بنیاد دەنێین
ئەو خێزانانەی خەڵکی گوندی سیبا لە شەنگال کە گەڕاونەتەوە سەر خاکی خۆیان، خۆشحاڵی خۆیان بە گەڕانەوەیان دەربڕی و بە گوتەی "بەیەکەوە ژیان بنیاد دەنێین"، بانگەوازی بۆ گەڕانەوەی کۆمەڵگەی ئێزدی دانیشتووی ناو کەمپەکان بەرەو شەنگال دەکەن.
-
لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە هەڕەشە لە هونەرمەندان دەکرێت
گروپە سەلەفی و کۆنەپەرستەکان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان هەڕەشە لە چالاکوانان و هونەرمەندان دەکەن و ئاسەوار و شوێنەوارە هونەرییەکانی ناو شارەکان لەناو دەبەن.
-
ژنانی گوندی جارودیێ بە هەرەوەزی ژیان بەڕێدەکەن
لە گوندی جارودیێ لە دێرک، یەکێک لە گوندە کۆنەکان کە بە سروشت و سەرچاوە جوانەکەی ناسراوە، ژیانی کۆمەڵایەتی لەلایەن ژنانەوە دروستکراوە.
-
٣٠ ساڵ خەبات: بەرخۆدان تا کۆتایی
خانێ ئیزەر، کە تەمەنی ٩٥ ساڵە، شوێنی خۆی لە هێڵەکانی پێشەوەی بەرخۆدان لە دژی هەوڵی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی مەخموور گرتووە و باسی ۳۰ ساڵەی بەرخۆدانی ژنان دەکات.
-
کێشەکانی ژنانی بێ هاوژین بۆ سەربەخۆبوون
ژنانی بێ هاوژین بۆ ئەوەی سەربەخۆ بن، دەبێ لە ڕێگەی هەفتخان ڕۆستەمەوە تێپەڕن، جیا لە یاسا و دابونەریتی کۆمەڵگە، پێویستە پابەندی بنەماکانی بنەماڵەش بن.
-
ژنانی حیجاب پۆش دژی ئەوەن کە ناچار بکرێن حیجاب بپۆشن
گوشارەکانی سەر حیجابی ناچاری لە ئێران بەردەوامە، بەڵام ئەوەی دیارە پشتیوانی ژنانی حیجابە بۆ ئەو ژنانەی کە دژی حیجابی ناچارین.