ڕۆژی جیهانی کرێکاران... ڕۆژێک بۆ ژنانی کرێکار
ڕۆژی جیهانی کرێکاران بۆنەیەکە بۆ ڕێزلێنان لە چینی کرێکار، بەتایبەتی ژنان، هەروەها دەرفەتێکە بۆ داننان بە هەوڵ و ماندووبوونیان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا، و ڕۆڵی بنەڕەتییان لە بونیادنانی کۆمەڵگە و پاراستنی سەقامگیرییەکەیدا.
نورشان عەبدی
کۆبانێ– ڕۆژی جیهانی کرێکاران وەک کەشێک بۆ ئاشکراکردنی ڕادەی ئەو هەوڵانەیە کە ژنان لە ناو ماڵ و دەرەوەی ماڵدا دەیخەنە ڕوو، سەرەڕای ڕۆڵیان لە بونیادنانی خێزان و کۆمەڵگەدا، هێشتا ڕووبەڕووی نکۆڵی و پەراوێزخستن دەبنەوە، لەم ڕۆژەدا، کە نوێ کردنەوەی داواکارییەکانیان بۆ دانپێدانان بە کارەکانیان و بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانیان و بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەو ئەقڵیەتەی کە هەوڵی دوورخستنەوەیان دەدات.
لە ساڵی ١٨٨٦ەوە جیهان ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ١ی ئایاردا وەک بۆنەیەک بۆ هاودەنگی و پێزانینی هەوڵەکانی چینی کرێکار و کرێکاران لە هەموو شوێنێکدا بەرز ڕاگرتووە، تیشک دەخرێتە سەر ژنان بە تایبەتی لەم ڕۆژەدا بە هۆی ڕۆڵی سەرەکییان لە بونیادنانی خێزانێکی تەندروست و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکراتیکی، چ لە ڕۆژئاوای کوردستان، چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە سەرانسەری جیهاندا.
سەرەڕای هەوڵە بەرچاوەکانی ژنانی کرێکار لەناو کۆمەڵگەدا، هێشتا زۆرێکیان ڕووبەڕووی پەراوێزخستن و نکۆڵیکردن لە بەهای کارەکانیان دەبنەوە لەلایەن ئەقڵێکی پیاوسالارییەوە کە بەشداری و قوربانیدانەکانیان کەمدەکاتەوە.
"ڕێبەر ئۆجالان هەوڵ و تێکۆشانی ژنانی بەرز نرخاند و داوای مافەکانیانی کرد"
ئامینە مەحمود، هاوڵاتی باسی لە گرنگی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران بۆ ژنانی ڕۆژئاوا کرد، وتی: ژنان هەم لە ناو ماڵ و چ لە دەرەوەی ماڵ کاردەکەن، ئەوان بەرپرسیارێتی بونیادنانی خێزان و بەشداریکردن لە بونیادنانی کۆمەڵگە لە یەک کاتدا هەڵدەگرن، وایان لێدەکات لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا دڵسۆزترین و ماندووترین کەس بن.
ڕوونیشیکردەوە، کە زۆرجار هەوڵەکانی ژنان پەراوێز دەخرێن و وەک پێویست دانیان پێدا نانێرێت، ژنان لە هەموو بوارەکاندا کاردەکەن، جا چ لە ماڵەوە بێت، چ لە کشتوکاڵدا یان لە دامەزراوەکاندا، کەچی ئەقڵی زاڵ لە کۆمەڵگەدا هێشتا هەوڵەکانیان ڕەتدەکاتەوە و دەستکەوتەکانیان دەسڕێتەوە و مافی دانپێدانانیان لێ داگیر دەکات بەو شتانەی کە بە درێژایی مێژوو و تا ئەمڕۆش بەشدارییان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان کاروباری خێزانی بەڕێوەدەبەن و بەشداری لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەدا دەکەن، بەڵام ئەقڵی پیاوسالاری بەردەوامە لە بێبەشکردنی ژنان لە ماندووبوونیان بە کۆنتڕۆڵکردنی ئیرادەیان و کەمکردنەوەی بەهای ڕۆڵەکەیان، هەروەها پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان و پاراستنی ئەوەی بەدەستیان هێناوە لە ڕێگەی هەوڵ و تێکۆشانی خۆیانەوە لەناو کۆمەڵگەدا ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم بیرکردنەوە و سەرکەوتنە بەسەر هەوڵەکانی نکۆڵیکردن لە ئیرادەی ژنان.
ئامینە مەحمود ئاماژەی بەوەدا، کە بەشداری ژنان لە کۆمەڵگەدا زۆرجار بە بێباکی بەرەوڕوو دەبێتەوە و دۆخی ئێستای یەپەژە وەک نموونەیەکی ڕوون هێنایەوە. ئەم هێزانە ڕووبەڕووی مەترسیدارترین ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بوونەتەوە و شکستیان پێ هێناون، بەرگرییان لە ژنان و هەموو کۆمەڵگەکە کردووە، قوربانییەکی بێئەندازەیان داوە، هەر شەڕڤانێک ژیانی لە پێناو ئازادی کۆمەڵگەدا بەخشیوە، سەرەڕای ئەمەش حکومەتی کاتی سووریا ئەو هێزانە وەک هێزێکی سەربازی فەرمی ناناسێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵگە زۆرجار بوونی ژن و ڕۆڵی ژنانی ڕەتکردووەتەوە، لە کاتێکدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرگری لە مافەکانیان کردووە، باسی لە ئازارەکانیان کردووە و لە تەنیشت هەر ژنێکەوە وەستاوە کە ڕووبەڕووی نادادپەروەری بووەتەوە یان هەوڵەکانی ڕەتکراوەتەوە.
پێزانین بۆ هەوڵەکانی ژنان لە هێزی کاردا
سدیقە حەبو، هاوڵاتی ڕایگەیاند، ١ی ئایار واتای تایبەتی هەیە بۆ هەموو دەستێکی کارکردنی کۆمەڵگە، ژن بێت یان پیاو، چونکە ڕۆژێکە گوزارشت لە بەهای ئەو هەوڵانە دەکات کە بۆ بونیادنانی ژیانێکی شکۆمەندانە دەدرێن. هەروەها ژنان بە هۆی ڕۆڵی خۆیان لەناو کۆمەڵگەدا کار بۆ دامەزراندنی ژیانێکی باشتر دەکەن، ئەم هەوڵە بۆ خۆی بە جۆرێک لە بەرخۆدان دەزانرێت بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ژنان توانای بەڕێوەبردنی خێزان و کۆمەڵگەیان هەیە، هەروەها هاوبەشی بناغەیین لە بونیادنانی ژیاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەتکردنەوەی کۆمەڵگە لە تێکۆشان و ماندووبوونی ژنان "قبووڵ ناکرێت"، بەتایبەتی لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا کە بۆنەیەکە بۆ داوای ماف، ژنان بەردەوام دەبن لە داوای مافەکانیان و تیشک دەخەنە سەر ڕۆڵی ڕاستەقینەیان لەناو کۆمەڵگەدا.
سدیقە حەبو ڕوونیشیکردەوە، ژنان توانای کارکردنیان هەیە چ لە ناو ماڵ و چ لە دەرەوەی ماڵەوە، کاروباری خێزان بەڕێوە دەبەن و منداڵ پەروەردە دەکەن و لە هەمان کاتدا دەتوانن کار بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ماڵەکەیان، بە شێوەیەکی تایبەتی توانای بەڕێوەبردنی ماڵەکەی هەیە و منداڵەکانی بەخێو دەکات، ئەمە جگە لەوەی لە بەیانیەوە تا شەو لە دوکانە بچووکەکەیدا کاردەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خێزانەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا، زۆر گرنگە کە باس لە ڕادەی ئەو نکۆڵییە بکرێت کە ژنان لە بیرکردنەوەی پیاوسالاری و ڕژێمە تاکڕەوەکانەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە، جیهان بەردەوامە لە پشتگوێخستنی بوونی ژنان و سڕینەوەی دەستکەوت و هەوڵەکانیان، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دیدگا و ئایدۆلۆژیایەکی پێشکەش بە ژنان کرد کە یارمەتیان دەدات ئاگاداری خۆیان بن و داوای مافەکانیان بکەن و ماندووبوونیان بەرز بنرخێنن.
سدیقە حەبو لە کۆتای قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، کە هەر ژنێک لەناو ماڵدا تووشی توندوتیژی یان نادادپەروەری ببێت، خۆی لەو سنووردارکردنانە ڕزگار بکات کە بەسەریدا سەپێنراوە، هانی ژنانی دا کە ئیلهام لەو ژنانە وەربگرن کە بۆ ئازادی خۆیان تێکۆشان دەکەن، چونکە ئەوانیش بەرگری لە مافەکانیان و شوێنی خۆیان دەکەن لەناو کۆمەڵگەدا.