ژنوار، ناونیشانێکی دوور لە توندوتیژی

ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گوندی ژنوار ڕوکەن ڕۆژدا سەبارەت بە دروستکردنی گوندی ژنوار وەک یەکەم گوند بۆ وەڵامدانەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان وتی: "گوندی ژنوار یەکێکە لە بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی ژنان، ژیانی ژنان لە ژنوارەوە دەستیپێکرد، ئەو ژنانەی ناتوانن خۆیان بناسن و بێنە دەنگ، دەتوانن بێنە گوندی ژنوار بۆ ئەوەی بژین و کەسایەتی خۆیان بەهێز بکەن ژنوار گوندێکی پەروەردەیی و فێربوونی ئیرادەیە، هەروەها مۆدێلێکی بچووکی نەتەوەیی دیموکراتییە".

 

ڕۆژ هۆزان

قامیشلۆ - یەکێک لە دەستکەوتەکانی خەباتی ژنان لە ناوچەی شۆڕشی ڕۆژئاوا گوندی ژنوار کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا کرایەوە، گوندی ژنوار لە باشووری شاری دەربەسیە لە کانتۆنی حەسەکە - باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستکراوە. پێش ئەوەی گوندەکە دروست بکرێت، چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر پرۆژەکە کراوە بۆ ئەوەی گوندێکی تایبەت بە ژنان هەبێت، ساڵی ٢٠١٧ پڕۆژەکەی پەسەند کرا و دروستکردنی گوندەکە لەلایەن هەموو ژنانەوە دەستیپێکرد، گوندی ژنوار تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە کە دانیشتوانی گوندەکە تەنیا ژنن ئەم گوندە بە کار و تێڕوانین و پێشنیاری ژنان پەرەی سەندووە لە ماوەی ساڵانی شۆڕشدا دوای ئەوەی هەلی گەورە کەواتە دەست ژنان، ئیتر پێویست بوو کە ئەو ژن و منداڵانەی توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت ژنوار ببێتە ماڵی ئەوان.

 

دروستکردنی ژنوار گونجاوترین وەڵامە بۆ توندوتیژی

کاتێک مرۆڤ دەچێتە ناو ژنوارەوە، ڕازاندنەوەی ژنان و جوانی ژیان کە لە لایەن ژنانی کرێکارەوە دروست کراوە دەبینرێت،  لەلایەکەوە سیستەمی دروستکردنی خانوو لە خشت و بە پێی وەرزی سەرما و گەرما دروست کراوە و لە لایەکی تریشەوە ژیانی هاوبەشی و ئەو کرێکارانەی کە ئێستا ژنان بۆ خۆیان هەیانە لە ناو ژنواردا هەموو شوێنێک سروشتیە، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بەهەشتی ژنانی سەر زەوییە، لە ژنوار ژنان خۆیان زەوییەکە دەچێنن و پێداویستییەکانیان دەدۆزنەوە، هەروەها ئاژەڵ بەخێودەکەن، نان دروست دەکەن و لەبەردەم ماڵەکانیاندا گوڵ دەچێنن، لە ژنوار مرۆڤ کۆمەڵگەی ژنان و ویست و هێزی خۆیان دەبینێت، جارێک بە عەقڵییەتی زاڵ و بچوک دەرخستنی ژنان سوکایەتیان پێکرا و جارێکی دیکە لە کارەکەیان بێبەش بوون لە بەرامبەر بە قوربانیدانی ژیانی ژنان، دروستکردنی ژنوار گونجاوترین وەڵامە بۆ توندوتیژی، لە گوندەکەدا ڕاوێژی ژنان هەیە، ژنان کۆدەبنەوە و بڕیاری خۆیان دەدەن و لە ساتەکانی ژیاندا دڵخۆشن ئەگەر مرۆڤ بیەوێت پێناسەی کرێکاران و ژیانی هاوبەشی و هێز و بوون و سروشت و سەرکردایەتی بکات با بچینە گوندی ژنوار.

 

ئەندامی بەڕێوبەرایەتی گوندی ژنوار ڕوکەن ڕۆژدا لەبارەی گوندی ژنوار و ئەو ژیانەی کە ژنان تێیدا دەژین قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"ژنوار مۆدێلی بچووکی نەتەوەیی دیموکراتییە"

ڕوکەن پیرۆزبایی لە هەموو ژنان کرد لە دروستکردنی گوندی ژنوار و وتی: "بە کاری هەزاران ژنی تێکۆشەر توانیمان ئەم رۆژانە بەرەو ئازادی بگەین ئێمە وەک ژنانی سوریا و بەتایبەتی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە بارودۆخێکی زۆر سەختدا تێپەڕین و ڕووبەڕووی شەڕ و توندوتیژی بووینەتەوە، بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو لە ڕۆژێکی وەک ٢٥ی تشرینی دووەمدا ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە توندوتیژی گوندێک بۆ ژنان دروست بکەین، لە ژنوار ژیانی ژنان دەستیپێکرد و هەموو ساڵێک هەموو ئەو دەستکەوتانەی لە گوندەکەدا بەدەستهاتوون بە هەموو ژنان دەدەین گوندەکە یەکێکە لە بەرهەمی خەبات و بەرخۆدانی ژنان ئێمە لە سەدەی ٢١ دا دەژین و وەک ڕێبەر ئاپۆ پێناسەی کردووە ئەم سەدەیە شۆڕش و ئیرادەی ژنانە، گوندی ژنوار سەرنجی زۆرێک لە ژنانی بەدروستکردنی ڕاکێشا و پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان هەبوو، ژنان لەناو کۆمەڵگەدا نەیانتوانی بیر و ئیرادەی ئازادانە دەرببڕن و کاتێک پڕۆژەکە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەیان پێشکەشکرا چەندین ئاستەنگیی لەبەردەمدا بوو، گوندی ژنوار وەڵامی دایەوە ئەو ژنانەی ناتوانن بە ئاسوودەیی خۆیان بناسن دەتوانن بێنە گوندی ژنوار بۆ ئەوەی بژین و خۆیان دەرببڕن و کەسایەتی خۆیان بەهێز بکەن ژنوار گوندی پەروەردە و فێربوونی ئیرادەیە، هەروەها مۆدێلی بچووکی نەتەوەیی دیموکراتییە".

"پێویستە ژنان پێش هەموو شتێک مێژووی خۆیان بزانن"

ڕوکەن گرنگی ناسینەوەی ژنان لە مێژوودا خستە ڕوو و بەردەوامیشی دا و وتی: "پێویستە پێش هەموو شتێک ژنان مێژووی خۆیان بزانن و بنەماکانی بیناسازی وەک سەردەمی ڕۆشنبیری ڕۆڵیان لە ژیانی پێشەنگدا فێربن کاتێک ژنان لە مێژووی خۆیان تێدەگەن لە سیاسەتی وێرانکاریی لەسەر بنەمای بوون و ئیرادەی خۆیان تێدەگەن و ئەمڕۆ بە دوای ئەو ژنە پێشەنگەدا دەگەڕێین، بۆ شکاندنی ئەم عەقڵییەتی پیاوسالارییە پێویستە ژنبوونمان خۆشبوێت و بە زانستەوە درێژە بە تێکۆشان بدەین بۆ بنیاتنانی پێکەوەژیانێکی ئازاد و دیموکراتی لە ئەنجامدا ژیان لە هەردوو ڕەگەز پێک دێت و یەکدی تەواو دەکات و دەبێت بەم ڕۆحی بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکەین".

 

"ژنان هاتن بۆ گوندەکە و بە ئیرادەی خۆیان لەوێ دەژین"

ڕوکەن دەڵێت: "ژنانی ئەمڕۆی دانیشتووی گوندی ژنوار پێکهاتەی کورد و عەرەبن و دەرگای گوندەکەش بۆ هەموو ژنان کراوەتەوە لەلایەکی ترەوە شوێنێکمان لەگوندەکە بۆ ژنانی نێودەوڵەتی تەرخانکردووە، چونکە ژنان لەهەموو وڵاتانی دەرەوە سەردانی ئێمە دەکەن و توێژینەوەکانیان لەناو گوندەکەدا ئەنجام دەدەن، ئەو ژنانەش دەیانەوێت سیستەم و ژیان لە گوندەکە لەگەڵ ژنانی وڵاتەکەیاندا هاوبەش بکەن هەموو ژنان هاتن بۆ گوندەکە و بە ئیرادەی خۆیان لەوێ ژیاون مرۆڤ کاتێک پرسیار دەکات دەبینێت کە هەموو شێوازەکانی چەوساندنەوە لە دژی ژنان بە ناوی نەریتی کۆمەڵایەتییەوە چەسپێنراوە و مافەکانیان پێشێل کراوە گەڕانی ژنان جێگای ڕێزە، خۆشەویستی ژن بۆ ژیان زۆر بەرزە و هەموو نیشانەیەک لەسەر ئەو ژیانە دروست دەکات کە کاری بۆ دەکات، ژنان پێداویستییەکانی ژیانیان لە دوور لە سەروەرییەوە دابین دەکەن و بەم شێوەیە بە ئاسوودەیی دەژین لەوانەیە گوندی ژنوار یەکەم گوند نەبێت بەهۆی یەکەم گوندی ژنان کە لە ئەفریقا دروستکراوە، بەڵام یەکەم گوندە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. کاتێک ژنان زوڵم و ستەمیان قەبووڵ نەکرد، بەهۆی عەقڵییەتی کۆمەڵگاوە هیچ شوێنێک بۆ جووڵانەوە نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ شوێن و گوندی هەیە".

 

"ژنان دەتوانن بە یەکگرتن و گردبوونەوەی خۆیان کەسایەتی ژنێکی دیموکراتی دروست بکەن"

ڕوکەن داوای لە ژنان کرد کە لە پێناو کارەکانیاندا بوەستن و کۆیلایەتی قبوڵ نەکەن و بەم وشانەی خوارەوە کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: "پەیامی ئێمە بۆ هەموو ژنان لە هەر شوێنێک بێت، دەبێت بەردەوام بین لە تێکۆشانمان بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتی و یەکسان لە دادپەروەریدا ژنان بە یەکگرتن و گردبوونەوەی خۆیان دەتوانن کەسایەتیی ژنانی دیموکراتی بنیات بنێن و پێشەنگایەتی کۆمەڵگا بکەن".