ژنێکی عێراقی لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا، گیانی لەدەستدا

ژنێکی کۆچبەری عێراقی لەسەر سنووری نێوان "پۆڵەندا- بیلاڕوس" کە لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵەکەی بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ئەو رێگەیان گرتوەتەبەر، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

پاسەوانی سنووری پۆڵەندا رایگەیاند، رۆژی ١٨ی ئەیلوول تەرمی ٨ کۆچبەریان لەسەر سنووری "پۆڵەندا-بیلاڕوس" دۆزیوەتەوە، کە یەکێک لە تەرمەکان ژنێکی عێراقییە.

لە لایەکی دیکەوە پۆلیسی بیلاڕوسیا ئاماژەی بەوەکردووە، شوێنەوار بە تەرمەکەوە دیارە کە لەلایەن پاسەوانی سنووری پۆڵەندا راکێشراوە.

هاوسەرەکەشی رایگەیاندووە، پاسەوانی سنووری پۆڵەندا ئەوانی بە بێ جلوبەرگ و بە فشار و هەڕەشە راکێشاوە بەرەو سنووری بیلاڕوسیا.

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە دایکی سێ منداڵە کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ٧ ساڵانە و لە ژیاندا ماون و ئێستا لەسەر سنووری بیلاڕوسیان.