ژنانی سودان: ئێمە نامانەوێت ببینە زیانبەرکەوتووی شەڕ
شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا گەیشتە ئاستێکی نوێ، سەرەڕای هەموو ئەو هێرشانەی لە دژی ئەوان دەکرێت، ژنانی سودان ڕایدەگەیەنن کە نایانەوێت ببنە زیانبەرکەوتووی شەڕ.

ئایە ئیبراهیم
سودان- ململانێکان لە سودان بەردەوامن، لە وڵاتێکدا کە قەیرانێکی گەورەی مرۆیی بەخۆیەوە بینیوە، ملیۆنان کەس ئاوارە بوون. یەکەم شار کە شەڕی تێدا دەستیپێکرد، خەرتومی پایتەخت بوو، گەورەترین کۆچ لە خەرتومەوە ڕوویداوە. پەنابەرە سودانییەکان پەنایان بۆ خەرتوم برد. سوپای سودان کشایەوە و شاری پۆرت سودانی وەک پایتەختی کاتی ناساند. ئەم شارە بێ وەستان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆردومان دەکرێت.
"ژن ڕۆڵی سەرەکییان لە شەڕەکەدا هەبوو"
مەریەم هیند، سەرۆکی یەکێتی گروپە پیشەییەکانی نیشتمانی و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری گروپی نیشتمانی ژنان، لەسەر ئەو پرسە قسەی کردو ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای هەموو هێرشەکان بۆ سەر موڵک و جەستەی ژنانی سودان، ژنان ڕۆڵی زیانبەرکەوتوویان نەگێڕا، بەڵکو ڕۆڵی گەورەیان گرتە ئەستۆ، ژنانی سودان تا کۆتایی شەڕ خۆڕاگر دەبن و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبن لە خەبات. مریەم ڕوونیشیکردەوە کە لە ئەنجامی شکستەکانی وڵاتدا ململانێکان گەیشتۆتە ئەم ئاستە. مێریم ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان پەرەیان بە ناسنامەکانیان داوە و متمانەیان بەخۆبوون و خۆڕاگری لەم پرۆسەیەدا بەدەستهێناوە.
ژنان دابینکەری پێداویستی خێزانەکانیان
ئایات فەزل، ڕۆژنامەنووسێکی دانیشتووی شاری پۆرت سودان ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی ئەو شارە ڕووبەڕووی دۆخێکی ئاڵۆز دەبنەوە، بەبیری هێنایەوە کە ژنان بەرپرسیارن لە دابینکردنی بژێوی خێزانەکانیان و ناچارن لە کارە زۆر سەختەکاندا کار بکەن.
ئایەت فەزل ژن بە "پایەی بنەڕەتی ژیان" پێناسە دەکات.
"سودانییەکان لەسەر پێی خۆیانن"
لە ناوچەی مێرۆوە لە پارێزگای باکوورەوە، نیعمەتوڵا عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی ژنانی بەرخۆدانی گەل، بە ئامانجگرتنی بەندەری سودان بە "هێرشێکی بەربەریانە" پێناسە کرد و شەرمەزاری کرد. ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەموو هێرشەکان، بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و یەکگرتوویی خۆیان دەپارێزن.
نیعمەتوڵا ڕایگەیاند کە ژنانی سودان لە سەرەتای ململانێکانەوە ڕۆڵی سەرەکییان گرتۆتە ئەستۆ و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەم ڕۆڵە بەردەوام بێت تا کۆتایی ململانێکان، ژنان لە داهاتوودا ڕۆڵی کارا لە خەباتیاندا دەگێڕن، وتی: شەڕەکە لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات، هەموو هێرشەکان تاقیکراونەتەوە، بەڵام هێشتا سودانییەکان لە ژیاندان و بە متمانەوە لەسەر پێی خۆیان وەستاون.