ژنانی هیندستان بە تێکۆشانیان گۆڕانکارییان دروستکرد
چەندین ژن لە هیندستان بە خەبات و تێکۆشانیان توانیان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت لە بەرەوپێشچوونی سەرجەم بوارەکانی ژیاندا و گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەی هیندستاندا دروستبکەن.
بێریڤان کمال
ناوەندی هەواڵ- لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا ژنان لە ویلایەتی کێرالا لە هیندستان دیواری ناڕەزایەتی ٣٨٥ میلیان دروستکرد بۆ شەڕکردن لە پێناو یەکسانیی ڕەگەزیی، بۆ ماوەی چەندین ساڵ ژنانی هندستان لە هەوڵەکانیان بەردەوامبوون لە پێناو بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان و یەکسانی ڕەگەزیی، پاشان توانیان گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەی هیندستاندا دروستبکەن.
ڤاندانا شیڤا
چلاکوانی ژینگە، ڤاندا شیڤا، لەم دواییانەدا ناوی لە لیستی ١٠٠ ژنی BBC دا دانراوە، ڤاندانا ڕاهێنراوێکی شارەزایی فیزیکییە و دامەزرێنەری دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی زانست و تەکنەلۆژیا و ئیکۆلۆژییە، کە رێکخراوەیەکی لێکۆڵەرەوەی سەربەخۆیە و توێژینەوە لەسەر بابەتی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی دەکات.
ئەم ژنە چالاکوانە دامەزرێنەری کەمپەینێکە دژی گۆڕانکاری لە جیناتی تۆوەکان و هەوڵی پاراستنی ڕەسەنایەتی تۆوەکان دەدات، ئەمەش بووە هۆی دامەزراندنی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی بۆ پاراستنی جۆریەتی و ڕاستگۆیی لە باشی سەرچاوەکانی ژیان، بە تایبەتی تۆوی ڕەسەنی دەستکاری نەکراو.
ئەم ڕێکخراوە یارمەتی دامەزراندنی ١٢٢ بانکی تۆوی کۆمەڵگەیی داوە و ڕاهێنانی بە جوتیاران کردووە بۆ پاراستنی جۆریەتی باش و چۆنیەتی تۆو و خۆراک و بەردەوامیدان بە کشتوکاڵ.
لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک پاڵەوانێکی ژینگەیی ناسێنراوە، و خەڵاتی ئاشتی سیدنی لە ساڵی ٢٠١٠ وەرگرت.
ئیندیرا جەیسینگ
پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ بەناوی ئیندرا جەیسینگ لەلایەن زۆر کەسەوە بە "ڕەنجدەر" ناوزەند کراوە، بەتایبەت لەکاتی گێڕانەوەی هەوڵەکانی لە چوارچێوە بەندیکردنی توندوتیژی خێزانیدا لە ساڵی ٢٠٠٥، ئیندیرا دامەزرێنەری کۆمەڵەی پارێزەرانە، لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠دا دەستی بە کاری یاسایی خۆی کرد و لە ٥٣ ساڵی ڕابردوودا ماندوونەناسانە کارەکانی ئەنجامداوە.
ئیندیرا یەکەم پارێزەری داکۆکیکاری ژن بوو لە دادگای باڵای بۆمبای و وەک یەکەم پارێزەری ژن لە دیوانی پارێزەری گشتی لە هیندستان خزمەتی کرد، جگە لە کێشەی ژنان و مافەکانی مرۆڤ، کێشەی ژینگەیشی وەک پاراستنی هێڵی کەناردەریا چارەسەرکردووە.
ڤریندا گرۆڤەر
گۆڤاری تایم بە یەکێک لە ١٠٠ ژنە کاریگەرەکەی ساڵی ٢٠١٣ ناساندوویەتی، ڤریندا گرۆڤەر پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤە، چەندین کەیسی گرنگی وەرگرتووە وەک: کەیسی دەستدرێژی سێکسی لە ساڵی ١٩٨٧ کوشتنی پۆلیسی حەشیمپورە، و لە ساڵی ٢٠٠٤ کەیسی ئیشرات جەهان و هەروەها ئاژاوەکانی دژ بە مەسیحی ساڵی ٢٠٠٨، چەندین کەیسی دیکەی توندوتیژی خێزانی.
ڤریندا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە داڕشتنی یاسای هەمواری یاسای تاوانی ساڵی ٢٠١٣.
لە ساڵی ٢٠١٢دا یاسای ڕێگریکردنی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، لە ساڵی ٢٠١٠ یاسا دژی ئەشکەنجەدانی داڕشتەوە.
ڤیجی کیولۆتو
ڤیجی کیولۆتو چالاکوانی مافی مرۆڤ و ژنانە لە کێرلا، لە ١٠٠ ژنی کەناڵی BBC دا ناسێنراوە، کاری بۆ دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی ئەو ژنانە کردووە کە لە دوکان و مۆڵەکانی میدهایثرۆ و شەقامی ئێس ئێم کاردەکەن، وەک: دانیشتن یان بەکارهێنانی تەوالێت لە کاتی کارکردندا کە ڕێگەیان پێنەدەدرا.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نەریتە دژ بە ژنانی کرێکار لە کۆژیکۆدێ و ناوچەکانی تری کێرالا، ڤیجی دەستی بە کاری سەندیکای بازرگانی هەموو ژنان کرد بۆ شەڕکردن لە مافە سەرەتاییەکانی ژنانی فرۆشیار.
تێکۆشانی هەشت ساڵەی ئەو بووە هۆی تێپەڕاندنی یاسای دوکانەکانی کێرالا و دامەزراوە بازرگانییەکان (هەموارکردنەکان) کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا هەژماری کاتژمێرەکانی کارکردنی سنوردارکرد.
کاملا باسەین
کاملا باسەین نووسەر، شاعیر و فێمینیستی پێشکەتوو وچالاکە، لە ساڵی ١٩٧٠ەوە کاری لەسەر چەندین بابەتی وەک یەکسانی جێندەری و پەروەردە و کەمکردنەوەی هەژاری و مافی مرۆڤ و ئاشتی لە باشووری ئاسیا کردووە، هەروەها بەشێکە لە (سەنگات) کە تۆڕێکی فێمینیستی باشووری ئاسیایە و ئەندامێکی چالاکی جەگۆریە، کە سەرچاوەی ژن و ناوەندی مەشق و ڕاهێنانە.
لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ ڕێکخراوەی خۆراک و کشتوکاڵ لە کەمپەینی نەهێشتنی برسیەتی لە نیودلهی دەستی بە کارکردن کرد و کاری بۆ باشکردنی دۆخی هەژارنشینی شار و لادێکان کرد.
بە فراوانی لەسەر پیاوسالاری و یەکسانی ڕەگەز نووسیویەتی، بڵاوکراوەکانی بریتین لە: گەڕان بە دوای پیاوەتی، سنوور و سنوورەکان: ژن لە بەشەکانی هیندستان، باوکسالاری چییە؟، پەیوەندی فێمینیزم و باشووری ئاسیا.
لە کاری ئەدیبی و خەباتکردنیدا، وێنای بزووتنەوەی فێمینیستی دەکات کە سنوورەکانی چینایەتی و دابەشبوونە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان تێدەپەڕێنێت.
ت.پ