ژنانی غەززە لە نێوان ئازار و هیوادان

لە نێو بەرچاوی و زەنگی فڕۆکەکان و داروپەردووی ماڵەکاندا، ژنانی غەززە وەک شایەتحاڵی برینێک وەستاون کە ساڕێژ نابن، جەستە و ڕۆحی و بارگرانی لەدەستدان، بەدوای چارەسەر و دادپەروەری و ژیانێکی ئاساییدا دەگەڕێن.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- ژنانی کەرتی غەززە بەدەست ترسناکییەکانی شەڕەوە بە شێوە جۆراوجۆرەکانیەوە دەناڵێنن، بەڵام توندترین شت کە بەسەریاندا هاتووە، ئەو شێواندنەیە کە کاریگەری لەسەر دەموچاوی و جەستەیان هەبووە، وایکردووە تەنانەت بۆ خۆیان و ئەوانەی دەیانناسن وەک نامۆ دەرکەون، ئەمڕۆ لە ڕیزێکی درێژدا وەستاون، چاوەڕێی تیشکێکی هیوا دەکەن لە ئۆپەراسیۆنێکی جوانکاریدا کە بەشێک لە تایبەتمەندییە دزراوەکانیان بۆ دەگەڕێنێتەوە، یاخود ڕەوانەکردنی پزیشک بۆلایان یان گەشتکردنیان و وەرگرتنی چارەسەر بۆ دەرەوەی وڵات، لە نێوان بێتوانایییان لە لێپرسینەوە لە تاوانبارەکە.

 

''خۆی لەناو سەلاجەی مردندا بینیەوە''

نەجوە ئەبو عەتوی باس لەوە دەکات کە ڕۆژێک کاتژمێر چواری بەیانی بە تەقینەوەیەکی دەنگی بەرز لە خەو هەڵسا و خۆی لە سەلاجەی مردووی نەخۆشخانەی عەودە لە باشووری کەرتی غەززە دەبینێتەوە، ئەوەی ڕزگاری کرد ئەوە بوو کە پەرستارێک بەلایدا تێپەڕی تا تەرمی تەنیشتەکەی ڕادەست بکات و بینی سەری دەجووڵێت و داوای یارمەتی دەکات، بۆیە دەستبەجێ وەڵامی پەیوەندییەکەی دایەوە و گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ و چەند ڕۆژێک لەوێ مایەوە.

 

چەند ڕۆژێک دواتر لە چاودێری چڕ لە خەو هەڵسا و بۆی دەرکەوت کە کچەکەی لەو هەڵمەتەدا کوژراوە، لەکاتێکدا پێنج کوڕەکەی تووشی برینێکی جۆراوجۆر بوون و ١٥ ئەندامی خێزانەکەی کوژراون، لەنێویاندا براکانی و منداڵەکانیان و دایکی هاژینەکەی، تا ئەو ساتە نەیدەزانی کە دەموچاوی شێواوە و گۆڕاوە بۆ کەسێکی تر.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی کەمێک چاکبوومەوە، داوام لە هاوژینەکەم کرد منداڵەکان بهێنێتە لام تا بتوانم بیانبینم، ئەو هەوڵی دەدا ئەو بیرۆکەیە لە سەرم دەربهێنێت، بەڵام من بە ئیرادە بووم، کاتێک منیان بینی هاواریان دەکرد، ئەوە دایکمان نیە، لەو کاتەدا داوای ئاوێنەیەکم کرد تا بە چاوی خۆم بیبینم و هەر کە سەیرم کرد، شەپۆلێکی بەردەوامی گریان بەسەرمدا زاڵ بوو کە باری تەندروستیمی خراپتر کرد.

 

نەجوە ئەبوعەتوی قسە بۆ کوڕە چوار ساڵانەکەی دەکات کە هەمیشە پرسیار لە چاوی دەکات، ئەویش پێی دەڵێت کە لە پزیشکە، هەر جارێک کە ئامادەنەبێت، لێی دەپرسێت ئایا ئەمڕۆ پزیشک چاوەکەی دەگەڕێنێتەوە، ئاواتەخوازە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ شێوەی پێشووی و ئەو نیگایانەی لە دەوروبەری وەریدەگرێت کاتێک سەیری دەموچاوی دەکەن نامێنێت.

 

نەجوە ئەبوعەتوی قسە بۆ کوڕە چوار ساڵانەکەی دەکات، کە بەردەوام لە چاوەکانی دەپرسێت، ئەویش پێی دەڵێت کە لە لای پزیشکە، هەر جارێک لە لای پزیشک نەبێت، پرسیاری ئەوە دەکات کە ئایا پزیشک ئەمڕۆ چاوەکانی چاک دەکاتەوە، خۆزگەش دەخوازێت کە بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی و چاوی دەوروبەرەکەی ون ببێت کاتێک سەیری دەموچاوی دەکەن.

 

لە ئەنجامی ئەو نەشتەرگەرییە ئاڵۆزانەی کە بۆ لووت و چەناگەی کراوە، تووشی کێشەی هەناسەدان دەبێت، کە تەنانەت وایکردووە نەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی خواردن بخوات، هەروەها بەشداری کۆبوونەوەکانی پاڵپشتی دەروونی دەکات، بەڵام هەست بە باشتربوون ناکات، بەتایبەتی کاتێک کچە کۆچکردووەکەی بیردێتەوە یان سەیری دەموچاوی دەکات.

 

هەروەها ترسی ئەوەی هەیە هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ چاوەکەی تری، ئەو هەوکردنە توندەی کە بەم دواییە لە ئەنجامی میکرۆبێک کە دزەی کردە ناو چاویەوە تووشی بوو، ناچاری کرد بۆ چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە، بۆیە داوا دەکات غەززە بەجێبهێڵێت و چاوێکی دەستکرد بەدەستبهێنێت، وە بێزارە لە نادادپەروەری و تەماشاکردنی کوشتنی ژن و منداڵ، هیوادارە بەم زووانە کۆتایی بەم کابوسە بێت.

''بەهۆی برینەکەیەوە تووشی قەیرانی تەندروستی دەبێت''

ناریمان تەویل چیرۆکێکی دیکەی ژنێک دەگێڕێتەوە کە جەستەی شێواوە، وتی: لەگەڵ تاقە منداڵەکەم لە چادردا خەوتبووم،کە خەبەرم بووە وە لە ناو خوێندا بووم، ئەوەی کە منی ترساند، ئەوە بوو کە چاوی منداڵەکەم دیار نەمابوو، بەبێ ئەوەی هەست بە ڕادەی برینەکانم  بکەم کە بریتی بوو لە بریندار بوونی سک و سنگ و سییەکان و پشتم بردیانمە نەخۆشخانە، ئەمەش لە ئەنجامی مووشەکێکی  فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە وە بوو، لە ئەو شوێنانە بە تەواوی شێواند، هەروەها نازانم چ جۆرێک بووە و لە چی دروست کراوە.

 

کاتێک بریندار بوو، بەهۆی کەمی توانای کەرتی چاودێری تەندروستی لە غەززە، نەیتوانیوە ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بیباتە نەخۆشخانە، خێزانەکەی بە عەرەبانەیەک گواستوویانەتەوە، وتی:  برینەکەی بووەتە هۆی قەیرانی تەندروستی و چیتر ناتوانێت هیچ شتێکی قورس بەرز بکاتەوە یان خۆی لە ڕووی جەستەییەوە ماندوو بکات، هەروەها متمانەی بەخۆی ناماوە و کاریگەری دەروونی بەجێهێشت کە تا ئێستاش ناتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت، لە دوای ڕووداوەکەوە نەیتوانیوە سەیری جەستەی خۆی بکات، وەک ئەوەی شتێکی زۆر لێ برابێت.

 

تامەزرۆی تۆڵەسەندنەوە و تۆمارکردنی سکاڵایە لەسەر ئەو کەسەی کە بووەتە هۆی شێواندنی وتێکدانی تەندروستی و متمانەی بەخۆی لێسەندوەتەوە، بەڵام نازانێت سکاڵایەکی لەو شێوەیە کاریگەر دەبێت یان سیستەمی دادوەری مافەکانی بۆ دەگەڕێنێتەوە، لەگەڵیشیدا مافی منداڵەکەی کە چاوی ڕاستی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەوەی بەرگەی گرتووە یەکێکە لە خراپترین جۆرەکانی توندوتیژی کە ژن دەتوانێت ئەزموونی بکات، بەتایبەتی کە ناتوانێت لێپرسینەوە لە تاوانبارەکە بکات.

 

ناریمان تەویل، لە کۆتاییدا، وتی: ئەگەر بیتوانیبایە ناوچەی برینەکەی ئاشکرا بکات و وێنەی بگرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی چیرۆکەکەی دەبینن لە ڕادەی ئازارەکانی تێبگەن، بەڵام لەبەر ئەوەی باڵاپۆشە و قەبارەی برینەکە نیوەی ڕووبەری سەرەوەی جەستەی تێدەپەڕێت ناتوانێت، هەروەها تۆمەتی هەندێک لە ژنان شەرمەزار دەکات، کە وتیان شاردنەوەی برینەکە سەختییەکەی کەمدەکاتەوە، بەو پێیەی مافی خۆیەتی جەستەیەکی تەندروست و جوانی هەبێت و کەس ناتوانێت ئەو ڕاستیەی لێی بسەنێتەوە یان قورسایی برینەکەی و تەندروستی و دەروونی کەم بکاتەوە.