ڕۆژێک لە گوندی ژنوار

ئەم شوێنە ژنوارە، ئەو ژنانەی لێرە دەژین، دەیانەوێت لە دژی ئەو پاشەکشانە تێبکۆشن کە بەسەریاندا سەپێندرابوو، هەریەکەیان چیرۆکێکیان هەیە و لە نەتەوە یان ئایینێکی جیاوازن.

زەینەب نێرگز

 

ژنوار- هەوای سارد لە ناوچەی ماردینەوە دەموچاوی ئێمەی تەزاند، بۆنێکی ئازاد و جوان لە یادەوەریمانەوە هاتە ناو دڵمانەوە، چووینە ناو گوندی ژنوار، گوندێک کە بە دەستی ژن دروست کراوە، خانوو بە قوڕی سوور دروست کراوە، بۆنی قوڕی سوور شایستە بە بۆنی ژن، لەم گوندەدا تەنها ژنان دەژین، کاتێک لە هەموو هەنگاوێکی خاکەکەیدا دەڕۆیشتین، دڵمان پڕ بوو لە وروژاندن.

 

دەنگی ئاو لە گوێماندا وەک دەنگی ساتەکانی ئازادی بوو، ڕێگەمان بە هەستەکانمان دەدەین بگاتە ئەم پلەی گەرمییە، گوڵی جۆراوجۆر بە دەستی ژنان چێندرابوون.

 

تیشکی خۆر پلەی گەرمی خەڵکی ژنواری بەرزکردەوە، ئەو ڕەوە باڵندەیەی کە بە هەزاران مەتر لە سەرووی ژنوارەوە دەفڕین، دیمەنێکی ئازادییان دروست دەکرد، لەسەر شەقامە خۆڵییەکانی ژنوارمنداڵەکان یەکتریان گرتبوو، شێنێ لە دەستی ژنێکی عەرەبدا بوو کە باخەکەی پاک دەکردەوە، گەنجان لەسەر ڕێگا خۆڵییەکان خەریکی گفتوگۆو ڕۆیشتن بوون، ئاژەڵەکان دڵخۆش بوون، مامۆستا شیرین بۆ فێرکردنی منداڵەکان چووە خوێنندگە.

بەڵێ ئەم شوێنە ژنوار بوو

ئەو ژنانەی لەم شوێنەدا دەژین، ویستیان ە دژی ئەو پاشەکشانە تێبکۆشن کە بەسەریاندا سەپێندرابوو، ئەوان ویستیان دووبارە بژینەوە، هەر بۆیە بەیەکەوە هاتن و ئەم گوندەیان دروست کرد.

 

هەریەکەیان چیرۆکێکیان هەبوو، هەریەکەیان لە نەتەوە یان ئایینێکی جیاواز بوون، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەک گرنگ نەبوو، هەندێک جار تەنانەت لە زمانی یەکتریش تێنەدەگەیشتن، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەک گرنگ نەبوو، زمان لە بەهاکانی ژنبووندا کۆیان دەکاتەوە.

 

 خۆشی، دڵتەنگی، سۆزی هەریەکەیان بەو هێزە یەکیدەگرت کە لە یەکتریان وەرگرتبوو، بۆ نموونه یەکێکیان له دەست داعش ڕزگاری بووەو ئه وی تریان له دڕندەیی هاوژینەکەی ڕزگاری بووە، بەڵام هەموویان لە خاڵێکدا کۆبوونەوە و لە ژنوار بوون، ئەوان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان زیندوو دەکردەوە و بەرەو خۆبوون هەنگاویان ناوە، هەرچەندە ئەوان یەکەم دانیشتووی ژنوار نەبوون، بەڵام هەمیشە بەو جۆش و خرۆشەوە مامەڵەیان دەکرد.